تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

5

dast xosh har bzhe bo am  babata barezakam

4

ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

3

بابه تێکی زۆر جوانه کاکی من
ده ستت خۆش
سه رکه وتووبیت

2

dast xosh bo am babata  ba  soda
ba  raste  hamo noqatakan  rastn

1

سوپاس و ستایش بۆ خوای هه‌موو جیهانیان و درودو سه‌ڵام له‌سه‌ر مامۆستامای، سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی محمد صلی الله علیه‌ و سلم...

به‌راستی به‌ده‌ست هێنانی دڵی خه‌ڵكی بۆته‌ پێویستییه‌كی زۆر گرنگ به‌ تایبه‌ت له‌ زه‌مانێكدا كه‌ هاوكاری و یارمه‌تی كه‌مه‌. بۆیه‌ مامۆستایان، باوكان، دایكان، وه‌ ئه‌ی خاوه‌ن چاكسازییه‌كان بۆ گۆڕین و چاكسازی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونیان بكه‌ن و به‌ده‌ستی بیهێنن...تاكو زه‌حمه‌ته‌كانیان هه‌روا به‌ بێ هوده‌ نه‌ڕوات.

ئه‌ی چۆن دڵێك به‌ده‌ست دێت؟؟؟

ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌ و به‌كاری بهێنه‌...بێ گومان كاریگه‌رییه‌كه‌ی ته‌واو به‌ده‌ست دێنی...

1- په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ چاك بكه‌، تا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باش بێت...

2- خۆت بخه‌ره‌ جێ كه‌سانی تر، گوێ ی له‌ قسه‌كانیان بگره‌ و جۆرێك له‌گه‌ڵیان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ كه‌ ده‌ته‌وێ خه‌ڵكی له‌گه‌ڵت هه‌ڵس و كه‌وت بكات...

3- له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌، له‌ دانیشتن، گوێ گرتن بۆ قسه‌كانیان، گرنگیان پێ ی بده‌...

4- له‌گه‌ڵ خه‌ڵی روخۆش به‌...روخۆش به‌...روخۆش به‌.

5- له‌ وته‌ی نه‌شیاو و بێ مانای له‌ كاروبارۆی دونیادا دووربه‌، وه‌ تا ئه‌توانی ئه‌مر به‌چاكه‌و رێ ی له‌ خراپه‌ به‌رێگاییه‌كی جوان و دڵسۆزانه‌ به‌ ئه‌نجام به‌گه‌یه‌نه‌.

6- گوێ ی له‌ قسه‌ی خه‌ڵكی بگره‌، مۆڵه‌تیان بده‌رێ‌ كه‌ هه‌ڵویستی خۆیان ده‌ڕبڕن...

7- له‌باره‌ شتێكه‌وه‌ بدوێ كه‌ گرنگ بێت بۆیان و ده‌روازه‌ییه‌ك بێت بۆ كرانه‌وه‌ی دڵیان...

8- له‌ ریا دووربه‌و، له‌ ئیشی باشه‌و چاكه‌دا به‌شداری بكه‌...

9- له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌رگرتنی بیركگردنه‌وه‌و فیكرییه‌ت نوێ پرسیار بكه‌ و له‌ هه‌ندێ شان هانیان بده‌...

10- گرنگی به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده‌ وه‌ له‌به‌ر خاتری هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ك جل، به‌ژن و باڵای، سه‌عات، وه‌ هه‌ندێ شتی تر، گرنگی پێ بده‌ و هانی بده‌...به‌ گرنگییه‌كی تایبه‌تییه‌وه‌و له‌ به‌ر له‌به‌ركردنی جلی تازه‌ و ....پێ ی بڵێ ماشاالله ده‌ڵێ ی ئه‌مرۆ رۆژی ژنهێنانه‌ و...هتد

11- له‌سه‌ر خۆیت له‌ كاتی ناراحه‌تی و دڵته‌نگی له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر خۆت رابگره‌ و بیپارێزه‌...

12- له‌سه‌ره‌تا بینینی به‌رامبه‌رت له‌و وشه‌ی (باشه‌) سوود وه‌رگره‌ وه‌ له‌ كاتی قسه‌ كردن ده‌مو چاوت نورانی بێت....له‌ وشه‌ی ره‌ق و خراپ و نه‌شیاو خۆت بپارێزه‌ و ئاگاداربه‌...هه‌رچه‌ند وشه‌كانت وه‌ك نه‌سیم بێت.

13- وته‌كانت به‌ نوكته‌و و هه‌واڵی نویچ و باش رێك بكه‌و له‌ كاتی وتندا زۆر به‌ په‌له‌ مه‌به‌ و وه‌ له‌ (حه‌ق) شتی تر مه‌ڵێ...

14- هه‌موو كات سه‌لام بكه‌و وه‌ وه‌ڵامی سه‌ڵام له‌ بیرمه‌كه‌...وه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ڵام كلیلی هه‌ر دڵێكه‌....

15- راست و ره‌وان و ساده‌یت، پێچه‌وانه‌ی توندی له‌ گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌ بیر مه‌كه‌...

16- له‌ رووی پاك و خاوینێ ، بونت پاك و خاوێن و سه‌ره‌نجڕاكێش بێت...له‌ پاك و خاوێنی ده‌م و ددانت كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌...چونكه‌ هه‌ڵس و كه‌وتیان زیاتر له‌گه‌ڵت ده‌بێت...

17- له‌كاتی سه‌ردانی كردنت و چوون بۆلای دۆستان و هاوڕێ یانت له‌ كاتی سه‌ڵام كردن، ده‌ستیان به‌گه‌رمی بوه‌شه‌وه‌ و له‌ پێش ئه‌و ده‌ستت به‌رمه‌ده‌...ئه‌گه‌ر له‌ ته‌نیشتت جوڵا و به‌ گونجاوی ده‌زانی ده‌ستی بگره‌ له‌ كاتی رێ رۆشتن، وه‌ له‌ باوه‌شی بگره‌ و بینه‌ به‌ سنگته‌وه‌، ده‌ست بخه‌ره‌ سه‌ر شانی چونكه‌ هه‌مان په‌یوه‌ندی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ریان.

یه‌کتاپه‌رستی