تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

4

دةست خوش بةسود بوو
هةربزيت

3

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

زۆر به‌سووده‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ین بێ به‌شمان نه‌كه‌ی له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌ت .

1

شیرینی و تەندروستی منداڵان
http://gulan-media.com/images/shirini-tendrusti-mndall-2322.jpg

شیرینی Sweets بەوە ناسراوە كە رێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆدەگرن، ئەوەش سەلمێنراوە كە زیاد خواردنی شەكرەكان زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن. منداڵ پاش خواردنی شیرینی بە ماوەیەكی كەم ئاستی شەكری خوێنی بەرزدەبێتەوە، ئەمەش وای لێدەكات كە هەست بە تێربوونێكی ماوەكورت بكات و بەلای ئەو خۆراكانەوە نەچێت كە بۆ تەندروستی باش و پێویستن، وەكو گۆشت، ماسی،هێلكە، شیر، پەنیر، دانەوێڵە، پاقلەمەنییەكان، سەوزە و میوە، بۆیە گوتراوە كە شیرینی وەكو قەنادی و شەربەت و نوشابە گازدارەكان وزەی بەتاڵ یان كالۆری بەتاڵ Empty Calories بە لەشی منداڵ دەدەن، چونكە بە شێوەیەكی سەرەكی شەكر لەخۆدەگرن بەبێ هیچ مادەی خۆراكی گرنگ یان ڤیتامین و كانزاكان. شەكرە زیادەكان واتە شەكر یان شیرەی شەكر كە دەخرێنە ناو شیرینی و شەربەت و نوشابەكان لەكاتی ئامادەكردندا. شیرینی ئەو شەكرانە ناگرێتەوە كە بە شێوەیەكی سروشتی لەناو شیر و میوەدا هەنە. ئەو خۆراكانەی كە شەكری زیادیان تێدەكرێ بریتین لە: ساردەمەنی Soft Drink، قەنادی، كێك، كەعەك، حەلوا، شیرەی میوەی دەستكرد و قوتووكراو، ئایس كرێم، چلوورە، دۆندرمە، كرێمستی (بەستەنی). شەكرە زیادەكان لەسەر خۆراكە دەستكردەكاندا بەم ناوانە دەنووسرێن: شەكری بۆر Brown Sugar، شیرینكاری زەرەت Corn، شەربەتی زەرەت، دێكسترۆز، فركتۆز، پوختەی شیرەی میوە، گلوكۆز، هەنگوین، لاكتۆز ماڵتۆز، شەربەتی جۆ (ماڵت) شەكری خام، شەكر، شەربەت. هەروەها، رەنگ و چێژ و بۆن كە مادەی كیمیایین دەخرێنە ناو زۆربەی شیرینییەكانەوە، ئەم مادە زیادە خۆراكییەكانە Food Additives ئێستاش مشتومڕی تەندروستی زۆریان لەسەرە. هەوڵ بدە كە بەرە بەرە شیرینی لە منداڵەكەت كەم بكەیتەوە و سەرنجی بۆ خۆراكی تر رابكێشیت كە سوودبەخشن وەكو ئەلبان،گۆشت، ماسی، هێلكە،سەوزە و میوەكان.

گولان