hiwadarm pewista hamu yanak goraniaki taibati habet
ba hiwi sarkawtn bo goran swpas bo twsh
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » گۆران ساڵح) گۆرانیەك بۆ وەرزش بڵێم تایبەت بۆ یانەی (هەولێر)، چونكە زۆرم خۆشم دەوێت » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
hiwadarm pewista hamu yanak goraniaki taibati habet
ba hiwi sarkawtn bo goran swpas bo twsh
هیوادارم گۆراینهكه بڵێت
گۆرانیبێژ (گۆران ساڵح) لە میانەی گۆشەی ئەو هەفتەیەی (وەرزش لە دیدی هونەرمەندان)ـدا، باس و سەربوردەی خۆی لەگەڵ دونیای وەرزشدا بۆ خوێنەران ئاشكرا كرد.
سەرەتا (گۆران ساڵح) گوتی: “هەر لە سەردەمی منداڵییەوە ئاشنایەتییم لەگەڵ (وەرزش)ـدا هەبووە، بە تایبەتی تۆپی پێ، كە لە كۆڵان و گەڕەكدا بە شێوەی بەردەوام یارییم كردووە، ئەو كات ئەو یاریگە باشانەی ئێستا نەبوون، یاریمان لە ناو خۆڵ و بەرد و تەپوتۆزی گەڕەكدا بوو، چەندین جار دەست و پەنجەم بریندار دەبوو، هەروەها جارێكیش قاچم شكاوە.”
(گۆران) لە درێژەی گێڕانەوەی باسەكەیدا، دەڵێت : “ هەر ئەو عەشقەی جارانە وام لێ دەكات، خۆشەویستم بۆ وەرزش بەردەوام بێت و ئێستاكەیش بەردەوامم لە نێو یاریگە بچووكەكاندا لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەكانمدا تۆپی پێ دەكەم. یاریزانێكی بزێوم و توانای جەستەم باشە و و جووڵە زۆر دەكەم و لە زۆربەی یارییەكانیشدا گۆڵ تۆمار دەكەم.”
(گۆران) گوتی: “ئەگەر كاری هونەرییم ئەنجام نەدابوایە، دەمتوانی ببمە یاریزانێكی زۆر باشی تۆپی پێ.”
گۆرانیبێژە سەبارەت بە تێكەڵاوبوونی لەگەڵ وەرزشدا دەڵێت: “من جگە لەوەی تۆپی پێ دەكەم، زۆرجار لە بەر ئەو خۆشەویستییەی كە بۆ دونیای تۆپی پێ و یانەی وەرزشی (هەولێر) هەمە، دەچمە یاریگە و هانی یانەی هەولێر دەدەم، لە كاتی گۆڵ تۆماركردن و بردنەوەی یانەی هەولێردا هەستێكی زۆر خۆشم هەیە و بە ئارەزووی خۆم هەڵدەستمە سەرپێ و چەپڵەیان بۆ لێ دەدەم، ئەمساڵ لە شاری دهۆك بووم، شەوێ دەبوو بچم وێنە بگرم بۆ ئەلبوومی گۆرانییەكەم، كاتەكەیشم دیاری كردبوو، هەروەها دەبوایە بچم بۆ ستۆدیۆ و هەندێك كاری دەنگم هەبوو، بەڵام لە بەر یاریی یانەی هەولێر بەرانبەر یانەی نەجەف، كە یاریی كۆتایی بوو، نەچووم، كاتێك بە دیار شاشەی tvـیەوە دانیشتبووم سەیری یارییەكەم دەكرد، ئەوەی بێ تاقەتی كردبووم ئەوە بوو من بە تەنیا هاندەری یانەی هەولێر بووم، برادەران و هاوڕێیەكانم لە دهۆك، هەر هەموویان هاندەری یانەی نەجەف بوون، بەڵام كاتێك یانەی هەولێر یارییەكەی بردەوە زۆر هەڵپەڕیم و بە تەنیا چەپڵەی زۆرم بۆ لێدان.”
دەربارەی سەیركردنی یارییەكانی جیهانی و هاندەری كام یانەی جیهانی و هەڵبژاردەیە، (گۆران) گوتی : “هاندەری چەند یانەیەكم، كە هەر یەكەیان لە وڵاتێكە، ئەوانیش پێكهاتوون لە (ئەی سی میلان) لە ئیتاڵیا، (ڕیال و بارسا) لە ئیسپانیا، (مانچستەر) لە ئینگلتەرا، فەنەرباخچە) لە توركیا، لە هەڵبژاردەكانیش حەز بە سەیركردنی یاریییەكانی (بەڕازیل) دەكەم، هەروەها ئارەزووی سەیركردنی یاریی هەڵبژاردەكانی (ئینگلتەرا و ئیتاڵیا)ـیش دەكەم، لە یاریزانەكانیش جاران زۆر سەرسام بووم بە یاریكردنی (ڕۆبەرتۆ باجیۆ)ـی ئیتاڵیایی، هەروەها هەردوو یاریزان (كاكا)ـی بەرازیلی و (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)ـی پورتوگالی.”
لە كۆتاییدا (گۆران ساڵح) گوتی: “ئەگەر بوارم هەبێت و ئاواز و تێكستێكی باشم دەستكەوێت، بە نیازم گۆرانییەك بۆ وەرزش بڵێم بە تایبەتی بۆ یانەی (هەولێر)، چونكە زۆرم خۆشم دەوێت.”
هەولێر وەرزش – عەبدولغەفار عەبدوڵڵا
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]