تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » DLM » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

1

****
دڵم تەنگە ڕوو لە کوێ کەم

ژانی دڵم بۆ کێ باس کەم

فرمێسکی چاوم لە کوێ بڕێژم

شوێن نەما ناوی تۆی لێ نەنێژم



وام ئەزانی تۆ لە یاد کردن ئاسانە

وەکو بەسەرهاتیکی کورتی ناو ژیانە

وامزانی ناوت هەر لە سەر زمانمە

بەڵکو لە ناو دڵ و دەرون گشت گیانمە



کاتێک دائەنیشم لەگەڵ خۆم

باسی تۆی بۆ ئەکەم هەر بۆ خۆم

ڕۆژمان چەند جوان و شیرین بوو

تێکچوو جوانی نەما، شیرینیش تێپەڕ بوو



ئێستا بە تەنها ئەم شیعرەت بۆ ئەنووسم

ناوت ناهێنم بەڵام لە دڵما هەڵیئەواسم

وەکو تابلۆیەکی هەتا هەتایی

لە دڵما ڕواووی بۆ خۆم و دڵی تەنیایی
****
شێته‌‌ به‌بێ باڵای تۆ له‌ریزی سه‌رمه‌ستانم
ساتێک به‌بێ یادی تۆ خه‌و ناچێته‌ چاوانم

هۆش و بیرم نه‌ماوه‌ چرای رونی شه‌وانم
بۆچی ئازاررم ئه‌ده‌یت بی تۆ کوانێ ژیانم

رۆژنیه‌ بۆت نه‌سوتێ دڵ و ده‌روون و گیانم
شه‌و نیه‌ نه‌یبارێنم ئه‌سرینی دووچاوانم

بیرت چوو پێت ئه‌وتم من بێ تۆ کوا ژیانم
دڵی من هه‌ر هی تۆیه‌ ئی تۆش هی منه‌ باوانم

که‌چی ئێستا نایناسی دڵی پر له‌ هاوارم
خه‌نده‌و خۆشیم له‌ده‌ست چوو چاو پر پر له‌گریانم
****
ئاخر چۆن تۆم بیرچێته‌وه‌

به‌س پێم بڵێ ئاخر چۆن تۆم بیرچێته‌وه‌

چۆن بتوانم شه‌وان بێ تۆ ڕۆژکه‌مه‌وه‌

چۆن فرمێسکه‌کانم به‌ند بکه‌م که‌ بۆدوریت دانه‌بارێن

ئاخر چۆن خه‌ڵک ڕازیکه‌م که‌ هیچ کات ناوت نه‌هێنن

چاوه‌کانم چۆن ڕازیکه‌م که‌ بۆدوریت هیچ فرمێسکیان لێنه‌بارێ

ئاخر چۆن دڵم ڕازیکه‌م وڕگ نه‌گرێ و نه‌ڵێ کوانێ

ڕوو له‌ کوێ که‌م تۆی لێنه‌بیت

ئاخۆ من شوێنێک شک ئه‌به‌م تۆی لێنه‌بیت

چاوه‌کانت وه‌ک ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمان ئه‌بریسکێته‌وه‌

سیمات بۆته‌ مانگی چوارده‌و له‌ ئاسمان ئه‌دره‌وشێته‌وه‌

باڵات نه‌مامێکی جوانه‌و له‌ حه‌وشه‌که‌مدا ڕواوه‌

وشه‌کانت گۆرانین و هه‌موو کات ئه‌یانڵێمه‌وه‌

توخوا ئازیز به‌س تۆ بڵێ من چۆن چۆن تۆم بیرچێته‌وه‌
***
ئازیزه‌که‌م ئای له‌و ڕۆژه‌ی که‌ ڕۆشتیت و سه‌فه‌رت کرد

که‌ کۆشکێکت له‌ ته‌نیایی بۆم دروست کرد

که‌ دڵی شێت و شکاومت پێشکه‌ش کرد به‌ چاوه‌ڕوانی

که‌ جوانیه‌کانی ژیانمت له‌ناوبرد به‌ ئاسانی

که‌ پێت وتم ئیتر من ناگه‌ڕێمه‌وه‌

بۆ ساتێکیش بیر له‌ تۆ ناکه‌مه‌وه

تۆش من له‌بیر خۆت به‌ره‌وه‌

به‌جۆرێک بێت خه‌یاڵه‌کانیشت بۆلای منت نه‌به‌نه‌وه‌

تۆ له‌ جوانی چاوه‌کانی دورم ئه‌که‌یت

ئازیزه‌که‌م داوائه‌که‌یت لا خه‌یاڵیش بۆ من نه‌ژیت

من ئاماده‌م هه‌مو عومری خۆمت پێبه‌م

به‌ڵام توخوا ئازیز مه‌ڵێ که‌ بێ خه‌یاڵی تۆ بژیم
****

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » DLM » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌