خانمه جوانه‌که هه‌موومان ده‌زانین نینۆکی جوان و ڕه‌نگ کراو بۆ ئافره‌ت جوانیه‌کی سه‌رنج ڕاکێشی هه‌یه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌خش کێشراو بێت ، وه ئێستا که جۆره‌ها نه‌خشی جوان و ڕازاوه په‌یدا بووه که زۆر سه‌رنج ڕاکێش و جوانن .
ڕاسته تۆ گه‌ر بته‌وێت به شێوه‌یه‌کی پرۆفیشیۆناڵ و بێ که‌م و کوڕی نینۆکه‌کانت نه‌خش بکێشیت وبیانڕازێنیته‌وه ئه‌وا پێویسته بچیته لای (دیزاینی نینۆک ) .
به‌ڵام پێم وابێت هه‌موو ئافره‌تێک له ئێمه ده‌ست ڕه‌نگینه بۆ جوانی ونه‌خشاندنی نینۆکه‌کانی ئه‌توانێت خۆی هه‌وڵ بدات خۆی فێری نه‌خش کردنی نینۆکه‌کانی بکات و به ڕه‌نگی گونجاو ڕه‌نگیان بکات به گوێره‌ی جله‌کانی به‌گوێره‌ی ئه‌و وه‌رزه‌ی تێیدایه .
بۆ نموونه له وه‌رزی زستاندا زیاتر ڕه‌نگه تۆخه‌کان جوانن وه‌ک ڕه‌ش و قاوه‌یی و سوری جه‌رگی ، له پایزیشدا ڕه‌نگی ئاڵتوونی و بڕۆنزی ،له هاوین یاخود به‌هاردا ڕه‌نگی کاڵ وه‌ک مۆری کاڵ یان په‌مه‌یی و سه‌وزی کاڵ .
بۆ نه‌خش کێشان تۆ ده‌توانیت به فڵچه‌ی تایبه‌تی واته فڵچه‌ی زۆر باریک نینۆکه‌کانت نه‌خش بکێشیت پێویستیشت به چه‌ن ڕه‌نگێکی جوان هه‌یه به‌ڵام بیرت نه‌چێت ئه‌بێت بزانیت ڕه‌نگه‌کان ڕێک بخه‌یت ئه‌توانی چه‌ن بریسکه‌یه‌کیش به‌کار بهێنیت یان نقێمی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌تایبه‌تی گه‌ر چویته بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کان .
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خانمی ئازیز ، چه‌ن ئامۆژگارییه‌ک هه‌یه پێویسته ئه‌نجامیان بده‌یت بۆ جوانی و به‌هێز بوونی نینۆکه‌کانت .
هه‌موو ڕۆژێ نینۆکه‌کانت بۆ ماوه‌ی 5 ــ 10 خوله‌ک بخه‌ره ناو په‌رداخێک( ئاو و خۆێ) وه یاخود ئه‌توانیت به ڕۆنی زه‌یتوون سه‌ری پانجه‌کانت و نینۆکت چه‌ور بکه‌یت و ماسجی پێ بکه‌یت بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر ، یاخود به ( ئاڤۆکادۆ) چه‌و‌ری بکه و ماوه‌یه‌ک دانیشه تا ووشک ئه‌بێته‌وه ئینجا بیشۆ پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره به چه‌ن هه‌فته‌یه‌ک ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌بینیت که نینۆکه‌کانت چه‌ن به‌هێز بوون و جوان ئه‌نوێنن ، بیرم چوو پێتان بڵێم که ڤیتامین ( ب12 ) ش زۆر باشه بۆ به‌هێزی نینۆک [/center]