تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2

[size=24]دةستت خوش بيت برام[/size]

1

[size=24] كۆمپيوته‌ر(computer) چيه‌ ؟ له چى پێكهاتووه‌ .........   2009/8/29
ئه‌م بابه‌ته‌ وانه‌كانی كۆمپيوته‌ر له‌ خۆئه‌گرێت به‌مه‌رجێك كه‌ ( كۆمپيوته‌ر پێكهاته‌كه‌ی وه‌ك : ڕه‌قه‌كاڵا  + ئه‌و نه‌رمه‌كاڵايانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ويندۆز دا ئه‌مه‌زرێن + ويندۆز ) واتا وانه‌ی پڕۆگرامه‌كانی لاوه‌كی ناگرێته‌وه‌ !


يه‌كه‌م بابه‌ت پێكهاته‌ی كۆمپيوته‌ر (بژمێر ) به‌كورتی :-


ئێستا با بزانين كۆمپيوته‌ر(computer) چيه‌ ؟: زاراوه‌ی (computer) له‌ ووشه‌يه‌كی ئينگليزی پێكهاتووه‌ به‌مانای بژمێر دێت كه‌ سه‌ره‌تا ناوی(compute) بووه‌ واتا ژماردن ، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجيا مۆدێرنانه‌ زياتر به‌رهه‌می كۆمپيوته‌ره‌ ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات كه‌ هه‌موو ماڵێك هه‌يبێت و سوود له‌ زانياريه‌كانی وه‌ربگرێت .

لێره‌دا كه‌مێك له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی ئه‌دوێم :

وه‌ك ده‌بينين كۆمپيوته‌ر له‌ دووبه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌ كه‌ ئه‌وانيش ( Software    &   Hardware )--ن
1-
Hardware \ چيه‌ ؟
واتا ڕه‌قه‌كاڵا ،هه‌موو به‌شه‌ فيزياييه‌كان ده‌نوێنێت كه‌ به‌شه‌كانی كۆمپيوته‌ری پێك هێناوه‌ ئه‌ويش ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ :-
به‌شی يه‌كه‌م پێی ئه‌ڵێن : Main parts
ئه‌و به‌شه‌ واتا به‌شی سه‌ره‌كی كه‌ له‌ Case ، Monitor ، Mouse ، Keyboard پێك دێت كه‌ ئه‌مانی هيچ كامێكيان نابێت كه‌م بێت له‌ كاتی به‌كارهێنانی كۆمپيوته‌ر چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی كار  نه‌كردنی كۆمپيوته‌ر به‌چالاكی ، بۆيه‌ پێی ئه‌وترێت به‌شی سه‌ره‌كی \ Main parts

به‌شی دووه‌م پێی ئه‌ڵێن : secondary parts

ئه‌م به‌شه‌ واتا هه‌موو ئه‌و كاڵايانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ لاوه‌كين واتا گرنگنيه‌ كۆمپيوته‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵی بێت وه‌ك (  Scanner   printer   Speaker ..... هتد ) ئه‌مه‌ به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێت بڕياری له‌سه‌ر بدات كه‌ كاميانی پێويسته‌ دواتر بيكڕێت و دايبمه‌زرێنێت .


2 -
Software \ چيه‌ ؟
واتا نه‌رمه‌ كاڵا ،  ئه‌و شێوازی فيزيايی نانوێنێت وه‌ك ڕه‌قه‌كاڵاكان ، ته‌نها پێكدێت له‌ زانياری \Data \ ئه‌ميش له‌ دوو به‌ش پێك دێت :-

يه‌كه‌م به‌ش \Operating System
واتا شێوازی به‌ڕێوه‌بردن يان سيسته‌می كارپێكردن كه‌ به‌بێ ئه‌م سيسته‌مه‌ ناتوانرێت كۆمپيوته‌ر كار و چالاكيه‌كانی بكات ، ئه‌م شێوازه‌ ئه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ Hardware  ، بۆ نموونه‌ : ( MS-Dos ) يان (Windows ) چه‌ندين سيسته‌می كارپێكردنی تر ، ئه‌مانه‌ سيسته‌می كارپێكردنن .

حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌م دوو سيسته‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆتان بدوێم

(MS-Dos) :- ئه‌م سيسته‌مه‌ پێی ئه‌ڵێن Single Tasking واتا كارێك ئه‌كات بۆ نموونه‌ گه‌ر به‌رنامه‌يه‌كی وه‌ك نيرۆت بكردبايه‌وه‌ كارت پێكردبا نه‌ت ئه‌توانی به‌رنامه‌يه‌كی تر بكه‌يته‌وه‌ چونكه‌ ته‌نها يه‌ك كاری ئه‌كرد بۆ يه‌ پێيان ئه‌ووت Single Tasking
دواتر گۆڕدرا بۆ سيسته‌می Windows كه‌ يه‌كه‌م ووشانی ئه‌م ويندۆزه‌ له‌ساڵی 1985 ده‌رچوو ئه‌م سيسته‌مه‌ Multi Tasking بوو واتا فره‌ كردار بوو ئه‌توانێت چه‌ندين كار بكات به‌ره‌ به‌ره‌ په‌ره‌ی پێسه‌ندرا تاوه‌ك بوو به‌ Windows ME دواتر نوێكرايه‌وه‌ بۆ Windows XP كه‌ تا ئێستاش زۆرترين به‌كارهێنه‌ری هه‌يه‌ .


دووه‌م به‌ش \Application programs
ئه‌م به‌شه‌ له‌ به‌رنامه‌كان پێك دێت كه‌ به‌رنامه‌ی لاوه‌كين واتا دايان مه‌زرێنيت و دايان نه‌مه‌زرێنيت هيچ كێشه‌يه‌ك بۆ كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت درووست ناكات ، ئه‌بێت به‌ پێی ئاره‌زووی خۆت به‌رنامه‌ به‌كاربهێنی هه‌ر به‌رنامه‌يه‌ك كه‌ پێت خۆشه‌ و سوودی بۆخۆت هه‌يه‌ ، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌دوای سيسته‌می به‌ڕێوه‌بردن \ Operating System \دايان  ئه‌مه‌زرێنيت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دياره‌ Microsoft Office Word  و Adobe Photoshop و Media Studio و چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی تر .

ئێستا ته‌واو بوو هيوادارم سوودی هه‌بێت ،
سه‌ركه‌وتووبن

سايتى سه كؤ[/size]