[size=16]
گۆرانیبێژێک: تا ئێستا 14 هونەرمەند داوای سێکسیان لێکردووم، تەنیا بۆ سێیانیان رازی بوویمە، "بۆ وەڵامى تەلەفۆن نادەیتەوە، دەزانى وەڵام نەدانەوە عەیبە، تۆ هونەرمەندى، پێم خۆشە ئەمشەو سێکس بکەین، وەڵام بدەوە". ئەوە نامەى کوڕە مۆسیقاژەنێکى کوردە، کە بۆ ئافرەتە گۆرانیبێژێکى کوردى هاوڕێى خۆى ناردووە، ئەو ئافرەتە گۆرانیبێژە وەڵامى نامەکە دەداتەوە و واینووسیوە "چۆنى گیانە، ببورە دەزانى ئەمشەو ناتوانم بتبینم، ئێستا لە ستۆدیۆم تا شەو درەنگ، باى".
ئەو حیوار و گۆڕینەوەى نامە سێکسیانە تەنیا لەنێوان ئەو دوو هونەرمەندەدا نییە، بەڵکو لەنێوان بەشێکى زۆرى گۆرانیبێژان و شانۆکاران و هونەرکارەکانى کوردا بوونى هەیە، بەڵام بەشێوازێکى زۆر نهێنى و حەساسەوە ئەو پەیوەندى و کردارە سێکسیانە ئەنجام دەدەن، هەروەک لەنامەى ئافرەتە هونەرمەندێکى دیکەوە، ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە بەئاشکرا دەرکەوتووە، کە ئاڕاستەى کوڕە گۆرانیبێژێکى هاوپیشەى خۆى کردووە و تیایدا هاتووە، "سێکسکردن هەر لەگەڵ تۆدا خۆشە، تۆ ئارام بەخشى منى، ئەگەر بزانم نهێنیپارێزى، هەر لەگەڵ تۆدا سێکس دەکەم". وەڵامى ئەو نامەیەش تەنیا "ئۆکەى" بوو.
یەکێک لە کوڕە گۆرانیبێژێکى تازە، کە خاوەنى ئەلبومێکى گۆرانییە و شارەزایانى هونەریش زۆرترین رەخنەیان ئاراستە هونەر و دەنگى ئەو کردووە، بەڵام ئەو بەبێ گوێدانە ئەو رەخنانە خەریکى بەرهەمهێنانى ئەلبومى دووەمە، ئەو گۆرانیبێژەیە لاى هاوڕێیەکى خۆى باسى پاڵەوانى و تواناى سێکسکردنى خۆى دەکات، دەڵێت "دوو گۆرانیبێژ هەیە شوویان نەکردووە و خەڵک بە کچیان دەزانێ، بەڵام من سێکسم لەگەڵ هەردووکیان کردووە و ئەوان کچ نین، بەڵکو پێش ئەوەى من سێکسیان لەگەڵ بکەم، ئەوانە ژن بووینە"، ئەو گۆرانیبێژە گەنجە لەبەشێکى قسەکانى خۆیدا ئاماژە بە ناوى گۆرانیبێژە ئافرەتێکى کورد دەکات، کە ناوەکەى لاى سڤیل پارێزراوە و دەڵێت "ئەو ژنە گۆرانیبێژەیە زۆر موعجیب بە من ببوو، لە شوێنێکدا کە تەنیا خۆم و خۆى بوو، پێى گوتم وەرە پشتم بشێلە، دواى ئەوە هەستم کرد لەگەڵ شێلانەکە زەوقى سێکسى هەڵساوە، بەبێ یەک و دوو پێى گوتم، زۆر حەز دەکەم بتخەمە ناو قاوە، پاشان بتلێسمەوە، منیش پێکەنیم و سێکسم لەگەڵ کرد".
بەڵام بە رێژەیەکى زۆر دواى ئەو کردارە سێکسیانە، شەڕ لە نێوان ئەو کچ و کوڕە هونەرمەندانە دروست دەبێ و ناخۆشى و دوورکەوتنەوە دەکەوێتـە نێوانیان، بە تایبەت لەو کاتەى ئافرەتە هونەرمەندەکان بۆیان ئاشکرا دەبێ، کە ئەو هونەرمەندەى سێکسى لەگەڵ کردووە، لە شوێنى تردا باسى کردووە، لە نموونەى ئەوەدا کچە هونەرمەندێکى کوردى باکوور، کە ماوەیەک لە کوردستان ماوەتەوە، تەلەفۆن بۆ کوڕە گۆرانیبێژێکى قۆزى شارى هەولێر دەکات و ناوى ئەو دوو هونەرمەندەش لاى (سڤیل) پارێزراوە، ئەو کچە وا دەڵێ "من و تۆ هەرچییەکمان کردووە لە دەمى هونەرمەندەکانى تردا دەبیسترێ، هیچ شتێکى نهێنى نەماوە، ئەوە تۆ چیت کردووە و ئەو هەموو خەڵکە چۆن بەو پەیوەندییەى من و تۆیان زانیووە، واتکرد من سووک بم، بەڵام بەڵێن بێت لە خۆم سووکترت دەکەم"، بەڵام ئێستا ماوەى ساڵێک و نیوە ئەو دوو هونەرمەندە دژى یەک کار دەکەن و هەوڵى سووککردنى بەرهەمى یەکتر دەدەن، لاى هاوپیشەکانى خۆشیانەوە جنێو بەیەکتر دەدەن. لە بەشێکى زۆرى ئەو نامە و زانیاریانەى لاى (سڤیل)هەیە، ئەو کوڕە قۆزە، کە خاوەنى سێ ئەلبومەى گۆرانییە، بە بەراورد لەگەڵ کوڕە هونەرمەندەکانى دى زۆرترین سێکسى لەگەڵ هونەرمەندانى ئافرەت ئەنجام داوە.
ئافرەتە هونەرمەندێکى دى بۆ کوڕە شانۆکارێک دەنووسێ، "ئیتر من کەسایەتى تۆم دەرکەوت، قەد پەیوەندیم لەگەڵ نەگرى، ئێستا زانیم تۆ وەک منداڵێک منت بۆ سێکسکردن دەوێ"، ئەو نامەیە وەڵامى نییە، ئەو هونەرمەندە نامەیەکى تر دەنووسێ و دەڵێ "بەو وەڵام نەدانەوەت بۆم دەرکەوت لاى خەڵک باسى منت کردووە، خۆشت ئەوە باش دەزانى، بۆ وەڵام بدەیتەوە، ئەگەر پیاوى و ناوت لە خۆت ناوە هونەرمەند وەڵامى تەلەفۆنەکەم بدەوە". لە کۆى ئەو دوو نامەیە، کوڕە هونەرمەندە بە ژمارەیەکى دى وەڵام دەداتەوە، لە نامەکەدا نووسیویەتى "دەبێ من لە تۆ توڕە بم، خۆت دەزانى لەکوێ و باسى چیت کردووە، ئێستا لاى هیچ کەس باسى تۆم نەکردووە، لەبیرت چوو داواى سێکست لە من کردووە".
ئافرەتە هونەرمەندێک لەبەر ناوەڕێکى راپۆرتەکەدا، حەزى نەکرد ناوى بهێنرێ، ئەو گۆرانیبێژە، ئەوەى بۆ (سڤیل) ئاشکراى کرد، لە ماوەى سێ ساڵى کارکردنى لە گۆرانى گوتندا، نزیکەى 14 جار لە لایەن کوڕە هونەرمەندەکانەوە داواى سێکسکردنى لێکراوە، دەڵێ "سێکسکردن لاى هونەرمەندەکان کارێکى ئاساییە، بە تایبەت سێکسکردن لە نێوان دوو هونەرمەند، چونکە دەموچاوى ئێمە دیار و ناسراوە، ناتوانین لەگەڵ کەسێکى ئاسایى و غەیرە هونەرمەند سێکس بکەین، بەڵام ئەگەر دوو هونەرمەند بەیەکەوە سێکس بکەن، ئەوا هەریەکەیان لەبەر کەسایەتى خۆى باس لەو سێکسکردنە ناکات"، ئەو ئافرەتە هونەرمەندە، دەشڵێ "لە کۆى 14 جار کە داواى سێکسم لێکراوە، لەگەڵ سێ هونەرمەندى زۆر بەناوبانگ سێکسم کردووە، لەجیاتى من لە ئەوان بترسێم، ئەوان لە من دەترسێن، نەوەکو لاى هونەرمەندێکى هاوڕێم باسى بکەم".
بەشێکى زۆرى ئەو هونەرمەندانەى پەیوەندى سێکسیان لەگەڵ یەکتردا هەیە، وشەى (چاوحیز) بۆ یەکتر بەکاردەهێنن، ئەو ئافرەتە نامەى پێنج گۆرانیبیژى کوڕى هاوپیشەى بۆ (سڤیل) دەخوێنێتەوە، هەر یەک لەو پێنج نامانەدا هاتووە، "(چاوحیز چۆنى لە کوێى)، (ئەمشەو چاوت زۆر حیز بوو، ئایا حەز بە سێکسکردن دەکەى؟)، (ناشیرین قوربانى ئەو چاوە حیزەت بم)، (راستە چاوت جوانە، بەڵام چاوت زۆر حیزە، خۆ پێت ناخۆش نییە وادەڵێم؟)، (تەنیا بۆ من چاوت حیزە یان بۆ هەموو کەسێک، ها گیانە؟".
سهرچاوه:سڤیل[/size]