ده‌ست خۆش
گه‌نجیکی ریکه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » مسته‌فا زه‌مانی به‌رجه‌سته‌كاری ڕۆڵی یوسفی ڕاستگۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش
گه‌نجیکی ریکه
ده‌ست خۆش
گه‌نجیکی ریکه خوا ته‌مه‌ن دریژی بکات
dastakant xosh bet dlakam
[size=24]ده ستت خؤشبيت به ريزم بابه تيكى جوانه
به هيواى به رده واميت له بابه تى ئاوا جوان[/size]
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
گه‌نجێکی سپۆرته بههيوای ئه‌وه‌ی سيفاتهکانی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر يوسف بێت ده‌ست خۆش.
dast xoshhhhhhh
dast xosh
Aktareky sarkautua
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
مسته‌فا زه‌مانی ساڵی 1982له شاری (فریدون كنار)ی باكووری تاران له‌دایكبووه، به‌شی به‌ڕێوه‌بردن و پیشه‌سازیی له زانكۆیه‌كی ئه‌هلی ئێران خوێندووه و فه‌رمانبه‌ری به‌شی ژمێریاری كۆمپانیایه‌كی ئێرانه، له ته‌مه‌نی 13ساڵیه‌وه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی یوسفی ڕاستگو له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌وه ده‌ستنیشانكرا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی (زه‌مانی) بۆ ئه‌و ڕۆله ده‌رهێنه‌ر (فرج الله سلحشور) ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ناوهێنانی یوسف خه‌یاڵمان ده‌چێته لای وێنه‌ی خانمێكی شۆخ و شه‌نگی چه‌قۆ به‌ده‌ست كه له‌به‌ر سه‌رسامبوونی به جوانی یوسف، ده‌سته‌كانی خۆی بریندار ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م باگڕاوندهدا پێموابوو دۆزینه‌وه‌ی ڕووخسارێكی جوان و په‌سه‌ند له‌نێوان 3000 كه‌سدا كارێكی گران نییه، مسته‌فا زه‌مانی ته‌نها جارێك به به‌رده‌م شاری سینه‌مادا گوزه‌ری كرد كه ده‌كه‌وێته باشووری تارانه‌وه، ئیدی بوو به پاڵه‌وان و بۆ ئه‌وه‌ی له واقیعی ژیانی یوسفه‌وه نزیكبێته‌وه حه‌زی ئه‌كرد هه‌میشه له‌و تاریكی و تاڵییه‌دا بژێت كه یوسف له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه بینیوویه‌تی". زه‌مانی له‌باره‌ی چۆنێتی به‌شداریكردنه‌كه‌ی له سوریالی یوسفی راستگۆدا ده‌ڵێت: "ده‌مزانی كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ ڕۆڵی یوسفی بێغه‌مبه‌ر، ڕۆژێكیان به‌لای شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ڕه‌تبووم، به‌ڵام په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا نه‌بوو، تا له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كمه‌وه وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافیم گه‌یشته ده‌ستی ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه و هه‌ر له‌رێی هاوڕێكه‌مه‌وه پێیانوتم كه ده‌بێت له ڕۆژی 26ی نیسان ساڵی 2004دا له ستۆدیۆ ئاماده‌بم، ئه‌وان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتبوون كه نابێت به‌رجه‌سته‌كاری رۆڵی پێغمبه‌ران ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له یاده‌وه‌ریی وه‌رگردا هیچ پێشینه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی نه‌بێت، به‌هه‌رحاڵ ده‌ستم به كاركردن كرد و پاش هه‌فته‌یه‌ك بوومه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كه.
زه‌مانی پێیوایه به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌وجۆره كارانه پێویسته به كه‌سانێك بسپێردرین كه گوێ به ئاماده‌گیی كامێرا و ستافی كاره‌كه نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش كارێكی ئێجگار دژواره ، "زۆرجار له ناخی دڵمه‌وه دیاڵۆگهكانم ده‌وته‌وه و هه‌ندێكجاریش هه‌ستم به گرنگی په‌ره‌پێدانی ناخم ده‌كرد له‌مه‌شدا خوای گه‌وره پشتیوانم بوو".
مسته‌فا زه‌مانی كه پێشتر له چوارچێوه‌ی چالاكی خوێندگه‌كاندا ته‌نها خاوه‌نی چه‌ند ئه‌زموونێكی شانۆیی ساده‌بوو، به‌ڵام له‌ڕێی یوسفه‌وه توانی ببێته مایه‌ی شاكارێكی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی، له‌م زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌دا ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ڕێی دوو ڕاهێنه‌ره‌وه، فێری نواندن و سوارچاكی كراوه، هه‌روه‌ها خودی ده‌رهێنه‌ره‌كه هاوكاری بووه و فێری شه‌ڕه شمشێری كردووه، چیرۆكی یوسف به‌لای زه‌مانییه‌وه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنی درێژخایه‌ن هه‌یه، چونكه باس له خۆشه‌ویستییه‌كی جیاواز ده‌كات، "خوداوه‌ند له‌م ژیانه‌دا ته‌واوی شته‌كانی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ركردووه، بۆیه ده‌بێت سوودیان لێوه‌ربگرین و ئازاری ده‌وروبه‌ر نه‌ده‌ین پێویسته له‌نێو یه‌كتردا بتوێینه‌وه، ئه‌وه‌ی كه من ده‌مه‌وێت له‌به‌رده‌ستمدایه، وه‌ك خۆشه‌ویستی دایك و باوكم، له هه‌ندێك گرته‌دا كه پێویستی به بزواندنی هه‌ستی بینه‌ربوو، له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ دایكمدا ده‌كرد و گوێبیستی ده‌نگی ده‌بووم و وزه‌م لێوه‌رده‌گرت، چونكه زۆرم خۆشده‌وێت و هه‌ستده‌كه‌م ئارامیی و ئۆقره‌ییم پێده‌به‌خشێت، پاش قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ دایكم ده‌گه‌ڕامه‌وه سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵه‌كه‌م".
یه‌كه‌م گرته كه كاری نواندنی تێدا كردووه دیمه‌نی نێو گرتووخانه‌كه بووه و له سه‌رجه‌می دیمه‌نه ئازاراوییهكانی گرتووخانهكهیشدا به‌هیچ جۆرێك فرمێسكی ده‌ستكردی به‌كارنه‌هێناوه، چونكه له ناخه‌وه گوزارشتی له دڵێكی ئازاراوی كردووه، زه‌مانی دوای ئه‌م كاره هه‌ست به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌كات، چونكه نه‌ك به ته‌نها له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا زۆر به‌باشی له‌نێو دڵی هه‌وادران و عاشقانی چیرۆكی یوزارسیف (یوسف)ی كوڕی یه‌عقوب و مه‌عشوقی زوله‌یخای خانمی ناوداری میسردا توانی جێی خۆی بكاته‌وه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » مسته‌فا زه‌مانی به‌رجه‌سته‌كاری ڕۆڵی یوسفی ڕاستگۆ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]