سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت خاتوو سۆزانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » " چارلی چاپلن له کوردستانه ! " » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت خاتوو سۆزانه
dastakant xosh ,, balam kak sarhang janabt a bar awae dure la bowara ragayandanakan wak tv boya agadare am shtana nabet ..agar na xoe pesh fatrayak reklamiyan bo akret
کاک ئاسوس زۆر سوپاس..
بێگومان وایه
ده ستت خؤش بيت بؤ بابه ته كة
كة قسه كي كاك سه رهنك زؤر را سته
سوپاس y_a_s ئه‌زیز سه‌رت خۆشبێت
دةستةكانت هةرخؤش بيت
کاک ڕامان سوپاس بۆ په‌یامه‌کات
ده‌ست خۆشی له عه‌لی ڕه‌زا ده‌كه‌م وه‌كو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، پێم خۆشه شتێك
بڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له پیشاندانی هه‌ر فیلمێكی سینه‌مایی كوردی له شاره‌كانی
كوردستان خه‌ڵكانێكی زۆر لێی بێ به‌ش ده‌بن، هۆكاریش به پله یه‌ك ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن، چونكه ئه‌وان ده‌توانن خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه. من وه‌كو خۆم زۆرجار له هه‌وڵی
ئه‌وه بوومه بچمه بینینی فیلمه‌كان به‌ڵام له‌به‌ر بێ ئاگایم له كاتی په‌خش كردنه‌كه
نه‌متوانیوه به‌ژداربم، لێره‌وه خوازیاری ئه‌وه‌م كه گرنگی به‌و شته بدرێت.
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاک سه‌رهه‌نگ... منیش له‌گه‌ڵ ڕای جه‌نابتم پێشنیاره‌که‌ت به‌جێیه
ده‌ستت خۆش سهرکهوتوبي
ده‌ست خۆشی له عه‌لی ڕه‌زا ده‌كه‌م وه‌كو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، پێم خۆشه شتێك
بڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له پیشاندانی هه‌ر فیلمێكی سینه‌مایی كوردی له شاره‌كانی
كوردستان خه‌ڵكانێكی زۆر لێی بێ به‌ش ده‌بن، هۆكاریش به پله یه‌ك ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن، چونكه ئه‌وان ده‌توانن خه‌ڵك ئاگادار بكه‌نه‌وه. من وه‌كو خۆم زۆرجار له هه‌وڵی
ئه‌وه بوومه بچمه بینینی فیلمه‌كان به‌ڵام له‌به‌ر بێ ئاگایم له كاتی په‌خش كردنه‌كه
نه‌متوانیوه به‌ژداربم، لێره‌وه خوازیاری ئه‌وه‌م كه گرنگی به‌و شته بدرێت.
ناوه‌ڕۆکی فیلمی "چارلی چاپلن له کوردستانه" باس له چیرۆکی گه‌نجێکی کورد ده‌کات، که به‌دوای جێشوێنی ئهڤیندارهکهیدا ده‌گه‌ڕێت، پاش ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی جه‌نگ له‌ده‌ستیداوه. دیمه‌نه‌کانی فیلمی ناوبراو بڕیاره له ناوچه سه‌رسنوورییه‌کانی نێوان شاره‌کانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك له‌گه‌ڵ شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگیرێت.
فیلمی "چارلی چاپلن له کوردستانه" له ده‌رهێنانی "عه‌لی ڕه‌زا"یه و کارێکی هاوبه‌شی نێوان شالیارێتی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه. ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ش ده‌چێته خانه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو شالیارێتی، که له‌ماوه‌کانی پێشووتردا واژوویانکردووه.
"ناسر حه‌سه‌ن"، به‌ڕێوبه‌ری سینه‌ما له شالیارێتی ڕۆشنبیری کوردستان، له لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرس"ی وتی: "ناونیشانی فیلمه‌که سه‌رنج ڕاده‌کێشێت و باوه‌ڕم هه‌یه، که فاکته‌رێك ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی، هاوکات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان شالیارێتی ڕۆشنبیری هه‌رێمی کوردستان و ئێران‌دا دێته ئاراوه."
ناسر حه‌سه‌ن له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا وتی: "فیلمه‌که له‌ماوه‌ی چوار مانگی داهاتوودا بۆ نیشاندان ئاماده ده‌بێت. سه‌ره‌تا له‌شاره‌کانی هه‌رێم نیشان ده‌درێت و دواتر بۆ به‌شداریکردن له فیستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نیشان ده‌درێت."
له‌م فیلمه‌دا هونه‌رمه‌ندانی کورد، ئێراقی و ئێرانی به‌شداری ده‌که‌ن. بڕیاره شالیارێتی ڕۆشنبیری ئێران قۆناغه هونه‌رییه‌کانی دیکه‌ی داهاتوو بکه‌وێته ئه‌ستۆیان، چونکه له هه‌رێم ئامێری پێویستی پێشکه‌وتوو هێشتا بوونی نییه.
له‌ساڵی 2003ه‌وه سینه‌مای کوردی گه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه و چه‌ندین فیلم به‌رهه‌مهاتوون و له‌وانه‌ش فیلمی "په‌ڕینه‌وه به له غوبار"، که ده‌رهێنه‌ر "شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکی" به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه. ناوه‌رۆکی فیلمی ناوبراویش باس له دوو پێشمه‌رگه ده‌کات، که به‌دوای دایك و باوکی منداڵێكی دۆزراوه‌دا ده‌گه‌ڕێن، که ناوی سه‌دامه.
له‌و فیلمه کوردییانه‌ی له‌ساڵه‌کانی 2003ه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون فیلمی "کیسه‌ڵه‌کان ده‌توانن بفڕن" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌نی قوبادی"، هه‌روه‌ها فیلمی "کیلۆمه‌تری سفر" له ده‌رهێنانی "هنیر سه‌لیم".
ناوه‌ڕۆکی فیلمی "چارلی چاپلن له کوردستانه" باس له هه‌وڵی که‌سێك ده‌کات، که خۆشه‌ویسته‌که‌ی له ده‌رئه‌نجامی شاڵاوی هێزه‌کانی پێشووی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو بۆ سه‌ر کورده‌کان له ده‌ستداوه. ئه‌م لاوه له‌شاره کورده‌کاندا فیلمه‌کانی شارلی شاپلن نیشان ده‌دات، تا ڕێبوارن هه‌ستیان بجوڵێت و کۆمه‌کی دارایی بکه‌ن.
لێپرسراوانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سینه‌ما له شالیارێتی ڕۆشنبیری هه‌رێم هیواده‌خوازن، که به‌هۆی لکاندنی ناوی یه‌كێك له کهڵههونهرییهکان به فیلمه تازه‌که‌یانه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی باش وه‌ده‌ستبهێنن.
له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس سینه‌مای کوردی هه‌وڵێکی زۆریداوه، که ئازاره‌کانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستانی له‌ناوه‌ڕۆکی فیلمه بهرههمهاتووهکاندا به‌رجه‌سته بکات.
زۆرێك له فیلمه کوردییه‌کان به‌شداری فیستیڤاڵه جیهانییه‌کانیان کردووه و هه‌ندێكیان خه‌ڵاتیان پێبه‌خشراوه. فیلمی "شوێنێك بۆ یاری" له ده‌رهێنانی "شه‌وکه‌ت ئه‌مین" یه‌کێکه له‌و فیلمانه، که له ڕۆژه‌کانی پێشوودا و له‌میانه‌ی چالاکییه‌کانی فیستیڤاڵی "پوسان" له کوریای باشووری خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا. ناوه‌ڕۆکی فیلمی "شوێنێك بۆ یاری" باس له‌و کورده‌کان ده‌کات، که له‌ژێر چنگی ڕژێمی پێشووی ئێراق وڵاتیان جێهێشتووه.
"چارلی چاپلن" له فیلمه‌کانیدا گرنگییه‌کی زۆری به جیاوازی نێوان چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌ژاره‌کان ده‌دا، هه‌ربۆیه به گرنگییه‌وه چینی کرێکار و زۆرلێکراوهکانهوه ته‌ماشای کاره‌کانی ده‌کرد.
به‌شداریکردنی له فیستیڤاڵه سینه‌ماییه‌کانی ئه‌وروپادا له‌چالاکییه‌کانی شالیارێتی ڕۆشنیبری هه‌رێمی کوردستانه و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی شه‌ش هۆڵی سینه‌ما له‌شاره‌کانی هه‌رێم به پێوه‌ری نوێ، ده‌چنه چوارچێوه‌ی گرنگی پێدان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پێشه‌سازی سینه‌ما له هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:AFP
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » " چارلی چاپلن له کوردستانه ! " » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]