تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

dastakant  xosh  bo am babatanat

1

ە دیمانەیەكدا لەگەڵ سایتی (fifa.com)ـدا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلاند (داڤید بێكهام) هێمای بۆ ئەوە كردووە كە ئەو تەنیا بیر لە چوارەم بەشداریكردن لە مۆندیال دەكاتەوە، كە پێشتر لە مۆندیلەكانی 1998 و 2002 و 2006ـدا پشكدار بووە.
كاپێللۆی ڕاهێنەری ئینگلاند، وتبووی ئەگەر بێكهام بیەوت بەشداریی مۆندیال بكات، پێویستە بگەڕێتەوە ئەورووپا، بۆیە بێكهام جارێكی دیكە بۆ ئیتاڵیا و یانەی میلان گەڕایەوە.
لە دیمانەكەی لەگەڵ سایتی fifa.comـدا، بێكهام وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە، بارزان سپۆرتیش پوختەی دیمانەكەی بە كوردی كردووە…
* fifa.com: بە درەنگەوە بەشداریت لە ئاهەنگی (جابۆلانی) كرد، كە بۆ پێشكەشكردنی تۆپی فەرمیی مۆندیالی 2010 بوو، لەو ڕووەوە چی دەڵێیت؟
- بێكهام: چانسێكی باشم لە ماوەی ئەو چەند مانگەدا بۆ ڕەخسا، شتێكی جوان بوو بۆ من كە لەو ئاهەنگەدا بەشدار بووم و پێش هەمووان كەوتم و ئەوەیش گەورەییە.
* fifa.com: تۆ لە ماوەی 13 ساڵی دواییدا 115 یاریت بۆ ئینگلاند ئەنجام داوە، لەو ماوەیەدا چی گۆڕانكارییەكت لە تۆپی پێدا دیوە؟
- بێكهام: لەو ساڵانەدا گۆڕانی گەورە پێش هاتوون، ئێستا یاریی خێرا بووە و تەكنەلۆژیا یارمەتیدەرە، هەروەها لە ڕووی تەكنیك و پێڵاو و شتی دیكەوە گۆڕانكاری هەبووە، ئەویش سروشتی تۆپی پێیە كە بەردەوام لە گۆڕاندایە.
* fifa.com: یاریكردنت لە جامی جیهانیدا چی دەگەیەنێت؟
- بێكهام: مۆندیال گەورەترین ڕكابەری تۆپی پێی جیهانییە، لەبەر ئەوە هەر یاریزانێك چانسی ئەوەی پێ ببڕێت كە لەو پاڵەوانیەتییەدا بەشدار بێت، ئەوا هەلێكی زۆر باشی لە پێشە، بەخت یارمەتیی منی داوە لە 3 مۆندیالدا بەشدار بووم و هیوام وایە یارمەتیم بدات لە هیی چوارەمیشدا بەشدار بم، ئەو كاتیش هەستێكی نائاسیی دامدەگرێتەوە.
* fifa.com: یادەوەریت لەگەڵ مۆندیال چییە كاتێك بە منداڵی تەماشات دەكرد؟
- بێكهام: یەكەم یادەوەریم، تەماشاكردنی برایان ڕۆبسۆن بوو كە گۆڵی لە دژی فرانس لە جامی جیهانی 1982ـدا تۆمار كرد، ئەو زۆر بە ئازایی لە نێو گۆڕەپاندا یاریی دەكرد، ئەو پاڵەوان بوو و منیش دەمویست وەكوو ئەو بم، لەو ڕووەوە بەختیش یارمەتی دام.
* fifa.com : سەرەڕای هەرشتێك، لە هەندێ جاردا مۆندیال خەمباری كردوویت، لە دەركرانتان لە 1998 بەرانبەر ئەرژەنتین، بەرانبەر بڕازیل لە 2002 و بەرانبەر پورتوگال لە 2006، كامیان خەمدارتر بوو؟
- بێكهام: هەریەك و بایی خۆی ناخۆش بوو، كاتی دەركران لە مۆندیال باس ناكرێت، لە هەر جارێك لەو جارانەدا، خەم و ئازاری زۆرمان خواردووە.
* fifa.co:: جوانترین یادەوەریت لە ماوەی بەشدارییەكانت لە مۆندیال كامە بوو؟
- بێكهام: یارییەكەمان دژی ئەرژەنتین لە 2002 كە بە پێناڵێتی گۆڵاندم، بردنەوە لە تیپی بەرانبەر هەمیشە كارێكی گەورەیە، بەڵام خۆشترە كە بەرانبەر ئەو تیپە بێت كاتێك پێش چوار ساڵ لەسەر دەستی ئەوان دەركرابین، تۆماركردنی گۆڵ دوای 4 ساڵ لە هەمان تیپ، تایبەتمەندیی خۆی هەیە.
* fifa.com: ئێستا كەسێك لەو هەڵبژاردەیە یاری دەكات كە بووە باشترین یاریزانی جیهان، ئەویش مێسییە، ڕات بەرانبەری چییە؟
- بێكهام: بەبێ هیچ گومانێك، یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی كە دژیان یاریم كردبێت و یەكێكیشە لەو باشترینانەی كە من بینیومە، ئەو لە نێوان یاریزانانی دیكەدا لە هەموویان زیاتر لە ئاستی ماڕادۆناوە نزیكە، ئەو سەركەوتووە و كەسێكی زۆر چاكە، من دڵنیام كە لەو ڕێگەیە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا سەركەوتنی زیاتر بە دەست بهێنێت.
* fifa.com: لە ئێستادا كام یاریزان لە ئینگلاند بە یاریزانێكی بنەڕەتی دادەنێیت؟ بۆچی؟
- بێكهام: پێم وایە تیپەكەمان زۆر یاریزانی وەهایە هەیە، لەوانە واین ڕوونی، ستێڤن جێرارد، فرانك لامپارد، جۆ تێری و ڕیۆ فێردیاند، لە هەموو ناوەندەكانی یاریكردن یاریزانی نایابمان هەن، ئێمە بە بوونی ئەو هەموو ئەستێرەیەوە بەختیارین.
* fifa.com: ئەمە بۆ كاپێللۆی ڕاهێنەرتان یەكەم مۆندیالە. لە ڕیاڵ ئەو ڕاهێنەری تۆ بووە و ئێستایش لە ئینگلتەرا، تۆ پێت وایە خۆشحاڵە بە ئەركەكەی؟
- بێكهام: كاپێللۆ ڕاهێنەرێكی زۆر باشە، ئەو ئەزموونێكی فراوانی بێسنووری هەیە، ئەو دەزانێت چۆن لە یاری و پاڵەوانیەتییەكاندا سەركەوتن چنگ بخات، پێم وایە ئەو كاری باش بۆ ئینگلتەرا دەكات و زۆریشی پێ خۆشە كە ڕاهێنەریی تیپێكی وەكوو ئینگلاند دەكات