تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

[size=16]ئه‌وه‌ش مه‌لاکانمان،،،
وه‌ڵا شتی وا ئه‌بینی باوه‌ڕ به‌ مه‌لاش نامێنێت.[/size]

5

Ledwan _ s نووسی:

[size=16]انشاء اللة لةسةرى دةدةن دةيكةنة بةندى زةمانة !!

دةستةكانت خؤش بيت برام هةر سةركةوتو بيت ..[/size]

4

ئه‌وه‌ چیه‌ مه‌لا وه‌لله‌ عه‌یبه‌
به‌لاش نه‌ی ووتوه‌ به‌قسه‌م بكه‌ن به‌لام به‌ عه‌مه‌لم مه‌كه‌ن ههههههه
ده‌ستت خۆش بێت

3

[center][size=16]خودایه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ چی به‌سه‌ر هاتووه‌

خودا بمانپارێزیت

ده‌ستت خۆش  براكه‌م .[/size][/center]

2

[size=16]انشاء اللة لةسةرى دةدةن دةيكةنة بةندى زةمانة !!

دةستةكانت خؤش بيت برام هةر سةركةوتو بيت ..[/size]

1

[size=19]سعـودیه‌ : دۆزیـنه‌وه‌ی‌ چه‌ندیـن وێـنه‌ی‌ سێـكسی له‌نـاو مۆبایلی‌ ئیـمام و خه‌تیـبی‌ مزگه‌وتێـكدا !!

له‌ئینته‌رنێته‌وه‌ / عه‌باس ڕه‌حیم شوانی‌
یه‌كێك له‌بنكه‌كانی‌ پۆلیس له‌شاری‌ جـه‌دده‌ی‌ سعودیه‌ , تێوه‌گلانی‌ ئیمام و خه‌تیبی‌ مزگه‌وتێكی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ سیحر و جادوو و داڵده‌دانی كه‌سێكی‌ سیحر باز – جادووگه‌ر – له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا , جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ناو مۆبایلی‌ ئیمامه‌كه‌دا " 52 " وێنه‌ و دیمه‌نی‌ سێكسیی تیا بووه‌ . ڕۆژنامه‌ی‌ " الوگن " ی‌ سعودی‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ده‌سته‌ی‌ فه‌رمان كردن به‌چاكه‌ و به‌رگری‌ كردن له‌خراپه‌و پۆلیسی جـه‌دده‌وه‌ گواستیه‌وه‌ كه‌ ئاشكرابوونی‌ ئه‌و كاره‌ ناشه‌رعی‌ و نایاساییه‌ی‌ ئیمام و خه‌تیبه‌كه‌ ( كه‌ له‌هه‌مان كاتدا مامۆستای‌ په‌روه‌ردی‌ ئیسلامیشه‌ له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا )
به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر سه‌یر ئاشكرابوو , ئه‌وه‌ش كاتێك بوو كه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌هه‌وڵی‌ جێبه‌جێكردنی‌ پلانێكی‌ دادگادا بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ جادووگه‌ر – سودانی‌ - , كه‌ هه‌میشه‌ و لێره‌و له‌وێ‌ و به‌دزیه‌وه‌ خه‌ریكی كاری‌ جادوو گه‌ری‌ و وه‌رگرتنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ ئێجگار زۆردا بوو له‌هاووڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر به‌ كاری‌ چاو به‌ست و جادوو گه‌ریدا . به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كان دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ سودانیی جادووگه‌ر به‌وه‌ هات , كه‌ كه‌سێكی‌ سه‌ر به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناو بنكه‌كه‌ی‌ پۆلیسی جه‌دده‌وه‌ په‌یوه‌ندیی پێوه‌ ده‌كات و داوای‌ یارمه‌تی‌ و هاریكاریی لێده‌كات بۆ لێك جودا كردنه‌وه‌ی‌ ژن و مێردێك و به‌و ناوه‌وه‌ وورده‌ وورده‌ خۆی‌ لێ نزیك ده‌كاته‌وه‌ و ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندیی پێوه‌ ده‌كات و ناوی‌ خۆی‌ و دایكی‌ و ئه‌و ژن و پیاوه‌شی پێده‌دات , كه‌ گوایه‌ ده‌یه‌وێت له‌ڕێی‌ سودانیه‌وه‌ ته‌ڵاق بكه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ , بۆیه‌ پاش چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیكردن سودانی‌ متمانه‌ی‌ پێده‌كات و له‌گه‌ڵی‌ ڕێك ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كه‌ و دیاریكردنی‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ و یه‌كتر بینینیان له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌ گشتیه‌كانی‌ شاری‌ جه‌دده‌دا و له‌و لاشه‌وه‌ سه‌رجه‌می‌ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێن و وورده‌ وورده‌ سودانی‌ ده‌كه‌وێته‌ ته‌ڵه‌كه‌وه‌ .
ئه‌مه‌و دوای‌ ده‌ستگیر كردنی‌ جادوو گه‌ره‌كه‌ , دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ له‌لای‌ ئیمام و خه‌تیبێك جێی‌ كراوه‌ته‌وه‌ و دوای‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پیاوانی‌ ده‌سته‌ی‌ فه‌رمان به‌چاكه‌ و به‌رگرییش له‌خراپه‌ بۆ سه‌ر ئیمامه‌كه‌ , سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت به‌رگری بكات , به‌ڵام دواتر ده‌زانێت كه‌ بێسووده‌و ته‌سلیم به‌ ئه‌مری واقیع ده‌بێت و چه‌ند شتێكیشی پێوه‌ ده‌گیرێت , وه‌ك جه‌واز سه‌فه‌رێكی‌ ڤیزا لێدراو بۆ سه‌فه‌ری‌ جادوو گه‌ره‌كه‌ی‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ په‌نجا و دوو دیمه‌نی‌ سێكسی له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا !! .
به‌رپرسانی‌ ده‌سته‌كه‌ش جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كه‌سه‌ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ ئیمام و خه‌تیبی‌ مزگه‌وتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ جـه‌دده‌یه‌ و له‌هه‌مان مزگه‌وتدا خه‌ریكی نوشته‌ نوسینیش بووه‌ , وه‌ ده‌سته‌كه‌ پێشتر و چه‌ندین جار له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ ئاگادار كرابوونه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پیاوه‌ خه‌ریكی كاری‌ ناشه‌رعی‌ و جادوو بازیه‌ له‌ناو مزگه‌ته‌كه‌دا , هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستگیر كران و ئێستا له‌بنكه‌یه‌كی‌ پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رن .
له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ ووته‌بێژ و به‌رپرسی به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی جه‌دده‌ ووتی‌ : ده‌ستمان به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ خۆمان كردووه‌ و ئێستا به‌كه‌فاله‌ت ئیمامه‌كه‌ ئازاد كراوه‌ , تا ئه‌و كاته‌ی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و دۆسیه‌ی‌ مه‌سه‌له‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گشتی‌ و داواكاری‌ گشتی‌ و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار كراوه‌ , بۆ ته‌واو كردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان و پاشان ڕه‌وانه‌ كردنی‌ بۆ دادگای‌ باڵای‌ ووڵات , تا حوكمی‌ پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربچێت .
[/size]

ستانده ر