ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » AZEZAKAM » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
******ham
عه‌زیزه‌كه‌م ڕه‌نگه ڕۆژێ میوانێكت بێ بۆ لای تۆ
گیانه تۆش بێ نازی مه‌كه دڵی مه‌ڕه‌نجێنه بێ هۆ
میوانه‌كه‌ت هه‌ژارێكه عاشقته له ڕاده‌به‌ده‌ر
رێبواری ڕێی عه‌شقی تۆیه كاروانی تۆی گرتۆته به‌ر
كۆڵێ خه‌می له‌كۆڵ ناوه ده‌پێی ٿڕێدهو لێی مه‌سێنه
ڕووخساری تۆ شادی ئه‌كا تو خوا تۆش دڵی مه‌شكێنه
ئه‌و میوانه‌ش دیاره منم دێم بۆ سه‌ردانی چاوه‌كانت
ده‌هێنده‌ی تر خۆشم ئه‌وێی ئه‌ی خه‌مه دڵم ناوه‌كه‌ت
ham****
زۆر پێم گوتی ئه‌ی دڵ ئاشق مه‌به
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه ده‌زانی قه‌ت پێت ناگات
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه ده‌زانی لێت تێناگات
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه نه‌زانێت ئه‌وین چیه!!
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه لێت دووره‌و بێ به‌زه‌ییه
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه دڵی له به‌رد دروست كرابێت
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه له ڕێی خۆشه‌ویستی لای دابێت
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه جێت بهێڵێت به ته‌نهایی
ئاشق مه‌به به كه‌سێك
كه ژیانت بخاته تارمایی
زۆر پێم ووتی زۆر پێم ووتی
به‌ڵام هیچی سودی نه‌بوو
دڵم تازه له ده‌ست ده‌رچوو
له پڕ زانیم دڵم له‌ناو جه‌سته‌م نه‌ماوه
له ڕه‌گه‌وه پێشكه‌ش به تۆ كراوه
ئه‌ی دڵ گه‌رده‌نت قه‌ت ئازاد نه‌بێت
كه هێشتت من ئاوام لێبێت
منت خسته به‌ندیخانه‌ی ئه‌شقه‌وه
تازه لێره قژی ڕه‌شم ئه‌كه‌م به سپی و ئهیوهنمهوه
HAM***
که‌تۆم خۆش ویست هه‌مووشتێك له‌لام جوان بوو
ئه‌وه‌ی دڵم لێی بێ خه‌م بوو دابڕان بوو
پێم وانهبووئهم عه‌شقه‌مان وادوای ... بێت
هه‌مووشتێک ئاوازووکۆتای پێ...... بێت
پاره‌وسامان تۆشی گۆڕی به.... داخه‌وه
په‌شێمانم له‌م ئه‌وینه‌م... له‌ناخه‌وه
وام ده‌زانی عه‌شقی ئێستاش وه‌ك جارانه
وهفاوپهیمان سیفه‌تی ئه‌وین ......دارانه
لێم ببووره که‌تۆم خۆش ویست ده‌ستم دامان
لێت پیرۆز بێت یاری تازه‌ی خاوه‌ن سامان
****
به‌وه نیه خه‌نده لــــهســهر لێوم هه‌میشه زه‌مه‌ن پیری کردم
ئێستا مهمــلهکهتی دلــم خـــامۆشــه فــهلهک فێــلی لێ کردم
منـی هێنایه ژین و هـــه‌ر خه‌مم بـــهشه بـــهدبهختــی کردم
سه‌رتاپا دلیشم وه‌ک بهرگــم ره‌شه زه‌مه‌ن له خشته‌ی بـردم
خه‌می دلی خۆمه ووشه بــه ووشــه زهمـــهن فێــری کردم
پێــی ووتم تــا ماوی خه‌م بنۆشه بــه تـالـی گــه‌وره‌ی کردم
**HAM**
گــوڵــم بڕۆ ماڵ ئـاوابــێ واز لــهعهشقی مــن بهێنه
تۆ هـه‌رگیز له‌من تێ نــاگهی ئیتر واز لــهدڵیش بێنه
هه‌ر زوو زانم تۆ بێ وه‌فای به‌ڵام چی له‌دڵی خۆم که‌م
خۆ ناکرێ ده‌ری بێنـم لــه بــه‌ر چاوت له‌ت له‌تی که‌م
پێت وا نــه‌بـێ جــارێکی که چاوم فرمێسکی لـێ بێنم
وه‌کو جاران خۆم شێت ناکه‌م به‌چاو روبارێ هه‌ستێنم
ئه‌و رۆژانه من هــهله بووم که فرمێسکم بۆ ده‌رشتی
من ده‌مزانی تۆ ئه‌وکه‌سه‌ی ژیانی نـوێم پێ ده‌به‌خشی
من نه‌مزانی تۆ ئه‌وکه‌سه‌ی پێکـی مه‌رگم پێ ده‌نۆشی
باوه‌ڕ مه‌که جارێکی که ئـاخ هـه‌ل کێشم بۆ دوری تۆ
ته‌نها ساتێ پهشی مانیش هـه‌ڵ ناکێشم بۆ عه‌شقی تۆ
برۆ گولــم مــال ئاوابــێ واز لـه‌م دڵـــهی مــن بهێنه
تازه هه‌رگیز لێت خۆش نابێ بێ وه‌فـای خۆت بنوێنه
**HAM**
KURAZHIN
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » AZEZAKAM » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]