سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی زۆر جوانت ئاراسته ده‌كه‌م خاتوون به‌ڕاستی بابه‌ت و هۆنراوه‌كه‌ت زۆر زۆر جوان ،
هیوادارین بتوانینی به‌پێ ی كات له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت ،،،،،،، بژیت .
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » پۆسته‌ره شیعر » مردن و ژیان کامیانم خۆشبوێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیه‌كی زۆر جوانت ئاراسته ده‌كه‌م خاتوون به‌ڕاستی بابه‌ت و هۆنراوه‌كه‌ت زۆر زۆر جوان ،
هیوادارین بتوانینی به‌پێ ی كات له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت ،،،،،،، بژیت .
peshtr xwe ndoma
ده ست خوش سه رکه وتووبى به رێز;)
سووپاس گیانی من خۆشحاڵ بووم به‌به‌شداریت
ئه مه دووباره یه ناشرین
مردن و ژیان کامیانم خۆشبوێت
[size=24][/size]
سڵاو نه‌سیمه ته‌ڕه‌کانی سه‌ر لێواری ڕۆح
مه‌ترسه هاتوم پیرۆزباییه‌کی پایزم پێیه‌و پڕ باوه‌شێک له گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی عومرم هێناوه
هاتوم بتبینم که چۆن به‌سه‌ر ڕوی ساڤیادا ئهخزێیته خوارێ و له‌به‌ر پێی گومانێکدا ورد‌و خاش ئه‌بیت
مه‌ترسه هاتوم چاوێک بگێڕم به‌و ئاوێنانه‌دا که ڕوت نایه‌ت سه‌یری خۆتی تیا بکه‌یت
جونکه وێنه‌یه‌کی مناڵیتی تیا به‌جێماوه‌و که ئه‌تبینێت تفت لێئه‌کات
مه‌ترسه که دێم به نیازم ئه‌و تفه جوانانه‌ی ناو ئاوێنه‌کانی ته‌مه‌ن بخوێنمه‌وه
که به‌سه‌ر ڕومانا دێنه خوارێ و شه‌رم ئه‌که‌ین بیان سڕین
ئای شه‌رم شه‌رم که‌وایه‌کی ئاودامانهو روتی خۆمانی تیا ئه‌شارینه‌وه که‌چی فه‌قیانه‌کانی له غهیبوبهیهکدا توند ئهمانخنکێنێت
چه‌ند جوانه ته‌رمی خنکاوێکی ساویلکه که ڕاکشانه‌که‌ی ته‌عبیر له ژیان و مه‌رگ ئه‌کات
چه‌ند جوانه مه‌رگ که به دزیه‌وه له‌سه‌ر په‌نجه‌ره ته‌م گرتوهکهی عومر ئه‌نوسێت خۆشم ئه‌وێیت
ده‌رگاکه‌م لێبکه‌ره‌وه مه‌ترسه با بۆ ته‌نیا ساتێکیش بێت له پێخه‌فی نهخۆشینهکهتدا له‌گه‌ڵت راکشێم
له ناکاو ده‌نگی ده‌رگاکه ته‌واو ده‌م شڵهژێنێت ژیان له کونی کلیله‌که‌وه سه‌یرم ئه‌کاو منیش له باوه‌شی غه‌ریبی ئه‌خزێ
به هێمن پیی ئه‌ڵێم مه‌ترسه ده‌رگاکه بکه‌ره‌وه من زوتر دێمه ژورێ
تۆ نه‌ئه‌بوایه بترسایتایه که مردن ئه‌وه‌نده به نازه‌وه داوای میوانداری لێکردی
تۆ نه ئه‌بوایه ئه‌وه‌نده ژیانت ببوغزاندایه که ته‌نیایی وا به‌سانایی بتکوژێت
منیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم ئاخر من ناوێرم ته‌نیایی و ترس له ماڵه‌که‌م بکه‌مه ده‌رێ
چونکه ده‌ترسم مردن و ژیان به هروژم بۆم بێنه ژورێ
ئاخر من له‌و بڕوایه‌دام هیچیانم خۆشنه‌وێت
فه‌رهه‌نگ نامۆ[size=24][/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » پۆسته‌ره شیعر » مردن و ژیان کامیانم خۆشبوێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]