تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

www.hawler.in


ڕۆژ كەریم) وازی لە ڕیال هێناوە و بووەتە بەرشلۆنە 
 
   

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ڕۆژ كەریم) لەم ڕۆژانەدا بە سەردانێك گەڕایەوە كوردستان، لە دیدارێكدا دوای چەند گفتوگۆیەك دەربارەی كاری هونەریی و دەنگوباسی تاراوگە و هونەرمەندانی ئەوێ، پێمان گوت جیا لە دیمانەی هونەری، پێمان باشە ببیت بە میوانی گۆشەی “وەرزش لە دیدی هونەرمەندانەوە”، لە وەڵامیشدا (ڕۆژ) گوتی: “شتێكی جوانە و بیرۆكەیەكی باشە و با ئێمەی هونەرمەندانیش ببین بە یاریزان و ناوە ناوەیش خۆمان تێكەڵی ئەو دونیا جوانەی (وەرزش) بكەین.”

هونەرمەند (ڕۆژ كەریم) لە سەرەتادا گوتی: “لە سەردەمی لاویمدا زۆر ئارەزووی یاریی (كۆنگ فۆ)ـم هەبوو، ماوەی (4) ساڵ ئەو یارییەم ئەنجام دا و تا پشتێنی سەوز لەگەڵیدا بەردەوام بووم، ئیتر ئەو كاتە باوی ئەوە بوو بە سەر “شتایگەر و كاشی و سەهۆڵ”ـمان دەشكاند.”

هەروەها گوتیشی: “مامۆستایەكم هەبوو ناوی (ئەحە شانە) بوو، لە ئێران خوێندبووی و شارەزاییەكی زۆری هەبوو، ئەو بەردەوام مەشقی ئەو یارییەی پێ دەكرین، ئەو كاتە لە یانەی كرێكاران لە سلێمانی ئەو یارییەمان دەكرد، لەگەڵ منداڵانی گەڕەكیش تاڕاددەیەك ئارەزووی یاریی تۆپێنم هەبوو و یاریم كردووە.”

(رۆژ) لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی: “برایەكم هەیە یاریزانێكی زۆرباش و لێهاتووی تۆپی پێ بوو، كە لە كوردستان و عێراقیش ناووبانگی هەبوو، كە ناوی (حەمەی كەریم)ـە، ئەو لە یانەكانی (سلێمانی، هەولێر، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق) و چەند یانەیەكی دیكەی عێراقی یاری كردووە، هاوڕێ لەگەڵ (تاریق عەبدولڕەحمان و سەفین كانەبی) لە تەمەنی ئەواندا یاریزان بووە و یاریی كردووە، پاشان ماوەیەك هات بۆ وڵاتی سوێد و لە یانەكانی پلە دووی ئەو وڵاتە یاری كردووە و پاشان تیپێكی گەنجانی هەر لە وڵاتە لە ڕەوەندی كورد دروست كرد.”

(ڕۆژ كەریم) دەربارەی ئەوەی ئایا ئێستاكە هیچ یارییەكی وەرزشی ئەنجام دەدات ؟ لەوەڵامدا گوتی: “نەخێر ئێستاكە لە بەر ئیش و كار و كاری هونەری، دەرفەتی هیچ جۆرە وەرزشێكم نییە و تەمبەڵ بوومە، هەر چەندە وەرزش جگە لەوەی بۆ هەموو مرۆڤێك پێویستە، بۆ هونەرمەندیش شتێكی پێویستە و پێوستە نەهێڵین ئەوەندە قەڵەوبین.”
دەربارەی سەیر كردنی یارییەكانی تۆپی پێ لە ڕێگەی تیڤییەكانەوە (ڕۆژ) گوتی: “سەیری یارییەكانی (بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید) دەكەم، تا (ڕۆناڵدۆ)ـی بەڕازیلی لە ڕیال بوو، حەزم دەكرد ڕیال بیباتەوە، بەڵام ئێستاكە هاندەری یانەی (بەرشلۆنە)ـم، لە هەڵبژاردەكانیش كە هەموو كورد حەز دەكات (بەڕازیل) بیباتەوە، وەكو فاسۆڵیای لێهاتووە، ئەها كە دەچیتە هەر چێشتخانەیەك نیوەی چێشتخانەكە داوای فاسۆڵیا دەكات، منیش (فاسۆڵیا)، واتا (بەڕازیل)، هەروەها یاریكردنی یاریزانان (ڕۆناڵدۆ، بیبیتۆ، ڕۆناڵدینهۆ) زۆر سەرنجیان ڕاكێشاوم و ئەوا لە یاریكردندا هونەرمەند بوون”.

لە كۆتاییدا (ڕۆژ كەریم)ـی هونەرمەندی گۆرانیبێژ گوتی: “دڵخۆشم بەو ئەنجامانەی یانەی (هەولێر) لەو چەند ساڵەی دواییدا بە دەستی هێناون، هیوادارم هەموو یانەكانی كوردستان بەرەو ئاستێكی زۆرباش بچن، من پێم وایە (هونەر و وەرزش) دەتوانن ژیان زۆر جوانتر بكەن”.