تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

به‌خێربێیته‌وه‌، خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و به‌سوده‌ ده‌بینم، به‌هیوای
به‌رده‌وام بوون.

7

ده‌ستت خۆش بێت

6

؟

5

y a s نووسی:

[size=24]دةستةكانت خوش بيت خودا جةزاى خيرت باتةوة[/size]

4

[size=24]دةستةكانت خوش بيت خودا جةزاى خيرت باتةوة[/size]

3

Blnd HawlerY نووسی:

[size=19]ئه ك ده سته كانتى خؤش بيت برايه كه م بؤ دانانى ئه وبابه ته جوانه
خوداى كه وره به لوتفى خؤى باداشتت بيبداته وه [/size]

2

[size=19]ئه ك ده سته كانتى خؤش بيت برايه كه م بؤ دانانى ئه وبابه ته جوانه
خوداى كه وره به لوتفى خؤى باداشتت بيبداته وه [/size]

1

هاتمه‌وه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێشه‌وا و خۆشترین که‌سی دونیا پێغه‌مبه‌ره‌ جه‌ند رۆژێکی تر بۆ هه‌تا ئه‌و کات به‌رده‌وام ده‌بم


سڵاوی خوای گەورە لە هەموو لایەک بێت .. هەندێ جار بەکردنی کارێکی کەم و ئاسان بەرهەمێکی زۆر و کاریگەریەکی گەورە لەسەر بەرامبەرەکانمان بە جێدەهێڵین ،ئەوەش لێزانینی دەوێت بەتایبەتی ئەو کارە یان ئەو مامەڵەیەی دەیکەین لە ئاستی تێگەشتنی بەرامبەرەکەمان گەورەتر نەبێت تا بتوانێت ئەوەی دەیبینێت یان پێی دەوترێت وەری بگرێت ...
لەیەکێ لە مەکۆ عەرەبیەکاندا بابەتێکم بەرچاو کەوت کە باسی لە زیرەکی و ژیری مامۆستایەک دەکرد چۆن قەناعەت بە خوێندکارەکانی دەکات بۆ ئەوەی ببنە باڵاپۆش ، لە ڕاستیدا ئەو مامۆستایە بیرۆکەیەکی زۆر ئاسان زۆر گونجاو لە هەمان کاتدا کاریگەریەکی گەورە و باشی بەرهەم هێنا ...
ئەم مامۆستایه مامۆستای وانەی ( پەروەردەی ئیسلامی) بوو لە خوێندنگایەکی وڵاتی سعودیەدا ، پاش ئەوەی لە وانەیەکدا باس لە باڵاپۆشی دەکات ،هەڵدەسێت بە دابەش کردنی شیرینی بە دوو شێوە ، کە جۆرێکیان داپۆشراو و به رگی پێوە بوو ئەوی تریان سەری کراوە و دانەپۆشراو ، پاش ئەوەی خويَندکارەکان شیرینیەکە هەڵدەگرن مامۆستاکە سەير دەکات هیچ لە خوێندکارەکان ئەو شیرینەی سەرکراوە و دانەپۆشراو بوە هەڵیان نەگرتوە ... بۆیە لە هۆکاری ئەوە دەپرسێتەوە ،وەڵامی هەموو خوێندکارەکانیش ئەوە بوو کە ئەو شیرینیەی دانەپۆشراوە پاک نیە و میکرۆبی هەڵگرتوە کە ئەنجامەکەی نەخۆشی پێوەیە و زیان بە تەندرووستیان دەگەیەنێ.
مامۆستاکەش پێیان دەڵێت : دە بزانن ئافرەتی داپۆشراو وەک ئەو شیرینیە وایە کە هەموو هەڵتان بژارد ،بە پێچەوانەی دانەپۆشراوەکەوە کە هەموو خۆتان دوور گرت لێی...
بزانە چ کاریگەریەکی درووست کرد لە ناخیاندا ؟ خۆزگە هەموو مامۆستایان دەیان توانی بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان بیرۆکەى سادە و جوانیان بە کار دەهێنا ، یان هیچ نەبێت ئەو پەیامەی دەیگەیەنێ خۆی باوەڕی پێی هەبێت گەروا نەبوو ناتوانێ قەناعەت بە خوێندکارەکانی بکات ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا کێشەیە . کاتێک خوێندکاری ئامادەیی بووم هاوڕێی مامۆستایەکمان باسی ئەوەی کرد لە یەکێ لە لادێکانی کوردستان مامۆستا بوو وە وانه ی ئاینی دەوتەوە ، ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا ئەوە بوو ئەم مامۆستایە نەک پابەندی پرستشەکان نەبوو بگرە باوەڕی بەبوونی خوای گەورە نە بوو ، هەر بەئێوە دەڵێم ئایا دەبێ بەرهەمی کارێک یان پەیامێک کە دژی بیروبۆچوونی گەیەنەرەکە بێت چی بێت ..؟
وەڵامەکەی بۆ خوێنەر بە جێ دەهێڵم تا خۆی حوکم بات . بە هیوام خوای گەورە کارەکانمان لێوەربگرێت و توانیبێتمان ئەوەی بەسوودە بیگەیەنین... و اخر دعوانا ان الحمد للە رب العالمین
islamdost