سه‌ره‌تا ببوره دره‌نگ وه‌ڵامم یایه‌وه ، ئێسته توانیم .
تێکستێک ئەوکاتە دەبێت بە شیعر کە داهێنانێکی نوێی تێدابێت.
- ئه‌مه بۆچوونێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه، ده‌كرێ بۆ بوون به "شیعری جوان" داهێنانی نوێ مه‌رج بێت، وه‌لێ شیعر له‌سه‌ر داهێنانی نوێ په‌كی نه‌كه‌وتووه، بێ داهێنانی نوێش شیعر بوونی ده‌بێ.
داهێنان واته هێنانه کایه‌ی شتێکی تازه که پێشتر نه گوترابێت ،
به‌ڵام کاتێک که تۆ شتێکت وتوو و وترابوو واته دووباره بوو ، ئه‌وا نه‌وتنی باشتره .
دەکرێت وەسفێکی یارەکەت یان شەڕێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ، یان دڵشکاویت، یان خیانەتلێکراویت پڕت بکەن لە هەستی جوان
- ئه‌رێ بیستوتانه هه‌ستی جوان زاده‌ی شه‌ڕ و دڵشكاوی و خیانه‌ت بێت؟!!
به‌ڵێ من بیستومه .. سه‌یرکه نه‌ریمان بابان ئه‌ڵێت : تۆ خیانه‌ت له خوێنتایه ، تۆ نامه‌ردی له چاوتایه ، تۆ نامۆ بوویت ، وه‌ک و کانی بێ ئاو وابویت .... ئه‌م شیعره له ئه‌نجامی خیانه‌ت و دڵشکاویه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، به‌ڵام کاتێک که ئه‌یخوێنیته‌وه ، هه‌ستێکی جوانت لا دروست ئه‌کات...
شیعر دەریاچەیەکی بێگەردە لە دڵی شاعیران‌دا، هەر شیعرێکی نوێ مشتێکە لەو زەمزەمە، ئێمە دەروونمانی پێ ئاودەدەین و دەموچاومانی پێ فێنک دەکەینەوە. زەمزەمی ئەو زێیە کەم ناکات و تەواو نابێت، کە دەزانیت ئەو دەریاچەیە لە هە. . . .هتد
- له‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ریا ده‌بێته زێ و دواتر ده‌بێته‌وه ده‌ریا، بنووسی ئه‌م دێرانه ده‌بوو هه‌رنا چاوێك به نووسینه‌كانی بخشێنێته‌وه و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه. ئاخر ده‌ریا و زێ دوو شتی لێك جیاوازن
له‌مه‌یانا له گه‌ڵتم !
هەیە دەیەوێت خۆی بناسێنێت.. دەنگی خۆش نیە، سەما نازانێت، وێنەیەکی نەکێشاوە، نمایشێکی نەکردووە، جوان نییە، زیرەک نیە، ئازا نییە.... دێت و چەند دێڕێک ڕیز دەکات و بەزۆر هەڵیدەواسێت بە شاخی شیعردا.
- ئایا مه‌رجه شاعیر ده‌نگی خۆش بێت، سه‌ما بزانێت، وێنه بكێشێت و نمایش بكات؟! به بڕوای بنووسی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بزانێت ده‌توانێ ووشه ڕیز بكات و شیعر پێك بهێنێ، له ڕاستیدا زۆرم پێ سه‌یره كه خاوه‌ن بابه‌ت چه‌پ و ڕاست به‌ناو كه‌وتووه، پێناسه و مه‌رجی شیعری نووسینی به لێكدانه‌وه‌ی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.
کاک سه‌رهه‌نگ جارێکی تر به وردی ئه‌مه بخوێنه‌ره‌وه ..
نوسه‌ری بابه‌ت مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که هه‌یه ده‌نگی خۆش نیه تا ببێت به گۆرانیژ ، واته ئه‌گه‌ر ده‌نگی خۆش بوایه ئه‌وا شیعری نه ئه‌نوسی و ئه‌بوه گۆرانیبێژ ، واته له ناچاریا شیعر ئه‌نوسێت. نه‌ک وه‌ک تۆ تێگه‌شتوویت مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت که شاعیر ئه‌بێت ده‌نگی خۆش بێت ...
هەیە بێکارە.. پلەیستەیشن نازانێت، نازانێت خۆی بە خوێندنەوەوە خەریک بکات، تەمەڵە و وەرزش ناکات، هیچ لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرەکەی نازانێت، هیچ فێر نابێت... دێت و بە شیعرەوە دەیگرێت، بەزۆر تۆپەڵێ وشەی لێک ئاڵۆسکاوی نالەبار دەخاتە خاکی شیعرەوە.
- تۆ پێت وایه ئه‌گه‌ر كارێكت هه‌بێت، پله‌یسته‌یشن بزانی، وه‌رزش بكه‌ی، له كۆمپوته‌ر و ئینته‌رنێتیش بزانی ئه‌وسا به‌وه‌ی كه ده‌یاننوسی ده‌بیته شاعیر. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، بۆ شاعیر مه‌رج نیه بێ كاره یان نا، مه‌رج نیه پله‌یسته‌یشن ده‌زانێ یان وه‌رزش ده‌كا، گرنگ نیه له ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر بزانێ ئه‌وسا ببێته شاعیر. ئه‌مه‌ی تۆ نوسیوته ڕووی ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییان نیه.
ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ، ئه‌گه‌ر پله‌یسته‌یشنی بزانیبا ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌کرد و شیعری نه ئه‌نوسی !
واته له بێ ئیشیایه که شیعر ئه‌نوسێت.