تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » چۆن دڵت هات؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم

3

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش بێت بةريزم[/size]

2

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

1

چۆن دڵت هات جێم بهێڵی
من کێم هه‌بوو له‌ تۆ زیاتر؟
له‌ دووری تۆ وا هه‌ست ده‌که‌م
که‌س نییه‌ له‌ من ته‌نیاتر.

ئه‌وه‌نده‌ بۆ من پێویست بووی
وه‌ک هه‌ناسه‌م، وه‌کوو گیانم،
له‌وساکه‌وه‌ به‌جێت هێشتووم
به‌های نه‌ماوه‌ ژیانم.

خۆ من هه‌ستم به‌رانبه‌رت
وه‌کوو کڵپه‌ی ئاگر وابوو،
خۆ من چی سۆزم شک ده‌برد،
هه‌موویم هه‌ر به‌ تۆ دابوو.

چۆن دڵت هات جێم بهێڵی
من کێم هه‌بوو له‌ تۆ زیاتر؟
ئێستا بێ تۆ که‌سێ نییه‌
به‌ختی له‌ هی من سییاتر.

وه‌ک ساوا چۆن هه‌ر ئامێزی
گه‌رمی دایکی خۆی پێ خۆشه‌،
ڕۆحی داگیرساوی منیش
ته‌نیا  بۆ تۆ به‌ په‌رۆشه‌.

حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » چۆن دڵت هات؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌