تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

ده ست خؤش

3

ده‌ست خۆش

2

babat dubaraya

1

[size=16]بانگه‌واز و نامه‌يه‌كی كراوه‌ی Zakaria Music Production[/size]‌

http://www.zakariamusic.com/images/atomicongallery/Official/1-%20New%202010/n10.jpg

خۆشه‌ويستان، هۆگرانی ده‌نگ و هونه‌ری زه‌كه‌ريا، ئالبومی (لاپه‌ڕه‌ی سپی)  به‌ری ڕه‌نج و ماندوويه‌تی و شه‌ونخوونی و كاری دڵسۆزانه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ريايه‌. له‌م دوو ساڵه‌دا هونه‌رمه‌ند هه‌وڵی داوه به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ هه‌موو ئه‌زموونی ساڵانی دوور و درێژی هونه‌ره‌كه‌ی، كار و به‌رهه‌مێكی به‌ هه‌موو پێوه‌ر‌ و شێوه‌يه‌ك مۆدێرن، تازه‌ و نوێتان پێشكه‌ش بكات.


دوو ساڵ به‌وپه‌ڕی عيشقه‌وه‌ ڕه‌نجی داوه‌ و شه‌ونخوونی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكتان پێشكه‌ش بكات كه‌ له‌ ئاستی خۆشه‌ويستی و چاوه‌ڕوانيی ئێوه‌دا بێت و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش وه‌كوو هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی ڕابردووی؛ به‌ پشتگيری و پێشوازيی ئێوه‌ كارێكی تری كڵاس و هه‌ڵهێنانی هه‌نگاويكی تری به‌ره‌وه‌ پێشه‌وه‌ بێت له‌ هونه‌ری گۆرانی و موزيكی كورديدا و بيكاته‌ ديارييه‌كی ساده‌ بۆ ساته‌ پڕ له‌ عيشق و ئه‌وينه‌كانی ئێوه‌ی خۆشه‌ويست.


ته‌واوی تێكسته‌كانی ئه‌م ئالبومه‌ هۆنراوه‌كانی شاعير سامی ئه‌رگۆشی – ن و هه‌موو ئاواز و دابه‌شكردنه‌كانيش هی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ريا خۆيه‌تی. كاری موزيك و تۆماركردنی له‌ سه‌ر ده‌ستی هه‌ره‌ باشترين و به‌ناوبانگترين موزيسيه‌ن و له‌ ستۆديۆكانی توركيا ئه‌نجام دراون كه‌ كار بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری گه‌وره‌ترين هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جيهانيش ده‌كه‌ن.


وه‌ك له‌ به‌رگی ئالبومه‌كه‌شدا ده‌خوێننه‌وه‌، هه‌موو داها‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌يه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانيی شه‌ڕ و توندوتيژی و ئه‌وپه‌ڕی پێويستييان به‌ يارمه‌تی و هاوكاری و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌يه‌، بۆيه‌شه‌ خۆدوورگرتن له‌ كۆپی و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه؛‌ مايه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانينه‌ و به‌شدارييه‌كی گاريگه‌ر و ڕاسته‌وخۆی ئێوه‌يه‌ له‌م كار و پرۆژه‌ خێرخوازييه‌دا كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی لاپه‌ڕه‌ی سپی)دا بۆ خزمه‌ت و هاوكاری و پشتگيريی ئه‌و منداڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت.


بۆيه‌ داوا له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ڕێز له‌م خواسته‌ خێرخوازييه‌ بگرن و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك به‌رهه‌مه‌كه‌ كۆپی نه‌كه‌ن و ڕێ له‌ كۆپی و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی بگرن، به‌م شێوه‌يه‌ش به‌شدارييه‌كی كارا و ڕاسته‌وخۆ له‌م پرۆژه‌يه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌ستی يارمه‌تی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ درێژ ده‌كه‌ن.


كۆپينه‌كردن و له‌به‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌ڕی ڕێزگرتنه‌ له‌ ڕه‌نج و ماندوويه‌تيی دوو ساڵی ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ريا عه‌بدوڵڵا و كار و به‌رهه‌مه‌كانی.


Zakaria Music Production