زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » کلۆربوونی ددان چیه؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
[size=24]ده ست خوش بيت[/size]
[size=24]ده ست خوش بيت[/size]
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌سته‌كانت خۆش بێت بابه‌تێكی به‌سووده
ده ست خوش کاک حسێن بو ئه م بابه ته
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌س خۆش بۆئه‌م بابه‌ته...
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
dast xosh bo am babata ba swda
amn keshai ddanm haia balam wa '
chai akam lai dktor hamw haftak aroma dktor ishla kas keshai ddani nabet
[size=16]بریتیه له دروست بوونی بۆشایی له نێو ددانه‌کان، ئه‌م بۆشایانه بریتین له شوێنی رزیوبووی ددان. ئه‌م کلۆربوونه سه‌رهه‌ڵده‌دات له ئه‌نجامی زۆرێک له هۆکار وه‌ک باش خاوێنه‌کردنه‌وه‌ی ددانه‌کان و زۆر خواردنه‌وه‌ی "خواردنه‌وه شه‌کریه‌کان" ..هتد.
کلۆربوونی ددان یه‌کێکه له کێشه ته‌ندروستیه هه‌ره باوه‌کان له جیهان. ئه‌م باره زۆرتر ده‌بیندرێرت له‌نێو منداڵان، به‌ڵام هه‌رکه‌سێك ددانی هه‌بێت ده‌کرێت تووشی کلۆربوون ببێت!
ئه‌گه‌ر کلۆربوونی ددان چاره‌سه‌رنه‌کرێت، ئه‌وا رزیبوونهکه گه‌وره و زیاتر ده‌بێت، ده‌بێته هۆی ئازارێک زۆر سه‌خت، هه‌وکردن، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی ددانه‌که و چه‌ندین ئاڵۆزی تر.
نیشانه‌کانی؛
نیشانه‌کان ده‌وه‌ستێته سه‌ر شوێن و ڕاکشانی "گه‌وره‌یی و بچووکی" کلۆربوونه‌که. له سه‌رتایی کلۆربوونی ددان له‌وانه‌یه هیچ ئازارێک نه‌بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و ڕاکشانی کلۆربوونه‌که، ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه دروست ده‌کات؛
ئازاری ددان
هه‌ستیاربوونی ددان
ئازارێک زۆر تیژ و سه‌خت له‌گه‌ڵ خواردن و خواردنه‌وه‌ی شتێکی شیرین یاخود سارد یاخود گه‌رم
به‌دیارکه‌وتنی کونی بچووک له‌سه‌ر ددانه‌کان
هه‌ندێک جار خڕبوونه‌وه‌ی کێم و ده‌ردراو له ده‌وری ددانه‌که.
هۆکاری دروست بوونی؛
کلۆربوون دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی رزیبوونهوه، که ئه‌میش پڕۆسه‌یه‌که سه‌رهه‌ڵده‌دات به درێژایی کات.
ناو ده‌می مرۆڤ وه‌ک هه‌موو جێگایه‌کی تر له‌ش، به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی زۆرێک له به‌کتریایی تێدایه. هه‌ندێک له‌م به‌کتریایانه ده‌ژین له‌سه‌ر ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی که شه‌کریان "کاربۆهیدرات" تێدایه. کاتێک ئه‌م شه‌کرانه به‌باشی لاناچن "لانابردرێن" له ددانه‌کان، له‌م کات به‌کتریایه‌کان هه‌ڵده‌ستن به گۆڕینیان بۆ مادده‌ی "ترشی". ئه‌م به‌کتریا و مادده ترشیه‌کان و ورده خۆراک و لیکاو ده‌نووسێن به ددانه‌کانه‌وه. مادده ترشه‌کان هه‌ڵده‌ستن به هێرشکردنه سه‌ر کانزاکانی رووی به‌شی ره‌قی ده‌ره‌وه‌ی ددان "مینا" و ده‌بێته هۆی خورانی به‌شه‌که" ئه‌م خورانه ده‌بێته هۆی دروست کردنی کونی زۆر بچوک له رووی "مینا"ه‌وه، به‌هۆی ئه‌م کونانه‌وه به‌کتریا و مادده ترشه‌کان ده‌توانن بگه‌ن به چینێکی تری ددانه‌که که چینێکی نه‌رم و به‌رگری که‌مه بۆ مادده‌ی ترشی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شی "مینا". ئه‌م تێکدان و رزیبوونه به‌رده‌وام ده‌بێت تاکو مادده ترشیه‌کان و به‌کترییایه‌کان ده‌گه‌ن به به‌شی ناوه‌وه‌ی ددانه‌که. له به‌شی ناوه‌وه‌ی ددانه‌که ده‌مار و لووله‌ی خوێن هه‌یه. به‌شی ناوه‌وه‌ی ددان هه‌ڵده‌ئاوسێت و ئازارده‌درێت به‌هۆی به‌کتریاوه. دوای ئه‌وه‌ی کلۆربوونه‌که به‌ره‌وه‌پێش ده‌چێت، ده‌بێته هۆی ئازراێکی ددانی زۆر سه‌خت.
هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان
هه‌ندێک جۆری خۆراک؛ ئه‌و خۆراک و خواردنه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێننه‌وه له نێو ددانه‌کان، بۆ نموونه شیر و هه‌نگوین و کێک و مێوژ و هاوشێوه‌ی مێوژ، په‌تاته.
زۆر خواردن و خرواردنه‌وه‌ی شه‌کری "چه‌نجاره‌ی خواردنه‌وه".
نه‌شووشتنی ددان دوای خواردن و خواردنه‌وه به فلچه.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی ناو بووتڵ "پاڵێنداو".هه‌ندێک جۆری ئاوی پاڵێندراو "بووتڵ" مادده‌ی فلۆریدی تێناکرێت، که مادده‌یه‌که له ئاوی گشتی ده‌کرێت و یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی رزیبوونی ددان ده‌دات.
به‌ساڵاچوون.
وشکی ده‌م
سووتانه‌وه‌ی دڵ
ئالۆزیه‌کانی
هه‌وکردن و خڕبوونه‌وه‌ی کێم له‌ده‌وری ددانه‌که.
هه‌ڵوه‌رینی ددان
شکانی ددان
کێشه‌ی جووینی خواردن
خۆپاراستن؛
دوای خواردن و خواردنه‌وه ددانه‌کانت به فلچه بشۆ. به لایه‌نی که‌م دوو جار له ڕۆژێک، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی ده‌بێت دوای هه‌موو ژه‌مه خواردنێک بشۆردرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر نا‌توانیت به فلچه بیشۆیت، ئه‌وا به‌لایه‌نی که‌م به ئاو بیشۆ "غه‌رغه‌ره بکه".
ته‌نها ئاوی پاڵێنداو "بووتڵ" مه‌خۆره‌وه، رۆژانه هه‌ندێك ئاو گشتییش بخۆره‌وه.
دووربه له زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی شه‌کری "بۆ نموونه له ڕۆژێک چه‌ندین بووتڵ شه‌ربه یاخود خوارندوه‌ی گازی بخۆیته‌وه - چه‌نجاره" .
ئه‌و خۆراکانه بخۆ که بۆ ته‌ندروستی ددانه‌کانت باشه، وه‌ک په‌نیر، میوه و سه‌وزه‌ی تازه. هه‌روه‌ها خۆت به دووربگره له‌و خۆراکانه‌ی له نێو ددانه‌کانت ده‌مینێنه‌وه، وه‌ک جپس "په‌تاته" شیرنه‌مه‌نی..
ناوه‌ناوه سه‌ردانی پزیشک بکه و په‌یڕه‌وی ئه‌و خشته‌ی سه‌ردانه بکه که بۆت داده‌نێت.
که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
هه‌رکاتێك هه‌ستت به ئازاری ددان کرد یاخود هه‌ستیاری ددانت، پێیوسته سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌یت.
سه‌رچاوه بزيشك بۆ هه موان[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » کلۆربوونی ددان چیه؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]