[size=16]
ئەو خۆراكانەی كە پێویستن بۆ پاراستنی دڵت لە نەخۆشی كە زۆر جار كوشندەیە، بریتین لە سەوزە و میوەی رەنگاوڕەنگ، چەوری جۆری ئۆمیگا 3، دانەوێڵەی تەواو واتە بە كرداری فیزیایی زۆر سپی و ریفاین نەكراوە. ئەم خۆراكانە نەك تەنها بۆ تەندروستی دڵ بەڵكو بۆ تەندروستی مێشكیش پێویستن و سوودبەخشن. سەوزە و میوە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزای جۆراوجۆر كە یارمەتی كردارە كیمیاییەكانی ناو شانەكانی مێشك دەدەن. چەندین مادەی رووەكی گرنگ كە رەنگەكانی سەوزە و میوەكان پێكدێنن سوودی زۆریان هەیە بۆ تەندروستی، هەروەها مادەی دژەتەنی بەهێزن كە رۆڵیان هەیە لە پاراستنی تەندروستی مێشكدا، جگە لەمانە، چەوری ئۆمیگا 3 هاریكاری بینا و فرمانی خانەكانی مێشك دەكات، مادەی كافائین هاندەرە بۆ مێشك بە مەرجێك بڕی رۆژانەی لە 300 میللیگرام رەت نەكات، سەوزە و میوەی رەنگ تاریك هەڵبژێرە (تازە یان فریزكراو)، گوێز و زەیتی گوێز، باوی، فستق،كازو، ماسی سالەمۆن، نیسك، رۆژانە تەنها دوو كوپ قاوە، چای سەوز یان چای سپی، هەروەها هەوڵ بدە رۆژانە بڕێكی زۆری ئاویش بخۆیتەوە.[/size]