تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

3

ده‌ستت خوش بۆ بابه‌ته‌ جوانه‌كه‌ت من زور هه‌ز به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی ئه‌كه‌م هیوادارم به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بیت

2

به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی برای خۆشه‌ویستم "دیاری قه‌ره‌داغی"ــم، ئینشائه‌ڵا سه‌ركه‌وتوو
ده‌بێت له‌م به‌رهه‌مه‌ی كه‌ ته‌مای ته‌واو كردنیه‌تی.

1

http://www.xendan.org/imgnews/kirkuk---240210.jpg


[center][size=16]خةندان ـ ماوه‌ی ساڵیكه‌ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی‌ میوزیسیان و گۆرانیبێژ (كارزان مه‌حمود) و (دیاری‌ قه‌ره‌داغی‌) سه‌رقاڵی‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی‌ به‌رهه‌مێكی‌ هونه‌رین.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌ گۆرانییه‌كه‌ به‌ ناونیشانی‌ (ته‌نها كه‌ركوك)، تێكستی‌ ئه‌م گۆرانییه‌ له‌لایه‌ن (عارف قوربانی‌)یه‌وه‌ نووسراوه‌، هونه‌رمه‌ندی‌ ناودار دیاری‌ قه‌ره‌داغی‌ ئاوازی‌ بۆ داناوه‌ و كاری‌ میوزیك و ئارێنجمێنتیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئۆركسترالی‌ له‌لایه‌ن میوزیسیانی‌ به‌ توانا (كارزان مه‌حمود)ه‌وه‌ له‌ وڵاتی‌ سوید ئه‌نجامدراوه‌.
جیگای‌ باسه‌، سه‌رجه‌م میوزیكه‌كه‌ له‌ وڵاتی‌ سوید تۆمار كراوه‌ و میكس و ده‌نگی‌ گۆرانیبێژیش له‌ ستۆدیۆی‌ (لانه‌ی‌ ده‌نگ) له‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (ئارا ئه‌حمه‌د)ه‌وه‌ كاری‌ بۆ كراوه‌.
ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م گۆرانییه‌ باس له‌ ویست و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م منداڵه‌ ئاوه‌ره‌بووه‌كانی‌ ئه‌م شاره‌ ده‌كات و تاكه‌ هیوایان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ زێدی‌ خۆیان.
چه‌ند مه‌زنه‌ كارێكی‌ وه‌ها له‌ باسكردنی‌ شارێكی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌ك كه‌ركوك له‌ دیدی‌ بێگه‌ردی‌ منداڵه‌كانییه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ شیعره‌كه‌یه‌
ته‌نها كه‌ركوك
شیعر: عارف قوربانی‌

مامۆستایه‌ك له‌ قوتابخانه‌
له‌ كه‌مپی‌ به‌رده‌ قاره‌مانا
له‌ قوتابییه‌كانی‌ خۆی‌ پرسی‌
چیتان ئه‌وێ‌...چیتان ئه‌وێ‌؟
جلوبه‌رگی‌ تازه‌وجوان
یاخود وورده‌ یاری‌ مناڵان
چیتان ئه‌وێ‌ ئه‌ی‌ مناڵان؟
ئه‌سپی‌ لاستیك
زه‌نگیانه‌ و بووك؟
قوتابییه‌كان هه‌موو وتیان
نامانه‌وێت ئه‌سپی‌ لاستیك
زه‌نگیانه‌ و بووك
نا مامۆستا
ته‌نها كه‌ركوك
نا مامۆستا
ته‌نها كه‌ركوك
هیچمان ناوێ‌
ته‌نها كه‌ركوك
ته‌نها كه‌ركوك[/size][/center]