تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

[size=16]زووو سوباس بوئيوه هاورييانم [/size]

7

دةستخؤش خاتوون
ئامؤزكاريةكي زؤرجوان وجيكيرةديارةئيستاش شتي لةوبابةتةرودةدات بةلام زاناي وامان نيةلةوسةردةمة
دوبارةدةستخؤش

6

به‌راست زۆه‌ به‌سوده‌
ده‌سته‌کانت خۆش بیت

5

[size=16]واو بة راستى بابةتيكى زور جوانة !!

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هةر سةركةوتو بيت لة كارةكانت ........[/size]

4

[center][size=16]واوو
زۆر جوان و به سوده

ده ستت خۆش بێت به ساقه [/size][/center]

3

ده‌سته‌كانت خۆش بێت گیانه‌كه‌م

2

aw dastanat xosh bet papula gyan barasti zorm pe jwana am babate
har bjit dastw chawt xosh bet sarkaw tw by barezm

1

له‌ یه‌کێک له‌ دێهاته‌کانه‌وه‌ ژنێک هات بۆ لای پیاوێکی دانا که‌ وای ده‌زانی که‌سیحر بازه‌و داوای لێ ده‌کرد که‌ کارێکی بۆ ئه‌نجام بدات و سیحرێکی بۆ بکات که‌ مێرده‌که‌ی ته‌نها هه‌ر ئه‌وی خۆش بوێت و هیچ ئافره‌تێکی تر نه‌بینێ له‌ دنیادا ..
داناکه‌....له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دانایه‌و کاری په‌روه‌رده‌یی ده‌کات .
.به‌ ژنه‌که‌ی ووت: داواکاری یه‌که‌ت زۆر گرانه‌ و ئاسان نیه‌ تۆ داوای کارێکی گه‌وره‌م لێ ده‌که‌یت ..
.ئایا توانات هه‌یه‌ چه‌ندی تێ ده‌چێت ئاماده‌بیت بۆی ؟؟؟

ژنه‌که‌ ووتی : به‌ڵێ ..

داناکه‌ ووتی :ئه‌م کاره‌ی تۆ ناکرێت ئه‌گه‌ر مووی لاملی شێرم بۆ نه‌هێنی..!!

ژنه‌که‌ ووتی : شێڕ....؟؟

داناکه‌ ووتی : به‌ڵێ مووی شێر .

ژن: باشه‌ چۆن بتوانم ئه‌وه‌ بکه‌م شێر ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌یه‌و كێ ده‌ڵێ نامکوژێت و باشه‌ ڕێگایه‌کی تر نیه‌ ئاسان تر بێت و ئه‌مین بێت ...؟؟؟
 
داناکه‌ پێی ووت : هیچ ڕێگایه‌ک نیه‌ له‌وه‌ زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت به‌ده‌ست بهێنی بڕۆ باش بیری لێبکه‌ره‌وه‌ به‌ڵکوو بتوانیت بگه‌یته‌  ئامانجه‌کانت .

ژنه‌که‌ ڕۆییشت و که‌وته‌ بییر کردنه‌وه‌و ئارامی له‌به‌ر بڕا بوو پرسیاری ده‌کرد له‌ شاره‌زایان که‌ چۆن ئه‌و کاره‌ بکات ، پێیان ووت که‌ ڕاو کردنی شیر ئاسان نیه‌ و ناکرێت ..به‌ڵام  شێر که‌س ناخوات ئه‌گه‌ر تێر بێت باشترین چاره‌ ئه‌وه‌یه‌ بتوانیت شێرێک تێر بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی زامنی بکه‌یت و لێی نزیک بیته‌وه‌ و له‌ شه‌ڕی ڕزگارت بێت . 
   
ژنه‌که‌ش ئامؤژگاری یه‌ که‌ی وه‌رگرت و چوو بۆ دارستانهێکی  نزیک خۆیان ده‌ستی کرد به‌ فڕێدانی گۆشت بۆ شێره‌که‌ و دوور ده‌که‌وته‌وه‌..
.به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا وای له‌ شێره‌که‌ کرد که‌ ببێته‌ هاوڕێ ی و دڵنیا بێت که‌ نایکوژێت .
.هه‌موو جارێک له‌ گه‌ڵ گۆشت فڕێ داندا که‌مێک لێێ نزیک ده‌بووه‌وه‌ تا ئه‌و ڕؤژه‌ هات که‌ شێره‌که‌ ده‌سته‌ مۆ بوو له‌ به‌ر ده‌می ژنه‌که‌دا لێی پاڵ ده‌که‌وت و هیچ گوومانی له‌ وخۆشه‌ویستی یه‌ نه‌بوو که‌ بێکیان هێنابوو .
.ژنه‌که‌ش ده‌ستی به‌سه‌ری شێره‌که‌دا ده‌هێناو تاڵه‌ مووه‌کانی سه‌ری و لاملی بۆ ده‌سڕی زۆر به‌ سۆزه‌وه‌ له‌گه‌ڵیا هه‌ڵس و که‌وتی ده‌کرد شێره‌که‌ش زۆر به‌ که‌یف ده‌بوو له‌گه‌ڵیا و شل بوو بوو له‌به‌ر ده میا و بۆ ژنه‌که‌ش گران نه‌بوو که‌ تاڵه‌ موو له‌ ملی بکاته‌وه‌و بیکاته‌ دیاری ده‌ستی بۆ جێ به‌جێ کردنی مه‌رامی دڵی ...

کاتێک ژنه‌که‌ هه‌ستی کرد که‌ بووه‌ته‌ خاوه‌نی تاڵه‌ مووی شێره‌که‌ به‌په‌له‌ گه‌ڕآیه‌وه‌ لای دانا که‌ که‌وای ده‌زانی سیحر بازه‌ ،زۆر به‌ خۆشی یه‌وه‌  وای ده‌زانی دنیا هی ئه‌وه‌و خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێت ...و دڵی مێرده‌که‌ی داگیر ده‌کات  بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ...تاڵه‌ مووه‌که‌ی دایه‌ ده‌ستی داناکه‌ .

کاتێک داناکه‌ تاڵه‌ مووه‌که‌ی بینی لێی پرسی : چێت کردووه‌ هه‌تا توانیوته‌ ئه‌م تاڵه‌ مووه‌ ت ده‌ست که‌وێت..؟؟؟

ئه‌ویش که‌وته‌ گێڕانه‌وه‌ی کاره‌که‌یی و چۆن توانیویه‌تی بچێته‌  ناودڵی شێره‌که‌و یه‌که‌م جار له‌ ڕێگه‌ی ورگی یه‌وه و تا کاتی ئه‌وه‌ هات که‌ ‌ده‌سته‌مۆی بکات وبه‌ری ڕه‌نجی خۆی ده‌ستکه‌وێت .




له‌م کاته‌دا کابرای دانا به‌ ژنه‌که‌ی ووت : ئه‌ی میلله‌تی خوا ..میرده‌که‌ت هێنده‌ی شێره‌که‌ دڕنده‌ نیه‌ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شێره‌که‌ کردووته‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌شت بیکه‌ ده‌تووانیت ده‌سته‌مۆی بکه‌یت و ببیته‌ خاوه‌نی

ده‌رگای چوونه‌ ناو دڵی بکه‌ره‌وه‌و برسێتی یه‌که‌ی تێر بکه‌ و ئارام به‌و پلانی بۆ داڕێژه‌و سه‌برت هه‌بێت ده‌تووانیت به‌ ئاسانی ببیته‌ خاوه‌نی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌