نازنام رای ئێوه چیه به‌رده‌وام بم یان نا
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ژیانی هاوسه‌ری موسلمان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
نازنام رای ئێوه چیه به‌رده‌وام بم یان نا
له بیرم چوو (له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه ڕێگه دراوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته)
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بێ شومار بۆ په‌روه‌ردگاری بونه‌وه‌ر و ئاسمانه‌کان هه‌زاران درود له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) لێ بێ
هه‌بوونی رۆشنبیری جنسی ، پێویستی زۆری گه‌نج و لاوی موسڵمانه ، ئایینی ئیسلامیش به‌شێوه‌یه‌کی جوان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاداوه زۆر جوان باش وه‌سفی ئه‌م بابه‌ته‌ی کردوه چونکه ئیسلام هیچ شتێکی پاز نه‌داوه له کێشه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌تی خێزان
جا دانانی ئه‌م بابه‌ته له زێر رۆشنای ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و وته‌ی زانایان پێویسته باسی بکه‌م به‌تایبه‌تی
ئێستا که زۆر له رۆژنامه‌و کتێبه‌کان و گۆڤاره‌کان وبه‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ری هه‌یه سودی نیه بۆ خوێنه‌ره‌که به‌تایبه‌تی ده‌یانه‌وێ گهنچهکان بکه‌نه ئامانج بۆ تێکدانی ره‌وشتیان نزیك بوونه‌وه له زینا
جا بۆئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه ناو ئه‌م فڕ و فێڵه من ئه‌م باسه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌دیده‌ی ئایینی ئسلام
بۆیه به‌لاته‌وه نامۆ نه‌بێ که به‌راشکاوی باسی ئه‌م بابه‌ته‌تان بۆ ده‌که‌م تۆمه‌تی خراپم مه‌خه‌نه پاڵ ، ئه‌وه‌ی ده‌نوسم هه‌مووی به‌به‌ڵگه‌یه له قورئان و فه‌رمووده‌کان و وته‌ی زانایان.
شه‌وی یه‌که‌می به‌یه‌ك گه‌یشتن
شه‌وی یه‌کتر ناسین و خۆشه‌ویستی و ده‌ربرینی دوو دڵ...دوو عاشقی یه‌کتر... بووك و زاوا ، جیهانێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه و حه‌ساس و غه‌ریب و ناسکه. له‌م شه‌وه دوو که‌سی نه‌ناسراو یه‌کتر ده‌ناسن.
لێره باسی چۆنیه‌تی و مامه‌ڵه‌ی دروستی بووك و زاوا ده‌که‌ین، به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دوور له بهرهڵاییو بێ ره‌وشتی
نوێژکردنی بووك و زاوا
هه‌ر له‌وکاته‌ی بووك و زاوا خواحافیزی له‌خزم و کاریان ده‌که‌ن و ده‌چنه ژووره ره‌نگاو ره‌نگه‌که‌یان. وا چاکه هه‌ردووکیان نوێژی بووك گواستنه‌وه بکه‌ن.
تا روون ببێته‌وه که‌ژن و مێردایه‌تی ته‌نها چێژ و شادی نیه، به‌ڵکو بو چێهێنانی ئه‌رکێکی خواییه
عبدالله کوری مسعود ئامۆژگاری پیاوێکی کرد که کچێکی ماره کردبوو، پێی ووت گه‌ر شه‌ووی زاوای بووك هات بۆ لات. پێی بڵێ با دوو رکات نوێژ له‌گه‌ڵ بکات و تۆش بڵێ( اللهم بارك لی فی اهلی و بارکه‌م فی ،اللهم اجمع بیننا ما اجمعت بخیر، وفرق بیننا اذا فرقت بخیر)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان له ئێوه ژنی هێنا یان گواستیه‌وه باده‌ست به نێو چه‌وانیدا بهێنێ و ناوی خوا بێنێ، داوای خێر و به‌ره‌که‌ت بکات و بڵێ : خوایه داوای خه‌یر و خۆشی وچاکی خوڕه‌وشت و ڕفتاری ئه‌م ئافره‌ته‌ت لێده‌که‌م ، هه‌روا په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له خراپه کاری و خراپه‌ی هرفتاری ئه‌و.
لاواندنه‌وه‌و قسه‌ی خۆش
شاراوه نیه ، ئافره‌ت له شه‌وی یه‌که‌م هه‌ست به‌ترس و عه‌ریبی و شه‌رمێ کی زۆر له زاوا ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کاری دایکیه‌تی که پێی هه‌ڵنه‌ستاوه ، خه‌ڵکی ته به‌هه‌ڵه تێی ده‌گه‌یه‌نن.
شه‌وی یه‌که‌میش حهساستریین و دیاریکردنی خۆشه‌ویستی بووك و زاوایه بۆیه ده‌بێ زۆر هێمن وریا و له‌سه‌ر خۆ بێ.
پیاوی مهوسلمانی ژیر ئه‌و که‌سه‌یه زۆر به خۆشه‌ویستیه‌وه ، پێشوازی له دڵه ناسك و ترسا ده‌کات بهنهرمترین شێوه رفتاری له گهڵدهکات. له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆربه‌ی پیاو له‌به‌ر تێنهگهیشتیان ، له‌به‌ر نه‌بوونی رۆشنبیری جنسی له شه‌وه تووشی هه‌ڵه ده‌بن.
--هه‌موو خه‌م و گرینگی لای ئه‌وه‌یه ، ته‌نها لادانی په‌رده‌ی کچێنی جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی په‌یوه‌ندیه‌کی وشك له نێوانیاندا.
زاوای به‌رێز :
دوای ئه‌وه‌ی نوێژ و دوعات کرد باسی خۆشی لۆ بکه وه‌ك قسه‌ی خۆش و وته‌یی شیرین و خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببره.
باسی خێزانی بهختیارو جگه‌ر گۆشه‌و بینای چاو بکرێ له‌کاتی قسه نه‌که‌ی ده‌ستی بۆ درێژ که‌ی ، یان یه‌کسه‌ر ماچی بکه‌ی و شوێنی خۆت بگۆری بچیه ته‌نیشته‌وه، نه‌که‌ی په‌له بکه‌ی و خێرا بکه‌ی ،چونکه ئه‌مانه کارده‌که‌نه سه‌ر بووك .
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ژیانی هاوسه‌ری موسلمان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]