زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » کۆدی په‌یمانی پاکی دڵ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
دةستةكانت خؤش بيت كاكة حوسين كيان هةر سةركةوتو بيت برام
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ئه‌زیزانم زۆر خۆش حالم کهبهدلتان بووه ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک حوسێن سه‌رکه‌توو بی
هیوادارم بێزار نه‌بی له دانانی ئه‌و چۆره شیعرانه
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌توو بی برای من ....[/size]
ده ستت خوش بيت
ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌یه جوانه
ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئه‌م هۆنراوه
dastt xosh
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت گیانه‌که‌م
[size=24]دةستةكانت خؤش بيت كاكة حوسين كيان هةر سةركةوتو بيت بة قوربان .[/size]
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌ست خۆش زۆر جوانه کاکه حسێن بژیت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر جوانه ده‌ست خۆشبێت
ده‌ست خۆش گیان بژیت
[size=16]کۆدی په‌یمانی پاکی دڵ
لام وابوو تۆ فریشته‌یێکی بێ باڵی
ڕێت که‌وتۆته مه‌مله‌که‌تی بێ که‌سی من
وه‌ک هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆت نه‌بوویت و نیت
ئه‌گه‌ر چی به دڵ فریشته‌ش بوویت
که‌چی جیا له‌وان ته‌نها تۆی که نه‌تتوانی
به‌رگی مرۆڤایه‌تی بوون
لهبهرخۆتا دادڕی
وێنه‌ی ده‌عبا و دێ‌و و درنج بژیت
زۆر شادمان بووم به دۆزینه‌وه‌ت
له حه‌شاماتی له ڕێگا ده‌رچوون
له مرۆڤی بوون
بیرته ووتم ساڵانێکه من خۆنه‌ویست
به دوات وێڵ بووم
له یادته ئازیز ووتم
له‌و خه‌راباتی ژینه‌م دا
تۆبویت فریشته‌ی فریاد ڕه‌س
گیانه هێشتا پڕ به دڵ باوه‌ڕم نه‌کرد
ته‌نها ئه‌تۆی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان
گوزه‌ر ده‌که‌یت
له ئاراسته لار و چه‌وتی
هاوڕه‌گه‌زه بێ فکره‌کانت لاده‌ده‌ی
وه‌ک موگناتیس راکێش نه‌کرای
بۆ نێو دونیای ده‌سه‌ڵات ، هێز
دونیای پیاو سه‌لاره‌کان
ئه‌وانه‌ی کوێرانه به دوای
حوکمی پاشا گه‌ردانی باوک که‌وتوون
ئه‌و باوکه‌ی خۆیشی نازانێ بۆ وای ده‌کرد
هه‌موو بوغرا و له خۆ بایی ببوون
تا بردبوونی بۆ حوکمێ سه‌یر
به دار به ئاسن و به به‌رد
گه‌ر به ده‌ست نه‌بێ سانایه هه‌ر به زمان
ده‌یانمان لێ زینده به چاڵ بکه‌ن
تاکه که‌سێ جیا بووی له‌وان ته‌نها تۆ بووی
نا ببوره بیرم نه‌بوو پێم ووتی که‌س
له پێناسه‌ی پڕ له پاکێتی خۆتا
فێرت کردم پێت نه‌ڵێم که‌س
چون به‌ڕاستی تۆ که‌س نه‌بووی فریشته بووی
خوا گیان به‌خشی بووی به ژینی تاساوی من
هاوار خودایه خۆزیا من بێ گیان بوو بام
به‌س ئه‌و ڕۆحه پاکه‌ی تۆم ئاوا نه‌دیبا
که ئه‌هریمه‌نه ڕوو پۆش له ڕووه‌کان
هاتن و ئێره‌ییان پێت برد
له بری فێری وانه‌ی عه‌شق و فڕین ببیت
بێ به‌زه‌ییانه فێریان کردی چلۆن
خۆت وه‌ک ئه‌مان ناشیرین که‌یت
چه‌نێ ووتم ئامان گیانه فریشته‌که‌م
نه‌که‌ی وانه‌ی ڕق فێر ببیت
نه‌که‌ی جگه له وانه‌ی گوڵ و په‌پوله
وانه له هیچ که‌سێ فێر بیت
چون ده‌مزانی دڵه‌ی پاک و بێ گه‌ردی تۆ
زۆر له‌وه پاک و جوان تره
به‌رگه‌ی وانه‌ی تۆڵه بگرێت
نه‌فره‌ت له‌وان له هه‌موو به ناو مرۆڤێ
به سیفه‌ت ئه‌هریمه‌ن ئاسان
ئه‌وانه‌ی به پۆشاکی باق و بریقیان
لێت هاتنه پێش به ئاشته‌وایی هاوڕێتی
وه‌ک ڕووی فێڵاوی و پڕ له درۆ و قێزه‌ونیان
ده‌مامکێ پڕ له شه‌ڕه‌نگێزیان پێت به‌خشی
تۆی فریشته‌ش دڵ پاک و بێ ئاگا له وان
خۆ نه‌ویست بووی
که‌چی به زۆر ، به فێڵ ، پێیان کردیت
ئه‌وه‌ی واقم لێی وڕ ما و منی هه‌ژاند
ووشه جوانه‌کانی منیان له بیر بردی
که لام وا بوو تا ئه‌به‌د وه‌ک کلیلی نهێنی
بۆ په‌یمانی دڵسۆزی ئێمه ده‌مێنێ
کۆدێکهو به هۆی ئه‌و ووشانه‌وه
وام ئه‌زانی تا ماوین یه‌کتر وون ناکه‌ین
وه‌ره بۆ دواجار به هاوار و به یه‌ک ده‌نگ
به‌و کۆدانه دڵه‌کانمان بکه‌ینه‌وه
ئاده‌ی گیانه دیسان لهگڵما جوان بڵێره‌وه
ئاسمان ، هاوڕێیه‌تی و دایک
نیشتیمان ، سۆز ، خۆشه‌ویستی
په‌پوله و که‌رکوک و هه‌نگوین
ڕاست گۆی و متمانه و سڵاو
ئاشتی و خۆر و گوڵ و به‌فر ...........
ئاخ خۆ ئه‌مانه هه‌مووی به‌س هوڕێنه بوون
خۆ تۆ ناتوانی ئه‌و ووشانه جوان بڵێیته‌وه
تاقه‌تی دووباره فێربوونیشت نه‌ما
ئاخه‌ر زمانێ ووشه‌ی قێزه‌ونی پێ ووترابێ
تازه چۆن په‌یمانی جوانی له یاد ئه‌بێ !!
تۆ که تاکه فریشته‌ی بێ باڵ بویت بۆ من
که‌چی ئه‌وان ، ئه‌هریمه‌ن خووه‌کان
ڕق و قین و ئێره‌ییان ئه‌و پێناسه‌یان لێ زه‌وت کردی
ده‌ستی چڵکنیان بۆت هێنا و بۆ باوه‌شی بۆن بۆگه‌نیان
به‌ره‌و دونیای ڕه‌ش و دووریان بردیت
تکام وایه له خودا گیان
کۆده‌کانی ئه‌و په‌یمانه‌ی ئێمه‌ت بیر خاته‌وه
چون دڵنیام هه‌ڵگری په‌یامی ناسکێتی و ڕاستی
له نێو دونیای ئه‌وان جێگای نابێته‌وه
له ناو سه‌گ گه‌لی ڕه‌وشت نزمه‌کان
به ویستی ئاسمان ، گه‌ردوون و سروشت
خێرا ئاراسته‌ت ده‌گۆڕیت
دڵه‌ی پاکت به‌ره وههوارگهی خۆت دێته‌وه ..
مه‌ترسه گیان گه‌ر خوێنت هه‌ڵ هێنایه‌وه
ئه‌وه گه‌رووی پاکی خۆته
به‌رگه‌ی ووشه‌ی پیسی ئه‌وانه ناگرێت
بۆیه هه‌موو ووشه قێزه‌ون و ناشیرنه‌کان
له سینه‌ی پڕ ئیلهامی جوانت فڕێ ده
درۆ . ناپاکی ، ئێره‌یی
رق و تۆڵه ، شه‌ڕ و ئاگر
تۆقان کوشتن و ناتوانم
ژه‌هر ، ئازار، خنکان ، دڕک
دووری ، مار و هه‌تیو کردن ..
هه‌مووی خێرا له سینه‌تا هه‌ڵ بێنه‌وه
تا دووباره ووشه‌ی جوانیان بۆ بێته‌وه
دووباره وانه‌ی پاکێتی بۆ هه‌میشه بۆ یه‌کتری بڵێینه‌وه ..
سۆز[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » کۆدی په‌یمانی پاکی دڵ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]