تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » کۆدی په‌یمانی پاکی دڵ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
هۆنراوه‌یه‌كی واتا به‌خشه
ده‌ست خۆش بۆ سۆز و بۆ به‌ڕێزیشت ...
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
دةستت خؤش
دةستت خوش بيت بو ئةم هونراوة خوشة سةركةوتو بيت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
دةستت خؤش بيت هؤنراوةيةكي جوانة
زۆر ههستكی جوانه ده‌ست خۆش بێت سه‌رکه‌وت و بی به‌ڕێزم
دةستت خؤش بيت هؤنراوةيةكي جوانة
[size=16]کۆدی په‌یمانی پاکی دڵ
لام وابوو تۆ فریشته‌یێکی بێ باڵی
ڕێت که‌وتۆته مه‌مله‌که‌تی بێ که‌سی من
وه‌ک هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆت نه‌بوویت و نیت
ئه‌گه‌ر چی به دڵ فریشته‌ش بوویت
که‌چی جیا له‌وان ته‌نها تۆی که نه‌تتوانی
به‌رگی مرۆڤایه‌تی بوون
لهبهرخۆتا دادڕی
وێنه‌ی ده‌عبا و دێ‌و و درنج بژیت
زۆر شادمان بووم به دۆزینه‌وه‌ت
له حه‌شاماتی له ڕێگا ده‌رچوون
له مرۆڤی بوون
بیرته ووتم ساڵانێکه من خۆنه‌ویست
به دوات وێڵ بووم
له یادته ئازیز ووتم
له‌و خه‌راباتی ژینه‌م دا
تۆبویت فریشته‌ی فریاد ڕه‌س
گیانه هێشتا پڕ به دڵ باوه‌ڕم نه‌کرد
ته‌نها ئه‌تۆی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان
گوزه‌ر ده‌که‌یت
له ئاراسته لار و چه‌وتی
هاوڕه‌گه‌زه بێ فکره‌کانت لاده‌ده‌ی
وه‌ک موگناتیس راکێش نه‌کرای
بۆ نێو دونیای ده‌سه‌ڵات ، هێز
دونیای پیاو سه‌لاره‌کان
ئه‌وانه‌ی کوێرانه به دوای
حوکمی پاشا گه‌ردانی باوک که‌وتوون
ئه‌و باوکه‌ی خۆیشی نازانێ بۆ وای ده‌کرد
هه‌موو بوغرا و له خۆ بایی ببوون
تا بردبوونی بۆ حوکمێ سه‌یر
به دار به ئاسن و به به‌رد
گه‌ر به ده‌ست نه‌بێ سانایه هه‌ر به زمان
ده‌یانمان لێ زینده به چاڵ بکه‌ن
تاکه که‌سێ جیا بووی له‌وان ته‌نها تۆ بووی
نا ببوره بیرم نه‌بوو پێم ووتی که‌س
له پێناسه‌ی پڕ له پاکێتی خۆتا
فێرت کردم پێت نه‌ڵێم که‌س
چون به‌ڕاستی تۆ که‌س نه‌بووی فریشته بووی
خوا گیان به‌خشی بووی به ژینی تاساوی من
هاوار خودایه خۆزیا من بێ گیان بوو بام
به‌س ئه‌و ڕۆحه پاکه‌ی تۆم ئاوا نه‌دیبا
که ئه‌هریمه‌نه ڕوو پۆش له ڕووه‌کان
هاتن و ئێره‌ییان پێت برد
له بری فێری وانه‌ی عه‌شق و فڕین ببیت
بێ به‌زه‌ییانه فێریان کردی چلۆن
خۆت وه‌ک ئه‌مان ناشیرین که‌یت
چه‌نێ ووتم ئامان گیانه فریشته‌که‌م
نه‌که‌ی وانه‌ی ڕق فێر ببیت
نه‌که‌ی جگه له وانه‌ی گوڵ و په‌پوله
وانه له هیچ که‌سێ فێر بیت
چون ده‌مزانی دڵه‌ی پاک و بێ گه‌ردی تۆ
زۆر له‌وه پاک و جوان تره
به‌رگه‌ی وانه‌ی تۆڵه بگرێت
نه‌فره‌ت له‌وان له هه‌موو به ناو مرۆڤێ
به سیفه‌ت ئه‌هریمه‌ن ئاسان
ئه‌وانه‌ی به پۆشاکی باق و بریقیان
لێت هاتنه پێش به ئاشته‌وایی هاوڕێتی
وه‌ک ڕووی فێڵاوی و پڕ له درۆ و قێزه‌ونیان
ده‌مامکێ پڕ له شه‌ڕه‌نگێزیان پێت به‌خشی
تۆی فریشته‌ش دڵ پاک و بێ ئاگا له وان
خۆ نه‌ویست بووی
که‌چی به زۆر ، به فێڵ ، پێیان کردیت
ئه‌وه‌ی واقم لێی وڕ ما و منی هه‌ژاند
ووشه جوانه‌کانی منیان له بیر بردی
که لام وا بوو تا ئه‌به‌د وه‌ک کلیلی نهێنی
بۆ په‌یمانی دڵسۆزی ئێمه ده‌مێنێ
کۆدێکهو به هۆی ئه‌و ووشانه‌وه
وام ئه‌زانی تا ماوین یه‌کتر وون ناکه‌ین
وه‌ره بۆ دواجار به هاوار و به یه‌ک ده‌نگ
به‌و کۆدانه دڵه‌کانمان بکه‌ینه‌وه
ئاده‌ی گیانه دیسان لهگڵما جوان بڵێره‌وه
ئاسمان ، هاوڕێیه‌تی و دایک
نیشتیمان ، سۆز ، خۆشه‌ویستی
په‌پوله و که‌رکوک و هه‌نگوین
ڕاست گۆی و متمانه و سڵاو
ئاشتی و خۆر و گوڵ و به‌فر ...........
ئاخ خۆ ئه‌مانه هه‌مووی به‌س هوڕێنه بوون
خۆ تۆ ناتوانی ئه‌و ووشانه جوان بڵێیته‌وه
تاقه‌تی دووباره فێربوونیشت نه‌ما
ئاخه‌ر زمانێ ووشه‌ی قێزه‌ونی پێ ووترابێ
تازه چۆن په‌یمانی جوانی له یاد ئه‌بێ !!
تۆ که تاکه فریشته‌ی بێ باڵ بویت بۆ من
که‌چی ئه‌وان ، ئه‌هریمه‌ن خووه‌کان
ڕق و قین و ئێره‌ییان ئه‌و پێناسه‌یان لێ زه‌وت کردی
ده‌ستی چڵکنیان بۆت هێنا و بۆ باوه‌شی بۆن بۆگه‌نیان
به‌ره‌و دونیای ڕه‌ش و دووریان بردیت
تکام وایه له خودا گیان
کۆده‌کانی ئه‌و په‌یمانه‌ی ئێمه‌ت بیر خاته‌وه
چون دڵنیام هه‌ڵگری په‌یامی ناسکێتی و ڕاستی
له نێو دونیای ئه‌وان جێگای نابێته‌وه
له ناو سه‌گ گه‌لی ڕه‌وشت نزمه‌کان
به ویستی ئاسمان ، گه‌ردوون و سروشت
خێرا ئاراسته‌ت ده‌گۆڕیت
دڵه‌ی پاکت به‌ره وههوارگهی خۆت دێته‌وه ..
مه‌ترسه گیان گه‌ر خوێنت هه‌ڵ هێنایه‌وه
ئه‌وه گه‌رووی پاکی خۆته
به‌رگه‌ی ووشه‌ی پیسی ئه‌وانه ناگرێت
بۆیه هه‌موو ووشه قێزه‌ون و ناشیرنه‌کان
له سینه‌ی پڕ ئیلهامی جوانت فڕێ ده
درۆ . ناپاکی ، ئێره‌یی
رق و تۆڵه ، شه‌ڕ و ئاگر
تۆقان کوشتن و ناتوانم
ژه‌هر ، ئازار، خنکان ، دڕک
دووری ، مار و هه‌تیو کردن ..
هه‌مووی خێرا له سینه‌تا هه‌ڵ بێنه‌وه
تا دووباره ووشه‌ی جوانیان بۆ بێته‌وه
دووباره وانه‌ی پاکێتی بۆ هه‌میشه بۆ یه‌کتری بڵێینه‌وه ..
سۆز[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » کۆدی په‌یمانی پاکی دڵ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]