تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

واااااااااااوبةراستي بابةتيكي زور زورجوان وخؤشةدةستةكانت خؤش هةرسةركةوتوبيت

7

ليدوان نووسی:

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هةر سةركةوتو بيت كولةكةم لة كارةكانت [/size]

سوباست ده كه م كوله كه م ده ستى تؤش خؤشبيت

6

ده‌ست خۆش بژیت  زۆر جوانه‌

5

edris shexany نووسی:

ده سته كانت خۆش بێت كاك بلند

سوباس برايه كه م

4

ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم

3

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هةر سةركةوتو بيت كولةكةم لة كارةكانت [/size]

2

ده سته كانت خۆش بێت كاك بلند

1

[size=16]ئه‌م شه‌و...

  فه‌رشی ژێرم سه‌رابی سه‌حرای مردنه‌
  خه‌م لێواری جه‌سته‌می كه‌ندڕ كردوه‌
  باڵنده‌كان...

  به‌ ده‌نوكیان یه‌خه‌م ده‌گرن
  هێلانه...‌

  له‌ ناو گیرفانی به‌تاڵمدا دروست ده‌كه‌ن
  بۆنی سنه‌وبه‌ره‌ ته‌ڕه‌كان
  شنه‌ بایه‌ك ده‌یپرژێنێ به‌ سه‌رمدا
  كه‌چی به‌و بۆنه‌ خۆشه‌
  ڕوبارێكی سور بوو...

  دروست ده‌كه‌ن له‌ سۆمامدا
  پرژه‌یه‌كی مردن دێت

  ئاو پرژێنی جه‌سته‌م ده‌كات
  نازانم بۆ یانه‌ی دڵم شڵه‌ ژاوه‌و
  بۆنی ووڵات گوڵ بارانم ده‌كات
  به‌لام خه‌می دووری ده‌ست له‌ ملانی ڕۆحم   
  عشق و یادگاریم ده‌بێت
  ده‌نگی مه‌له‌كانیش له‌ ئاسماندا
  قاوقیژه‌ی كوێستان ده‌كه‌ن
  كه‌چی من ئاره‌زوی گه‌رمیانمه‌
  نا ئه‌م جاره‌یان...
  شعرم...

  ناسكترین گوڵه‌ وه‌نه‌وشه‌ی باخچه‌ی...
  هاوینێكی ووڵاتێكی ڕووخاوه‌
  ئه‌م شعره‌ك شانه‌ ناكه‌م!
  پرچه‌كه‌شی خاو ناكه‌مه‌وه!‌
  نایهۆنمه‌وه‌ !
  بۆ هیچ شۆخێكی نازه‌نین 
  یان بۆ كوڵم ئاڵێكی برۆ باریك
  شعرم...

  ئه‌م جاره‌یان چۆك دانادا له‌ به‌رده‌می
  هیچ لێو ئاڵێك
  پرچ كاڵێك
  خه‌نده‌ ناسكێك
  هۆنراوه‌ وه‌نه‌وشه‌كه‌م
  هۆنراوه‌ به‌یبونه‌كه‌م
  كه‌ڵه‌وێی ڕۆحه‌كه‌م
  ڕێحانه‌ ڕه‌شه‌ی به‌هاری باخچه‌ی شعره‌كانم
  ئه‌مجاره‌یان...

  ده‌ست له‌ ملانی مامه‌پیره‌یه‌كی
  ڕیش سپی ده‌بین
  له‌م هاوینه‌ وشك و گه‌رمه‌
  مامه‌پیره‌ گه‌رمیانه‌که‌م
  ئاگام لێیه‌ لێوه‌كانت...

  له‌ برساندا ووشك بوه‌
  من دێمه‌ لات
  له‌م جه‌هه‌نه‌می دووریه‌وه‌
  ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لای تۆ
  به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ره‌ بچینه‌ سێبه‌ری دار تویه‌ك 
  نانه‌ ڕه‌قه‌كه‌ی گیرفانت ده‌ربهێنه‌
  وا من جامێ ئاوی دووری تینوم هانیوه‌
  با له‌برسا بیكرۆژین
  مامه‌ پیره‌ی گه‌رمیانه‌که‌م
  ئه‌م دوریه‌م...

  په‌تێكی سێداره‌ی ئالاندۆته‌ ملم
  گه‌ڕاومه‌ته‌ لات
  تا ده‌سته‌ چرچه‌ ماندوه‌كانت بگوشم
  تا جامانه‌ چڵكنه‌كه‌ت ماچ بكه‌م
  تا بۆنی گوڵ بارانی چۆغه‌ عاره‌قاویه‌كه‌ت بكه‌م
  تا ماندوی چه‌ند ساڵه‌م

  له‌ ئاهێكی تۆدا فڕێ بده‌م
  مازووی سنه‌وبه‌ره‌ ته‌ڕه‌كان
  به‌ ده‌ورمدا هه‌ڵده‌په‌ڕن
  هه‌ساره‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن
  وه‌ك ئه‌ستپره‌كه‌ی داوود
  له‌لاكه‌شی ڕۆحمه‌وه‌
  ووروشه‌ ووروشی دووری ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
  ده‌نگی باڵنده‌كان...

  گفتوگۆی ئاژه‌ڵه‌كان...
  ئاخافتنی ڕه‌شه‌باو
  ئاخ مه‌گه‌رحه‌زره‌تی  سولێمان له‌م دووریه‌وه‌
  بۆم باس بكات
  ئه‌م دووریه‌م...
  وه‌ك یونس...

  له‌ناو سكیا ته‌هلیله‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌م
  كه‌چی ئه‌و وه‌ك ئه‌یوب

  كرمه‌ڕێزم ده‌كات
  له‌م گۆڕه‌دا...

  به‌ ته‌مای تۆ شووشه‌ی ڕۆحم ووردوخاش كه‌ی
  ئه‌و گۆڕه‌ی كه‌ بێ كێله‌
  ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی كه‌ بێ كفنه‌
  ئا مامه‌ پیره‌ گیان
  ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ لێی ده‌ژیم
  به‌فراوانی هه‌موو ژینم خۆی هه‌ر گۆڕه‌
  ڕێگاكه‌شم ته‌پوتۆزی پڕ ماته‌مه‌
  بارانی وه‌رزی غه‌ریبستان

  ببارێنه‌ ...
  به‌سه‌ر گوێسه‌بانه‌ی شان و ملما شۆڕبه‌ره‌وه‌
  هه‌رچی تاوانێم هه‌بێ بیشۆره‌وه‌
  مامه‌پیره‌...
  تاوانی من مشتێ تاسه‌ی ماچی دووریه‌
  كه‌ بۆ تۆیه‌
  تاوانی من

  به‌س دووریه...‌ به‌س دووریه‌
  ئه‌م دووریه‌م كڕێوه‌ی هه‌ڵكردوه‌
  ته‌رزه‌ی خه‌مم به‌سه‌ردا ده‌بارێنێ
  گه‌رده‌لولانه‌ ده‌مفڕێنێ
  لاشه‌می شه‌خته‌ ئاسا چلوره‌ پێ كردوه‌
   هه‌ناسه‌م...

  ڕێگایه‌كی لێڕه‌واری سه‌خت و ڕه‌شه‌
  هیچ پیاده‌یه‌ك...

  ئه‌و هه‌ورازه‌ ته‌خته‌ نابڕێت
  هیچ په‌روازێك...

  له‌ هه‌ناسه‌ی ئاسمانی مندا نافڕێت
  تۆ به‌ته‌مای تازه‌ بمگه‌ڕێنیته‌وه‌ هه‌وارگه‌یه‌كی خوێناوی
  من له‌ لیته‌ی دووری خۆمدا نغرۆ بووم
  به‌ چه‌ند پوشێكی ئه‌م ژینه‌ خۆم به‌سته‌وه‌
  له‌ دوره‌وه...‌

  به‌ پێكه‌نینی سه‌مای ژوانی تۆ گه‌ڕامه‌وه‌
  به‌ ئه‌سپه‌ شێی خه‌یاڵم هاتمه‌وه‌
  به‌ بوراقی په‌یام به‌رانی ئه‌ندێشه‌م گه‌ڕامه‌وه‌
  ئاله‌و ساته‌دا كه‌ گه‌یشتمه‌ لات...
  گریان ده‌ستی به‌ گریان كرد!
  هه‌نسك هه‌نسكی هه‌ڵده‌دا !
  خه‌م له‌ تاو خه‌م توایه‌وه‌ !
  شیوه‌ن له‌ تاو شیوه‌نی خۆی شیوه‌نی كرد!
  هه‌ژاریش بێ ده‌ره‌تان بوو له‌ برسان مرد
  كۆیله‌ له‌ ئازاری...

  دووریه‌كه‌ی من خۆی كۆیله‌ كرد!
  له‌ دوره‌وه‌ كه‌شتیه‌كه‌ی نوحم به‌دی كرد
  ئاگام لێ بوو له‌ جوودی موباره‌كه‌وه‌
  ڕوه‌و باكورستانی نامۆستان
  به‌ره‌و زۆنگاوی لیته‌كه‌ی دووری من كه‌وته‌ڕێ
  هێواش... هێواش

  له‌نگه‌ری گرت
  سام و حام ی دابه‌زاندو
  بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستم بگرن
  مامه‌ پیره‌
  كه‌چی ئه‌وان نغرۆی لیته‌ی دووری من بوون
  منیش هه‌ر له‌لای پووشی هاوڕێم مابومه‌وه‌
  سه‌رم كردبوه‌ سه‌ر ڕانی ئه‌و
  ئه‌ویش...

  نه‌رم... نه‌رم

  لایه‌ لایه‌ی مه‌رگی بۆ ده‌كردم
  هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ مامه‌ پیره‌ گیان
  ئاخ!
  شه‌و خنكا

  ڕۆژئاوا بوو

  ئۆقیانوس بوو به‌ بیابان
  كازێوه‌ بوو به‌ ئێواره‌
  موزیك بوو به‌ ده‌نگی گورگ 
  پێكه‌نین شیوه‌نی ده‌كرد
  كانی بوو به‌ گڕكان
  شه‌ماڵ بوو به‌ گه‌رده‌لوول
  ساماڵ بوو به‌ چه‌خماخه‌ی وه‌رزی بۆران
  مانگه‌ شه‌و فووی له‌ خۆی كرد
  وه‌رزه‌كان بوون به‌ سه‌هۆڵ
  مێژوو  بۆ دواوه ‌هه‌نگاوی ده‌نا
من و تۆ...

  له‌ ژێر ئه‌م داره‌ ماینه‌وه‌
  تۆ چویته‌ ناو گۆڕی خۆت و ئارامت گرت
  منیش كرامه‌ تۆوی مه‌مله‌كه‌تی دووری 
  به‌ ناو خاكدا منتان له‌ت و په‌ت كرد
  مامه‌ پیره‌
  ده‌ی خوات له‌گه‌ڵ
  تۆ له‌ هه‌واری خۆتا بمێنه‌ره‌وه‌و
  من بۆ هه‌واری سامناكی دووری

  وا ڕێگام گرت
  ده‌ماڵئاوا ده‌ خوات له‌گه‌ڵ
  مامه‌ پیره‌كه‌ی گه‌رمیانه‌که‌م

                      ماکوان[/size]

ريكاى راستى