تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

16

سودمه ند بيت hmm

15

خوێندڕاوه‌...

14

سوباس .... خوازيارم به دلت بيت ماله كه م

13

بابةتيكى زوور زور بة سود و خوش بو دةستت خوش بيت:)

12

سوباس دله كه م سارا جيان خوازيارم به دلت بيت ماله كه م

11

ده‌ست خۆش رۆژان گیان
به‌راست وته‌کان زۆرررر جوان بون
سه‌رکه‌وتوبیت خوشکه‌که‌م

10

ززززۆۆۆرر سوپاس بو ئيوه ى ئازيز  كاكه ره وان خوشحال بووم که‌ به‌ دڵتان بووو...

9

ئاخ که‌ چه‌ند به‌ دیل کارنگی و شکسپیر سه‌رسامم neutral

ده‌ست خۆش زۆر زۆر جوانن:)

8

ززززۆۆۆرر سوپاس بو ئيوه ى ئازيز  خوشحال بووم که‌ به‌ دڵتان بووو...:)

7

Halkawt نووسی:

[size=24]بابه‌تێكی زۆر زۆر به‌سود بوو ده‌سته‌كانت خۆش رۆژه‌ خان[/size]

6

[size=16]ده‌سته‌ کانت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و وته‌ جوانانه‌.[/size]

5

Halkawt نووسی:

[size=24]بابه‌تێكی زۆر زۆر به‌سود بوو ده‌سته‌كانت خۆش رۆژه‌ خان[/size]

4

ززززۆۆۆرر سوپاس بو ئيوه ى ئازيز  پێم خۆش بوو که‌ به‌ دڵتان بووو...

3

[size=24]بابه‌تێكی زۆر زۆر به‌سود بوو ده‌سته‌كانت خۆش رۆژه‌ خان[/size]

2

[size=24]ئممممممم زور زور جوانة ئةو ووتانة بة راستى تا بليت بابةتيكى جوان و بة سودة

دةستةكانت خؤش بيت رؤزان خان هةر سةركةوتو بيت هاورئ كيان [/size]

1

وته جوانه کانی ژیان

ئیراده‌ باشترین رێنمای سروشته‌   (سامۆئێل ئیسمایلز)

بێ هیوایی هه‌ر که‌س واته‌ خۆش نه‌ویستنی خۆت و به‌س   (سیسرون)

به‌ فیرۆدانی کات خۆکوشتنی راسته‌قینه‌یه‌   (یوونگ)

بیر له‌ ژیان بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام خه‌می بۆ مه‌خۆن  (دیل کارنگی)

هاوڕێکانم دارای ه‌ سامانی منن    (شکسپیر)

عه‌شق و خۆشه‌ویسی به‌ هیزترین ده‌رمانه‌     (نائۆمی جود)

له‌ تاریکیدایه‌ که‌ چاو ده‌ست به‌ بینین ده‌کات و نرخی چاو ده‌رده‌که‌وێت     (تیودور رودکی)

====================================================
ووته‌ی به‌نرخ 1

*دڵۆپێک هه‌نگوین زیاتر له‌ قاپێک  سرکه‌ مێش له‌ ده‌وری خۆیدا کۆده‌کاته‌وه‌.       په‌ندێکی ئه‌مریکی

*ده‌کرێ هه‌موو که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ خشته‌ به‌ریت ، ده‌کرێ هه‌ندێکیش بۆ ماوه‌یه‌ک فریو بده‌یت ، به‌ڵام هه‌رگێز ناکرێ هه‌موو خه‌ڵکی بۆ هه‌میشه‌ فریو بده‌یت.       ئه‌براهام لینکۆڵن

*پێکه‌نین گه‌وره‌ترین چه‌که‌ له‌ خه‌باتی ژیاندا.....
                                                         ئه‌ناتۆڵ فڕانس

*مرۆڤی کامڵ که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌سته‌کانی خۆی دروست ده‌کات.              شۆپنهاوه‌ر

*که‌مێک پشوو بده‌ تا زووتر بگه‌یته‌ ئه‌نجام. فرانکلین

*هه‌ر کاتێک توانیمان له‌ دوای هه‌ر شکستێک پێ بکه‌نین ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئازایه‌تییه‌ ، کارێکی ئاسان نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌سته‌میش نیه‌.
                                                               ئه‌براهام لینکۆڵن

*ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌  و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ، ده‌بێنی ژیان جوانترو
خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌.  دیل کارنگی

*به‌هار به‌ ڕازاوه‌یی خۆی نواند ، تۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌ به‌هاری ته‌مه‌ن دایت ، نرخ و به‌های لاوێتی خۆت بزانه‌ ، به‌هاری ته‌مه‌نت له‌ نێو به‌هاری سرووشتدا به‌ خۆشی ڕابوێره‌
دیل کارنگی.
=================================================

په‌ندی به‌ سوود
برينى له‌ش چاك ده‌بێته‌وه
هى دڵ به‌هيچ جۆرێك

مرۆڤ خراپه نه‌ك داب و نه‌ريت



مرۆڤ هه‌ست به‌هه‌ڵه‌ى خۆى ناكات
گاش به‌هێزى خۆى


به‌بێ بڕوا به‌خۆ بوون ژيان قورسه

مرۆڤ ته‌مه‌نى ناگاته سه‌د ساڵ
كه‌چى خه‌مى هه‌زار ساڵ ئه‌خوات
====================================================

قسه‌ی نه‌سته‌ق
خۆشه‌ویستی گوڵ ده‌بینێت به‌بێ دڕک (په‌ندێکی ئه‌ڵمانی

2- کاتێک ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌دوێیت به‌ چرپه‌ بدوێ (شکسپیر)

3- خۆشه‌ویستی به‌هاری ژن و پایزی پیاوه‌ (هێلین ڕۆناڵد).

  4-  ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت کوڕێک باسی دڵڕه‌قی کچێکی بۆ کردیت، ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ دڵی له‌ ناو ده‌ستی کچه‌که‌دایه‌ (برنیس).

  5- خۆشه‌ویستی هیچ یاسایه‌کی نیه‌ (بوریسیۆس).*

  6- * سه‌فه‌ری خۆشه‌ویستی ڕێگه‌یه‌کی خۆشی هه‌یه‌ئه‌گه‌ر بتوانی له‌کۆتایی ڕێگه‌ی شه‌به‌قی ڕوناکی و خۆشبه‌ختی ببینی خۆشه‌ویستی ته‌مه‌نی بۆ نیه‌، یاسایه‌کی هه‌یه‌ئه‌ویش وه‌فاداریه.

  7-  خۆشه‌ویستی کوێره‌ و تاموچێژی زیاتره‌ ئه‌گه‌ر که‌سانی دیکه‌ هه‌ستی پێ بکه‌ن. (تۆرجینیڤ).

  8-   له‌وانه‌یه‌ هه‌ست و سۆزی مرۆڤ کوێر بێت به‌ڵام خۆشه‌ویستی هیچ کاتێک کوێر نه‌بووه (داڤێن

  9-سه‌یری خۆشه‌ویستی له‌وه‌دایه‌ ، ئه‌گه‌ر کچێک کوڕێکی خۆشبوێت پێیوایه‌ پادشایه‌ له‌ ناو هه‌موو پیاواندا(ڤیرجینیا ڤاندواتر).
==============================================
وته‌ی شکسپیر
۱.به‌های سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ له‌ مێشکی سه‌ربه‌خۆدایه‌.

2.هه‌تا قۆناخه‌کانی ترس نه‌به‌زێنیت،نابیته‌ مرۆڤێکی ئازا.

3.مرۆڤی توڕه‌ له‌ ئه‌رکی ناحه‌زه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه‌.

4.ناتوانیت ڕێز له‌ هه‌مووکه‌س بگریت،به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له‌ که‌س نه‌بێ.

5.هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیات بنرێت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

6.ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناکۆک پێک بهێنێت،که‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت تێکیان بداته‌وه‌.

7.ئاماده‌یه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی(باج)ی نه‌زانین بدات،به‌ڵام به‌ سووکایه‌تی ده‌زانێت بڵێت نازانم.

8.مرۆڤ چه‌ند پێویستی به‌ ئۆکسجینه‌،هێنده‌ش پێویستی به‌ ڕێزلێگرتنه‌.

9.باوڕ به‌خۆنه‌بوون له‌خۆڕوانینه‌ به‌ چاوی سووک.

10.هه‌موو شه‌ڕێک سینه‌مایه‌کی بێ بلیته‌.

ووته‌ی به‌ نرخ
بۆ مرۆڤی بێ هێواش ، زه‌وی به‌ قه‌را خۆی ته‌سکه‌.

ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه‌ ، په‌له‌ بکه‌ له‌ گوتنی.

باشترین به‌رنامه‌ داڕشتن بۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کا‌ته‌.

مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دروست بکات .

ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته‌ هۆی ئاوه‌دانی ولات.

وتوویژی خۆت براده‌رانه‌ ده‌ست پی بکه‌.

جوانترین شعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان لایه‌ لایه‌ی دایکانه‌.

ئیمان سه‌برو لێبوردنه‌.

به‌ خۆڕاگری به‌ هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت.

ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه‌ پێشکه‌ش بکرێت.

به‌ هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێک.

به‌فیڕۆدانی کات خۆ کوشتنێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌.

بیر له‌ ژیان بکه‌نه‌وه‌ به‌لام خه‌می بۆ مه‌خۆن.

هاوڕێکانم دارایی و سامانی منن.

پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕه‌ له‌ دژی ژیان.

پیاوی زانا هه‌میشه‌ که‌سێکه‌ که‌ بیه‌وێ شتێک فێر بێت.

به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌ دایه‌ سنووری هه‌موو شتێک بزانین و ڕێزی لێ بگرین

خاوه‌نی ره‌وشت و ئه‌خلاقی پاک ڕۆحی کۆمه‌لگه‌ی خۆیانن.

عه‌شق و خۆشه‌ویستی باشترین ده‌رمانه‌.

راستگۆیی باشترین سیاسه‌ته‌.

به‌رده‌ام له‌دووای فێربوون به‌.

عه‌قل شتێکی تره‌ و قوتابخانه‌ شتێکی تر.

پشیله‌ ئه‌گه‌ر کوێریش بێت هه‌ر به‌دوای مشک دا ده‌گه‌ڕێت.

بۆ ئه‌وی بتونین ده‌بێ بزانین وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌بێ بخوێنین که‌ واته‌ دابخوینین تا بتوانین.

به‌ردی گه‌وره‌ به‌ مانای نه‌هاوێشتنه‌.

هه‌رچی زۆرتر بیر‌ له‌ رابردوو بکه‌ینه‌وه‌ داهاتووێیکی باش مان ده‌بیت.

که‌س له‌ بێ ده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه‌ به‌لام زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ زۆر بله‌یی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌.

بۆ سه‌فه‌ری ڕێگای هه‌زار کیلۆمه‌تری هه‌م ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌که‌م هه‌لبگیرێت.

کاتێک له‌دایک ده‌بی هه‌موو پیده‌که‌نن ته‌نها تۆ ده‌گریێی ، له‌دنیادا به‌ جۆرێک بژی که‌ کاتێک رۆیشتی هه‌موو بگرین و ته‌نها تۆ پیبکه‌نی.

مرۆڤی زانا و ژیر به‌دوای شتێکدا ناگه‌ڕێت که‌ نه‌یێته‌ دی.

به‌ نه‌رمی و ئارامی سه‌رکه‌وتن خێراتر و به‌هێزتره‌.

شاد بن به‌ سه‌رکه‌ووتنی خه‌لکی دیکه‌ چونکه‌ سه‌رکه‌وتن  بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه‌.

ته‌نها سه‌ره‌تای هاوڕێ په‌یدا کردن ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌تا خۆمان دۆستایه‌تی ده‌رببڕین.

نهێنی سه‌رکه‌وتن له‌ خۆراگری دایه‌.

پشوو دریژی و ئومێد دوو هۆکاری سه‌رکه‌وتنن.

ئه‌گه‌ر له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاو دا سه‌رکه‌وتنمان به‌ ده‌ست بهێنایه‌ ، هه‌ول و کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما.

لیبورده‌یی کلیلی شادی و به‌خته‌وه‌رییه‌.

من هه‌موو سه‌رکه‌ووتنه‌کانم قه‌رزداری ئه‌و ئومیدانه‌م که‌ له‌ قۆناغی لاوێتیدا له‌ دلمدا‌ چاندم بوو.

به‌خته‌وه‌ری له‌ ئه‌وه‌ دایه‌ مرۆڤ بزانیت چی ده‌وێ و ئه‌وه‌ی ئاره‌زویه‌تی به‌ دل و به‌ گیان بیت.

ره‌مز و سه‌رکه‌وتنتان ته‌نها ویست و ئیراده‌یه‌.

هیچ ڕۆژیک له‌ ئه‌مڕۆ به‌ نرخ تر نییه‌.

خۆشه‌ویستی میوه‌ی هه‌موو وه‌رزیکه‌ له‌به‌ر ده‌ستی هه‌مووان دایه.

ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆیان خۆش بوێ ، خۆشت بوێن وخۆشه‌ویست به‌.

زه‌رده‌خه‌نه‌ جوانترین ئارایشی ڕووخساره‌.

پینووس کاریگه‌رترن چه‌که‌.

دنیا ئه‌ونده‌ پر له‌ فره‌وانییه‌ که‌ چاره‌یه‌کتان نییه‌ بێجگه‌ له‌ شادی کردن.

له‌ تاریکیدا که‌ چا و ده‌ست به‌ بینین ده‌کات نرخی چاو ده‌رده‌که‌وێت.

ته‌نها بۆ مرۆڤی گه‌شبین ، خۆ دروست کردن بۆ داهاتوو مومکینه‌.

ده‌بێ بژی بۆ نوسین نه‌ک بنوسی بۆ ژیان.

خراپترین خه‌مه‌کان گوومان و دوو دلییه‌.

لیبوردن له‌ هه‌له‌کان تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی نه‌رمه‌.

له‌ نێو دلی خۆت دا بنووسه‌ هه‌موو رۆژێک باشترین و خۆشترین رۆژی ساله‌.

ژیان به‌ دیهێنانی به‌رهه‌می نه‌مره‌.

رۆژگار زۆر مێهره‌بانه‌ بۆ که‌سێک که‌ بزانێ کاتی خۆی چۆن و به‌چی تێپپه‌ڕ بکات.

به‌خته‌وه‌ری خێزانی درێژ خایه‌نترین و پته‌و ترین و شیرین ترین به‌خته‌وه‌رییه‌.

ته‌نها بێ ده‌نگی ده‌م گه‌یێنیته‌ زانین .

له‌گه‌ل خه‌لکی تر پێپکه‌نه‌ نه‌ک پێیان پێپکه‌نی.

هه‌له‌ کردن کارێکی ئاساییه‌ به‌لام دووباره‌ کردنه‌وه‌ی کاریکی بێ عه‌قلییه‌.

گۆڕینی فرمیسکی خه‌لکی بۆ شادی باشترن باخته‌وه‌رییه‌.

به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بییه‌وێت که‌سێکی تر به‌خته‌وه‌ر بکات.

تووره‌ بوون تۆله‌ کردنه‌وه‌ی خه‌لکی تره‌ له‌ خۆت.

گرنگ له‌ که‌وتن دانیه‌ به‌لکو گرنگ له‌ دوباره‌ هه‌ستانه‌وه‌ دایه‌.

هه‌میشه‌ ئه‌و خۆشیانه‌ی‌ هاتینه‌ بیان ژمێره‌ نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی نیتانه‌.

ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌ سه‌ر دنیادا زال بیت عه‌قل و ژیری به‌سه‌ر خۆت دا زال بکه‌.

شانس به‌لای ئه‌و که‌سانه‌ وه‌ ده‌چیت که‌ بڕوای به‌ کار کردنه‌ نه‌ک شانس.

باشترین کات بۆ په‌روه‌رده‌ کردنی ئیراده‌ قۆناغی لاوێتیه‌.

هه‌موو شتێک له‌ لای باریکیدا ده‌پسێ به‌لام زولم زۆری له‌ ئاستووریدا.

مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ل خه‌لاکانی تر که‌م و له‌گه‌ل خۆی زۆر بدوێ.

جوانی راسته‌ و راستیش جوانه‌.

بۆ پیکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش په‌له‌کردنی هه‌له‌یه‌ و دواخستنیشی هه‌له‌یه‌کی تره‌.

ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوێ به‌ عه‌یبه‌ بدات هه‌رگیز به‌ ئاوات ناگات.

گه‌و‌ره‌ترین سه‌رمایه‌ متمانه‌ به‌ خۆکردنه‌.

گه‌وره‌ترین مامۆستا ئه‌زموونی تاقیکردنه‌وه‌یه‌.

گه‌وره‌ترن دیاری لێ بووردنه‌.

گه‌وره‌ترین شانازی ئیمانه‌.

به‌رد له‌ سه‌ری بده‌ی یان سه‌ر له‌ به‌ردی بده‌ی هه‌ر سه‌رت ده‌شکێ.

ژن هێنان کارێکه‌ که‌ ئه‌مڕۆ بکه‌ی زووه‌ سبه‌ی بکه‌ی دره‌نگه‌.

رق و کینه‌ ناتوانێت رق و کینه‌ له‌ ناو ببات به‌لام خۆشه‌ویستی ده‌توانیت.

زانست له‌ هه‌موو کارێک دا قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات به‌لام له‌ هیچ کارێک دا دوایین قسه‌ ناکات.

ئه‌گه‌ر هه‌موو مان گوێ له‌ یه‌کتر بگرین که‌س کینه‌ی که‌سی له‌ دل دا نامێنێت.
==============================================

وه رگیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــراو