كۆمسیۆنی ئه‌وروپی داوای كرد ئاستی ده‌نگ له‌ئامێره‌كانی MP3 و IPod كه‌مبكرێته‌وه،ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كهئاستهبهرزهكانی ئه‌م ئامێرانهلهسهر گوێی به‌كارهێنه‌ران دروستی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌و كۆمسیۆنهكهداوای كرد كهئاستهكانی ده‌نگی ئه‌م ئامێرانهیهكبخرێت و بكرێتهیهك ئاستی هاوشێوه، ئه‌م داواكارییانه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێن كه‌ساڵی ڕابردوو ڕیپۆرتاژێك بڵاوكرایه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه...
نزیكه‌ی ده‌ملیۆن كه‌س له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی تووشبوونی هه‌ستی بیستن به‌زه‌ره‌ری هه‌میشه‌یی ده‌بنه‌وه، ئهمهشبههۆی گوێگرتنیان له‌مۆسیقای به‌رز بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ڕێی ئه‌م ئامێرانه‌وه. شاره‌زیانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت توانای ده‌نگی سه‌ره‌كی له‌م ئامێرانه‌وه85 دیسپل بێت، له‌گه‌ڵ توانای گه‌یشتن به100 دیسپل، ئه‌گه‌ر بهكارهێنهرهكهئارهزووی كرد. له‌كاتی ئه‌نجامدانی چه‌ند ئه‌زموونگه‌لێك له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و ئامێرانهبهدیاركهوت كهئاستهكانی ده‌نگ له‌هه‌ندێكیاندا ده‌گاته120 دیسپل.
دكتۆره(روبین یوه)پسپۆڕی گوێ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: ڕۆژانهپێشوازیی له‌ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و گهنجانهدهكات كه‌به‌ده‌ست گرفته‌كانی گوێ ده‌ناڵێنن به‌هۆی گوێگرتنیان له‌مۆسیقای به‌رز، ناوبراو ئه‌م تووشبوونانه‌ی بهیكچوواند له‌گه‌ڵ تووشبوونه‌كانی كرێكاران به‌هۆی ژاوه‌ژاوی پیشه‌سازیی كه‌به‌درێژایی ڕۆژانی كار تووشی دێن، بۆیهئاگاداریدا له‌مه‌ترسییه‌كانی ئاستهبهرزهكانی ده‌نگ له‌م ئامێرانه، چونكه(زه‌ره‌رێكی هه‌میشه‌یی ده‌گه‌یه‌نن به‌گوێ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌جێهێشتنی كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی تووشبووان و ده‌رفه‌ته‌كانیان لهههلهكانی كاردا).
سه‌رچاوه: www.bbc.co.uk/arabic/scienceandtech[size=16][/size]
بابه‌ت گوازرایه‌وه
تكایه تكایه ...تكایه ... بابه‌ت له شوێنی گونجاو بنوسه ،