ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » خه م اخ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
تیر بارانی خه‌م
چاره ره‌شێكی وه‌كو من ته‌نها
تیربارانی خه‌مه
خه‌می چیتر بخۆم كه‌من
ژیانم هه‌رهه‌موی خه‌مه
ئازاری من خه‌مه‌و خه‌مه
بۆیه دڵم پر له‌خه‌مه
ئه‌وه‌ی تیربارانی خهمبێت
دیاره چاره‌ی خه‌می كه‌مه
*****
بــــۆ ســـهفـهری كــت و پـڕت چ شیـــعـــرێـكـت بــۆ بنـوســم
زمــانـم لاڵـــه و بــێ هـــهستـم پـهنـــجـهی شـكـاوه پــێنـوســم
تــكـام ئـهكـرد ســـهفـهر مــهكـه نـهبـا بـمـری و نـــهت بینمه‌وه
گــوڵـی نـائـومــێــدی و گــریـــان بـێتـه نـاو بــاخــــی ژینمه‌وه
هــه‌زار خـۆزگـهت لـه دڵــدا بـوو هـهمـوویت بــرد له‌گه‌ڵ خۆتا
دڵـــی ســـهدانـــی وه‌كـــو مــن تــامـــهزرۆیــه لـــه حهسـرهتا
بــــۆ ئه‌م كۆچ و سهفــهرهی تــۆ و لـــهتـــاو ئـــازاری دابـڕان
چــــاوی هـــه‌مـــوو هـــاوڕێكانـــت بــه جــارێ هــاتنـه گریان
لـــــێم بــــبوره كــــــه نـاتوانم زیــاتر وشه‌ت بۆ بهــۆنـــمـهوه
بـــهجـۆرێ مـات و مــــهلـــــولم لـــه هـیچدا خــــۆم نـابینمهوه
دهستــــــهكـــــانی منیش وه‌ك تـــۆ ئێستـــا بـێ هێزه بـۆ دوری
فــــرمێســــك لـــهچـاوم بـڕاوه هه‌مووی بۆ كــۆچت هـهڵوهری
******
تۆ
دڵم تەنگە ڕوو لە کوێ کەم
ژانی دڵم بۆ کێ باس کەم
فرمێسکی چاوم لە کوێ بڕێژم
شوێن نەما ناوی تۆی لێ نەنێژم
وام ئەزانی تۆ لە یاد کردن ئاسانە
وەکو بەسەرهاتیکی کورتی ناو ژیانە
وامزانی ناوت هەر لە سەر زمانمە
بەڵکو لە ناو دڵ و دەرون گشت گیانمە
کاتێک دائەنیشم لەگەڵ خۆم
باسی تۆی بۆ ئەکەم هەر بۆ خۆم
ڕۆژمان چەند جوان و شیرین بوو
تێکچوو جوانی نەما، شیرینیش تێپەڕ بوو
ئێستا بە تەنها ئەم شیعرەت بۆ ئەنووسم
ناوت ناهێنم بەڵام لە دڵما هەڵیئەواسم
وەکو تابلۆیەکی هەتا هەتایی
لە دڵما ڕواووی بۆ خۆم و دڵی تەنیایی
***
که تۆم خۆش‌ویست هێشتا لاو بووم
ئه‌تۆش بۆ خۆت سوره گوڵ بویت
ئه‌و کاتانه‌ی ده‌ست له ناو ده‌ست
به‌ڵێنماندا بۆ یه‌کتر بین
هه‌تامردن هه‌ر بۆ یه‌کتر بین
له ناکاو دا تۆ خۆت هاتی
زوو شکاندت ئه‌و به‌ڵێنه
شه‌و و رۆژم هه‌ر بۆ تۆ بوو
ژیانیشم هه‌ر بۆ تۆ بوو
نه‌مده‌زانی ڕۆژگارێك دێت
ئه‌و ئیشقه‌مان بوه‌رێنێت
ئه‌و به‌ڵێنه‌ش بدۆرێنیت
نه‌مده‌زانی ڕۆژگارێك دێت
ئه‌و ئیشقه‌مان بوه‌رێنێت
چاوه‌رێ نه‌بووم ئه‌م دونیایه
ئه‌م ڕۆژگاره‌م لێ تاڵ بکات
له هه‌ر کوێ بیت بێ منیت
پێوه‌دیاره بێ وه‌فاییت پێ وه دیاره
****
من لە جوانیت وا تێ ئەگەم
هیچ کەس وەسفی تۆی پێ ناکرێ
خامەش لەوە کەسیفترە
راست بێتەوەو بەتەمابێ
وەسفی جوانی تۆ بنوسێ
بەڵام گوڵم هێندە جوانی
کە دەچیتە بەر ئاوێنە
ئەو سیفەتی خۆی دەگۆڕێ
وێنەکەی تۆ بۆ هەتایە
لە ناخی خۆیدا هەڵدەگرێ
*****
تێ نــاگهم بـــۆ دڵــــی شــــهیدام شێــتــانه لــکا پێته‌وه
سۆێندی خواردووه تا دوا نه‌فه‌س له ڕۆحت جیا نه‌بێته‌وه
وا هه‌ست ده‌کــه‌م دڵـــم تـــازه خــــهریکه منـــاڵ بێته‌وه
ده‌ستت مـهنــێ بـه ڕوویه‌وه نــــهکـــا وڕک بـــگرێتهوه
بـه ڕوخساری زۆر که‌سه‌وه زۆر جـاری تر عاشق بووه
به‌ڵام دوایی بـــه نــاچــاری ژیـر بــۆته‌وه و بیری چووه
تکا ده‌کــه‌م گـــه‌ر ده‌زانیت وه‌کــو ئـــه‌وان ئــــاوا ده‌بیت
گه‌ر ههورێکــی بــێ بــهزهییت ده‌زانی بـێ باران ده‌بیت
مه‌یه سه‌ر ڕێم مهڕوانـه لێــم نـه‌ک دڵـم جێـگات کــاتهوه
دوایی بۆ کوێــی بـــهرم دڵـــم کــاتـێ خه‌یــــاڵ ده‌یباته‌وه
****
له بيرت دئ ئه و شه وانه ي مانكي من بوي...
شعره كانــم وه ك ئه سـتيره بؤ دانابـوي...
ئــاي خودايه..!! به م عه شقه جه ند ئاسوده بوم...
وه ك منداليك خؤم ئه بيني ئه موت تازه له دايك بوم..
به لام ئيستا جي؟!!
وه ك جؤله كه يك بيلانه بووم...
ته نيايي به جؤريك تيكه لم بوو
له ته نيايي ته نياتر بووم...
***
هەرچەندە ئەکەم دڵەی شێتم ساڕ‌ێژ نابێ زامەکانی
ماڵێ نی یە تیابسرەوێ بۆ شەوانی بێ ئارامی
ناڵەی شەوم هەربۆتۆیە تۆش گوێ نادەی بە ئازارم
لەدووریتا بولبولێکی هەمیشە دوور لەبەهارم
هێشو هێشو حەزی تینووم ئاوێزانەی بەڕوخسارتە
دیداری گشت خەونێکیشم پڕ لە تابلۆی ڕوخسارتە
****
به‌وه نیه خه‌نده لــــهســهر لێوم هه‌میشه زه‌مه‌ن پیری کردم
ئێستا مهمــلهکهتی دلــم خـــامۆشــه فــهلهک فێــلی لێ کردم
منـی هێنایه ژین و هـــه‌ر خه‌مم بـــهشه بـــهدبهختــی کردم
سه‌رتاپا دلیشم وه‌ک بهرگــم ره‌شه زه‌مه‌ن له خشته‌ی بـردم
خه‌می دلی خۆمه ووشه بــه ووشــه زهمـــهن فێــری کردم
پێــی ووتم تــا ماوی خه‌م بنۆشه بــه تـالـی گــه‌وره‌ی کردم
******ham
من ئه‌پرسم ئاخۆ ئه‌بێت ژیان چی بێت .. !؟
بیرکردنه‌وه له‌و ساتانه‌ی له‌ناوچوبێت ... !
یان له‌و دنیا پڕ جوانیه‌ی له هه‌وا پێکمان هێنابێت ... !
یان گریانی ئه‌و مناڵه‌ی نازی دایه‌ی لێ تۆرابێت .. !
یاخود ئازاری ئه‌و گه‌نجه‌ی ئاشیقهکهی له ده‌ست دابێت .... !
یان ئه‌و پیره‌ی ڕۆڵه‌که‌ی لێی بێزار بوبێت .... !
ئه‌ی من کامیانم خۆشبوێت .... !
ئاخۆ کامیان جوانترین بێت ... !
تۆ بڵێی ساته خنکاوه‌کانی رابردوو بێت .... !
یان خه‌یاڵه جوانه‌کانی داهاتوو بێت .... !
یان سه‌راپا له پاکیه‌که‌ی مناڵی بێت .... !
یان دڵداری زه‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری بێت ... !
یاخود دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی پیری بێت .. !
ئاخۆ کێبێت وهڵامنوسی هه‌ر یه‌ک له‌م پرسیارانه بێت ؟!
KURDZHIN
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » خه م اخ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]