تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

گووگڵ‌ مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ده‌خاته‌ سه‌ر ئینته‌رنێت 
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گووگڵ‌ رایگه‌یاند گه‌وره‌ترین ماتۆری سێرچی جیهان له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی موزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق به‌ رێككه‌وتن گه‌یشتوون كه‌ ئاسه‌واره‌ مێژوییه‌كانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی بخه‌نه‌ به‌ر دیده‌ی خه‌ڵكی جیهان.

به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌ به‌غدا ئیمزاكرا، گووگڵ‌ به‌هیوایه‌ زیاد له‌ 14 هه‌زار‌وێنه‌ له‌ ئاسه‌واره‌ به‌ نرخه‌كانی مێژووی «به‌ین‌ولنه‌هره‌ین» بكاته‌ دیجیتاڵی. پێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گووگڵ‌ ببێته‌ هۆی راكێشانی سه‌رمایه‌گوزارییه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراقدا.

ئیریك ئیشمیت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گووگڵ‌ له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌ سێ رۆژه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، هاوكات له‌گه‌ڵ‌ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌‌وتیشی: «له‌و پرۆژه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك‌وێنه‌ له‌ كاری ده‌ست‌و كلتوره‌ كۆنه‌كانی بابل‌و سومه‌ر‌و هه‌روه‌ها ئاسه‌واره‌ میژووییه‌ نوێتره‌كانی عێراقیش به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی درووست ده‌كرێن».

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و‌وێنانه‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2010 ده‌خرێنه‌ سه‌ر ئینته‌رنێت‌و هه‌مووان ده‌توانن به‌ شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌یریان بكه‌ن. زۆرێك له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكی هێشتا بۆ سه‌رمایه‌گوزاری نه‌هاتوونه‌ته‌ عێراقه‌وه‌‌و ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێت نیشان بده‌ین كه‌ له‌ عێراقدا توانای سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه‌‌و عێراق بازاڕێكی گرنگه‌ كه‌ به‌ خێرایی گه‌شه‌ده‌كات.

به‌ پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن سه‌رۆكی گووگڵ‌‌وتیشی: «به‌ یارمه‌تی حكومه‌ت‌و خه‌ڵكی عێراق ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی به‌ڕووی جیهاندا ده‌كرێته‌وه‌».

مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌ به‌غداد له‌ مانگی دووی ساڵی 2009‌و دوای شه‌ش ساڵ داخستن دووباره‌ كرایه‌وه‌. به‌‌وته‌ی‌وه‌زاره‌تی گه‌شتیاری‌و دێرین ناسی عێراق، ئه‌و‌وڵاته‌ 6 هه‌زار له‌ 15 هه‌زار ئاسه‌واره‌ مێژوویه‌ به‌نرخه‌كه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2003‌و له‌ كاتی هێرشی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ عێراق دزران، به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه‌.


سه رجاوه : هاولاتى