تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوکمی نووکته‌ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ست خوش به‌ راستی بابه‌ته‌كه‌ت له‌ جه‌ی خوی بوو
ئیمه‌ روژانه‌ ره‌نگه‌ زور گویمان له‌ نوكته‌و قسه‌ ببیت به‌لام گه‌ر بچیته‌ قالبی سوكایه‌تی یان بریندار كردنی خه‌لك ئه‌وه‌ زور زور گوناهه‌
كه‌واته‌ با قسه‌ی خوش و نوكته‌ی دروو له‌ یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه‌
دوباره‌ ده‌ست خوش

1

سڵاوی خواتان لێبێت مامۆستایان من له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم كه‌وتمه مناقه‌شه له‌سه‌ر نوكته هه‌رچه‌نه له‌وانه‌یه پرسیاره‌كه‌م ڕه‌نگه‌ كه‌مێك درێژه‌ی پێبه‌م ئه‌ویش ته‌نها بۆ تێگه‌یشتنی به‌ڕێزتانه.
یه كێك له هاوڕێیان وتی: حوكمى گێرانه وه ى نوكته و وته‌ى هه‌ڵبه‌ستراو.. زاناى پايه به‌رز(شيخ محمد بن صالح عوسه‌يمين) -ره حمه تى خواى لێ بێت-
له‌م باره‌يه‌وه ده‌فه‌رمويت:
" گێرانه وه ى نوكته و جيروكه خه يالى و ناراسته كان كه دروستكراوى خه‌يالن و هيج بنجينه‌يه‌كيان نیيه. ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پيغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ده يانگرێته وه كه ده فه رموێت(ويل لمن حدث فكذب ليضحك به القوم ويل له ثم ويل له) صحيح الجامع الصغير(7136)
واته هاوار و سزا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى قسه‌ى درۆ ده‌كات بو ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێك پێى پێبكه‌نن. هاوارو سزا بۆ ئه‌و كه‌سه پاشان هاوار و سزا بۆ ئه‌و كه‌سه"
یه‌كێكی تر وتی: باشه‌ من ئه‌م نوکته‌یه‌ به‌ نمونه‌ نیشانت ده‌ده‌م ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ. شه‌و ئه‌ڕواته‌وه‌ و که‌ پرته‌قاڵی یه‌که‌م له‌ت ئه‌کا، خراپ ئه‌بێ. ئه‌ویش فڕێی ئه‌دا. پاشان دووه‌میان له‌ت ئه‌کا، به ‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش خراپ ئه‌بێ ‌و فڕێی ئه‌دا. ئیتر له‌ داخا كاره‌بای ماڵه‌كه ئه‌کوژێنێته‌وه و پرته‌قاڵی سێیه‌م له‌ت ئه‌كا و ئه‌یخوا، ئایا ئه‌مه‌ درۆکردنه‌؟!!!
ئایا ئه‌مه‌(هه‌قی خه‌ڵكییه‌) ؟!!!
ئایا حه‌قی که‌ست خواردووه‌ به‌م نوکته‌یه‌ ؟؟؟
ئایا که‌س بریندار بووه‌ به‌و نوکته‌یه‌ ؟؟
یان ته‌نها ئه‌وه‌ قسه‌یه‌که‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ بنی هه‌ر نه‌بیت، ته‌نها بۆ خۆشی و گاڵته‌یه‌ ؟؟؟؟
تکایه‌ تکایه‌ نوکته‌ و قسه‌ی خۆش و گاڵته‌ له‌ درۆ جیابکه‌ره‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ دوو شتی زۆر زۆر جیاوازه

مامۆستایان منیش ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ستی ئێوه هیوادارم وه ڵامێكم بده نه وه به به‌ڵگه‌وه، خوا پاداشتان بداته وه..




به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:


نوکته‌ حه‌رام و ناباش و ڕێپێدراو و خوازیاریشی هه‌یه‌.. حه‌رام وه‌کو ئه‌وه‌ی گاڵته‌کردن بێت به‌ هۆز و خه‌ڵکان و شتێک که‌ ده‌ستی خوای تێدا بێت یان خه‌ڵكی پێ ناڕه‌حه‌ت بکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی نوکته‌ له‌سه‌ر هه‌ولێریی یان لادێی یان نوکته‌ له‌سه‌ر که‌سێک به‌ نیازی گاڵته‌کردن پێی له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌له‌ یان گێژه‌ یان جله‌که‌ی به‌ جۆرێکه‌...تاد. نوکته‌ی ناپه‌سه‌ندیش(مکروه) وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زۆریی بێ و کات و ته‌مه‌نێکی پێوه‌ بکوژی، یان ببێته‌هۆی زیاد له‌ پێویست پێکه‌نین و خه‌ریکبوون به‌ گاڵته‌وگه‌پ، وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌جلیسی بۆ ببه‌سترێ.. هی خوازیاریش وه‌کو ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی خۆش یان نووکته‌یه‌ک بکرێ به‌ نییه‌تی لابردنی غه‌م و دڵگرانی له‌سه‌ر برایه‌کی موسوڵمان یان پیاوێک بۆ خێزانه‌که‌ی که‌ ئه‌گه‌ر نییه‌تی له‌گه‌ڵدا بێت بۆ خوا پاداشتیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێ.. به‌ڵام هه‌تا نووکته‌کان ڕاستی بێ یان دوور بێت له‌ درۆ باشتره‌..

ئه‌م نووکته‌یه‌ی باسیشت کردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زۆریی نه‌بێ گوناه نییه‌ و ڕه‌نگه‌ بچێته‌ ڕێپێدراوه‌کانه‌وه‌(المباحات) خۆ ئه‌گه‌ر نییه‌تی دڵخۆشکردنی برایه‌کیشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌به‌ر خوا ده‌چێته‌ پاداشتدراوه‌وه‌.. بڕوانه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ ئیسلام

ئه‌وه‌ش شێخ ئیبن عوسه‌یمین و ئیبن بازیش-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- فه‌رموویانه‌، حه‌رامه‌که‌یه‌تی، یاخوود ئه‌گه‌ر ببێته‌ مایه‌ی کات کوشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی یادی خوا.. یاخوود زۆر پێکه‌نین که‌ ده‌بێته‌ هۆی دڵمردن"فإن کثرة الضحک تميت القلب".

ده‌نگی ئیسلام

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » حوکمی نووکته‌ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌