تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » فه‌ســله‌جــه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

كورد توپ
[size=24]پێكانی وه‌رزشی 



مێژوی پێكان ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ كاتێكی زۆر دێرین له‌لای میسریه‌كان و رۆمانه‌كان دوای هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له‌ پزیشكی وه‌رزشی   دروست بوو زانسته‌كه‌ به‌ره‌و پێشكه‌وتو چوو وه‌هه‌روه‌ها پزیشكی وه‌رزشی  په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ چه‌ند زانستێكی تر هه‌یه‌ وه‌كو زانستی مه‌شق و زانستی تاقی كردنه‌وه‌ و ده‌رونناسی و ته‌شریع و فه‌سله‌جه‌.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/798af89d65.jpg
پێناسه‌ی پێكانی وه‌رزشی :                                             

پێكان بریتیه‌ له‌ خانه‌ یاخود كۆمه‌ڵێك خانه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری ناوه‌كی و ده‌ره‌كی ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی خانه‌كان .

هۆكاره‌كانی پێكان:

یه‌كه‌م / كاریگه‌ری ده‌ره‌كی ،واته‌ توش بونی یاریزان به‌ هێزێكی ده‌ره‌كی  وه‌ك پێكه‌وتنی یاریزان به‌یاریزان یاخود به‌زه‌وی یان به‌ئامێره‌ به‌كار كه‌وتوه‌كان .

دووه‌م/ كاریگه‌ری خۆیی(زاتی) ، واته‌ توش بونی یاریزان بۆ خۆی واته‌ئه‌نجام نه‌دانی  مه‌شق به‌شێوه‌یه‌كی زانستی .

سێیه‌م / كاریگه‌ری ناوه‌كی، وه‌ك مانه‌وه‌ی ماده‌ ترشه‌كان و ئاو خوێ له‌ ده‌ماره‌كان له‌ له‌شی یا ریزان .

---------------------------------------------------------------

پێویسته‌ له‌سه‌ر رِاهێنه‌ر به‌زانین و تێگه‌یشتن بۆ باشترین مه‌شق

  رِه‌چاوی ئه‌م خالاَنه‌ی خواره‌وه‌بكات؟.

یه‌كه‌م / مه‌شقی باش، مه‌شقی باش یارمه‌تی ده‌ره‌ له‌ئاماده‌كردنی كۆئه‌ندامی له‌ش له‌رِوی كاركردن و زیاد كردنی خێرایی وگه‌یشتن به‌نیشانه‌ی كاركردن به‌ده‌مارو ماسولكه‌كان وه‌ئاماده‌كردنی كۆئه‌ندامی سورِان و هه‌ناسه‌ بۆ خۆرِاگری له‌ماندو بون وه‌زیاد كردنی خوێن و ئۆكسجین و زیادكردنی توانستی جومگه‌كان بۆ باشترین جوله‌ وه‌له‌سه‌ر رِاهێنه‌ر پێویسته‌ رِه‌چاوی كه‌ش و هه‌وا بكات ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی مه‌شق گه‌رم بوو یان سارد بێت.



بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانی مه‌شقی باش:

a/به‌كار هێنانی مه‌شقێكی وه‌رزشی كه‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی لێهاتویی جه‌سته‌ بگرێته‌وه‌ وه‌كو هێز خێرایی رِێكی له‌ش.

b/ به‌كارهێنانی كه‌مترین ئیحما بۆ گه‌یشتن به‌ پله‌ی گه‌رمی گونجاو.

c/ پێویسته‌ زیاتر مه‌شق به‌كارهێنانی خانه‌ و ده‌مارو جومگه‌كان بگرێته‌وه‌ .

d/ زیادكردنی هێزی مه‌شق ئیحما پله‌به‌پله‌.

e/ پێویسته‌ كاتی ئیحما دیاری كراوبێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌كاتی عاره‌قه‌كردن.

دووه‌م/ زیادكردنی كاتی مه‌شقی رِۆژانه‌ پێویسته‌ له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌یاریزانان له‌(6-8) هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێن بۆ گه‌یشتن به‌كاتی مه‌شقی باش.

سێیه‌م/ پێویسته‌ ده‌ست نیشانی گونجاوی كاتی مه‌شق بكه‌ین بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماندو بوون ده‌بێت به‌رده‌وام كاتی مه‌شق له‌(1-2) كاتژمێر رۆژانه‌ .

چواره‌م/ گرانی مه‌شق :

ده‌بێت زیادكردنی گرانی مه‌شق بێت بۆ گه‌یشتن له‌ سو د وه‌رگرتن 

پێنجه‌م / مه‌شقی یا ریزان له‌ ناو هێزو توانای له‌شی بگونجێ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی له‌شی یاریزان

شه‌شه‌م / زیادكردنی هێزی وه‌رزشی به‌سیفه‌تی كار ئه‌ساسی بۆ یاریزان

حه‌فته‌م/ پاراستنی یاریزان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌شق

هه‌شته‌م/ پێویسته‌ ئیحتیماد له‌سه‌ر كاری پسپۆرِی بكرێت بۆ گه‌یشتن بۆ باشترین پله‌ به‌ده‌ست نیشان كردنی مه‌شقی تا یبه‌ت به‌یا ری تایبه‌ت

نۆیه‌م/ خاوكردنه‌وه‌ی باش پاش ماندو بون بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی یاریزان بۆ باری ئاسایی دوای ماندوبون

ده‌یه‌م/ ده‌بێت به‌رده‌وام مه‌شقی وه‌رزشی هه‌بێت له‌ كاتێكی دیاری كراودا.

-----------------------------------------------------------------------

هۆكاری پێكانی وه‌رزشی :

پێكانی وه‌رزشی ده‌گۆرِێت له‌گه‌ڵ جۆری یاریه‌كه‌ وه‌ پێكان جیاوازه‌ له‌نێوان یاریه‌ تاكه‌كان له‌گه‌ڵ به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌روه‌ها له‌نێوان كورِان و كچاندا،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌ویاریانه‌ی كه‌رِاسته‌وخۆ توندو تیژیان تێدایه‌ جیاواز له‌و یاریانه‌ی كه‌ توندیان تێدانیه‌ وه‌جۆری پێكانیش ده‌گۆرِێت له‌گه‌ڵ جۆری یاری وه‌ك له‌ تۆپی پێ زیاتر به‌شی خواره‌وه‌ توشی پێكان ده‌بێت له‌چاو به‌شی سه‌ره‌وه‌ ،هه‌روه‌ها چه‌ند یاری توندو تیچی تێدابێت پێكان زیاتر ده‌بێت وه‌ك له‌و یاریانه‌ی كه‌ زۆر گرنگن.



گرنگترین هۆكاری گشتی بۆ پێكانی وه‌رزشی ؟

یه‌كه‌م/ مه‌شقی هه‌له‌(عشوائی) نازانستی ،ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌شقه‌كه‌ زانستی نه‌بێت ده‌بێته‌ هۆی پێكان

a/ نه‌بونی گرنگی به‌خه‌سڵه‌ته‌كانی لێهاتویی جه‌سته‌یی.

b/ نه‌بونی ته‌واوی مه‌شق كه‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ماره‌ به‌شداربوه‌كان بگرێته‌وه‌.

c/ خراپی به‌رنامه‌ی مه‌شق ده‌بێت مه‌شق پێش یاری به‌رِۆژێك مه‌شقێكی ساده‌بێت ،ده‌بێت حه‌سانه‌وه‌ش هه‌بێت له‌نێوان به‌شه‌كانی مه‌شق.

d/ نه‌بونی گرنگی ته‌واو به‌ ئیحمای ته‌واو بۆ یاری .

e/نه‌بونی تێبینی رِاهێنه‌ر له‌سه‌ر مه‌شق بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزان له‌ پێكان .

f/ ده‌ست نیشان كردنی كاتی نه‌گونجاو بۆ مه‌شق ده‌بێته‌ هۆی رِودانی پێكانی وه‌رزشی له‌رِۆژێكی زۆر گه‌رم یان زۆر سارد.

دووه‌م/ خراپی به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌لی وه‌رزشی .

a/ خراپی یاریگا،وه‌ك بونی به‌رزی نزمی وه‌ك بونی به‌رد له‌ناو یاریگاو .

b/ خراپی به‌كارهێنانی پێلاَوی وه‌رزشی چونكه‌ هه‌ریاریه‌و پێویستی به‌پێلاَوی تایبه‌ت هه‌یه‌.

c/ خراپی به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌له‌ وه‌رزشیه‌كان له‌نێوان ته‌مه‌ن و ئاستی یاریزان.

سێیه‌م/ خراپی ده‌رونی یاریزان ده‌بێته‌ هۆی خراپی مه‌شق نه‌توانین له‌ كۆنترِۆڵ كردنی یاریزان له‌سه‌ر عه‌قڵی خۆی یان توندی رِاهێنه‌ر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی ناشیرین.

چواره‌م/ سه‌رپێچی كردن له‌یاسای وه‌رزشی چونكه‌ گرنگی له‌یاسای وه‌رزشی بۆ سود وه‌رگرتن له‌سه‌لامه‌تی یاریزانه‌،وه‌سه‌رپێچی كردنی ده‌بێته‌ هۆی پێكانی وه‌رزشی .

پێنجه‌م/ گرنگی نه‌دان به‌ ئه‌نجامی پشكنینی وه‌رزشی كاتێك یاریزان توشی پێكان ده‌بێت.

شه‌شه‌م/ به‌كارهێنانی ماده‌ وزه‌ به‌خشه‌كان ده‌بێته‌ هۆی ماندوبون ئه‌وه‌ش یاریزان توشی پێكان ده‌كات چونكه‌ ماندو بونه‌كان زیاتر له‌ ئیمكاناتی یاریزانه‌ .

حه‌فته‌م/ نه‌بونی خوارده‌مه‌نی ته‌واو بۆ یاریزان ،وه‌هه‌روه‌ها ئاو وخوێ وه‌دیار نه‌بونی كاتی خواردنی یاریزان.

هه‌شته‌م/ نه‌بونی چاودێرو له‌یه‌ك چوون له‌ نێوان یاریزانان له‌رِوی ته‌مه‌ن و هێزو رِه‌گه‌زو ئاست و له‌وانه‌یه‌ جیاوازی هه‌بێت له‌م رِوانه‌وه‌.

نۆیه‌م/ نه‌بونی حه‌سانه‌وی ته‌واو له‌نێوان مه‌شق و كاتی حه‌سانه‌وه‌ی یاریزان.

ده‌یه‌م/ پێویسته‌یاریزان له‌پێكانی وه‌رزشی بزانێن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ،وه‌ جولانه‌وه‌ی نه‌رم له‌كاتی رِودانی هه‌ر حاڵه‌تێك وه‌زانین له‌رِێساكانی سه‌لامه‌تی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی.

-----------------------------------------------------------------------

پێكانی ماسولكه‌:.



باوترین پێكان له‌ناو یاریزانان كه‌ رِوده‌دات بریتیه‌ له‌.

یه‌كه‌م/ لێدان و ئاوسان .     دووه‌م/ گرژی ماسولكه‌.    سێیه‌م/ پچرِانی ماسولكه‌.

1-            لێدان وئاوسان.

جۆرێكی بلاَوه‌ له‌ پێكان له‌ نێوان یاریزاناندا وه‌به‌م سیفه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌.

/a ئازارێكی زۆر له‌ شوێنی پێكان.  b/ له‌كاتی جولاَنی ئه‌م به‌شه‌ ئازاری زیاد ده‌بێت.

c/ ئه‌ستور بوونی ئه‌م شوێنه‌ ئه‌ویش به‌هۆی پچرِانی ماسولكه‌ له‌ ژووره‌وه‌ .

d / به‌ماوه‌ی (24) كاتژمێر ئه‌ستو ر یه‌كه‌ زیاد ده‌كات وه‌پله‌ی گه‌رمی ئه‌و شوێنه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

e/ رِه‌نگی پێست له‌ شینه‌وه‌ بۆ سه‌وز ده‌رِوات دوایی بۆ زه‌رد دوایی ده‌گه‌رِێته‌وه‌ باری ئاسایی خۆی.

چاره‌سه‌ر كردن.

یه‌كه‌م/ رِاگرتنی یاریزان له‌یاری و نه‌هێشتنی جوله‌ی ئه‌م به‌شه‌.

دووه‌م/ به‌كارهێنانی كیسه‌ به‌فر یان (ئه‌سیلی كلۆرِایت) ئه‌ویش بۆ رِاگرتنی به‌ربونی خوێن و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێش و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌ستوری.

سێیه‌م/ به‌كارهێنانی له‌فاف (باندج،گێته‌ر) بۆ به‌ستنی شوێنه‌ ئه‌ستوربوه‌كه‌ تاوه‌كو ئه‌ستوریه‌كه‌ی كه‌م كاته‌وه‌.

چواره‌م/ به‌رزكردنه‌وه‌ی شوێنی پێكان به‌رزتر له‌ئاستی دڵ.

پێنجه‌م/ پشودانی به‌شه‌ پێكاوه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ رِۆژ.

شه‌شه‌م/ وه‌رگرتنی ده‌رمانی هێور كه‌ره‌وه‌ (مسكین).

پرسیار / ئه‌و به‌شه‌ی مامۆستا باسی كرد به‌ئاوی گه‌رم و سابوون و ......هتدر....ده‌ی شێلین.

-----------------------------------------------------------------------

گرژی ماسولكه‌.

ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌گرژبونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ماسولكه‌كان به‌هۆی كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌مار بۆماوه‌ی چه‌ند ساتێك به‌تایبه‌تی دوای ماندوبونێكی زۆری ماسولكه‌.



هۆیه‌كانی گرژی ماسولكه‌.

یه‌كه‌م/ كه‌می ئاوو خوێ له‌له‌ش به‌تایبه‌تی له‌ ئاوو هه‌وایه‌كی گه‌رم.

دووه‌م/ كه‌م خۆراكی و كه‌م جۆر خۆراكی .

سێیه‌م/ ماندوكردنی ماسولكه‌ له‌توانای خۆی زیاتر .

چواره‌م/ كه‌می رِاهێنان و به‌هه‌ڵه‌ مه‌شق كردن.

پێنجه‌م/ تێكچوونی باری ده‌رونی .

شه‌شه‌م/ flat foot.

a / له‌پێ كردنی پێلاَوی نارِێك.

b/ كه‌می ئاستی كالیسیۆم له‌ خوێن.

c/ رِێژه‌ی (ph) له‌خوێن له‌گۆرِانكاری دابێت.

خۆپاراستن.

یه‌كه‌م/ گه‌رم كردنه‌وه‌یه‌كی باشی ماسولكه‌كان .

دووه‌م/ گواستنه‌وه‌ی رِاهێنانی بچوك بۆ گه‌وره‌.

سێیه‌م/ خواردنی باشی جۆراو جۆر.

چواره‌م/ گواستنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌شوێنێكی گه‌رم بۆ سارده‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

پێنجه‌م/ له‌پێكردنی پێلاَوی گونجاو.

شه‌شه‌م/ پاش ماندووبونێكی ماسولكه‌ی زۆر ،حه‌سانه‌وه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.

حه‌فته‌م/ خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر پێش ده‌ست پێكردنی یاری.

چاره‌سه‌ر كردن.

یه‌كه‌م/ رِاگرتنی یاریزان و رِاكێشانی ماسولكه‌ به‌هێز و به‌په‌له‌به‌پێچه‌وانه‌ی خۆی.

دووه‌م/ گه‌رم كردنه‌وه‌ی ماسولكه‌ به‌هۆی گێته‌ر و شتی گه‌رم.

سێیه‌م/ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌شێلان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد له‌گرژی و پچرِانی ماسولكه‌.

چواره‌م/ نه‌گه‌رِانه‌وه‌ی یاریزان بۆ یاری ،وه‌پشوه‌كی ته‌واو بدات به‌باشی ،بچێته‌ حه‌مامێكی بوخاری وشێلانێكی سوك دوای گه‌رِانه‌وه‌ی ماسولكه‌ له‌شوێنی خۆی.

-----------------------------------------------------------------------

پچرِانی ماسولكه‌.

ئه‌م پچرِانه‌ له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی توانایه‌كی زۆر له‌ماسولكه‌ كه‌ له‌توانای خۆی زیاتربێت.

هۆیه‌كانی پچرِانی ماسولكه‌:.

یه‌كه‌م/ هاوسه‌نگ نه‌بوون له‌نێوان دووبه‌شه‌ ماسولكه‌ له‌كاتی گرژبوونه‌وه‌.

دووه‌م/ به‌فیرِۆ چونی ئاوو خوێی زۆر.

سێیه‌م/ كۆبونه‌وه‌ی ترشی ماست له‌نێو ماسولكه‌كان.

چواره‌م/ گرژ بوونه‌وه‌ی له‌ناكاو له‌ماسولكه‌.

پێنجه‌م/ به‌كارهێنانێكی توانایه‌كی  زۆر زیاتر له‌توانای ماسولكه‌.

شه‌شه‌م/ جیاوازی هێزی ماسولكه‌كان له‌كاتی مه‌شق.

حه‌فته‌م/ كه‌می خۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ (الاحماء) .

هه‌شته‌م/ كورتی له‌ماسولكه‌كانی به‌كار هاتوو.

نۆیه‌م/ گه‌رِانوه‌ی یاریزان بۆ ناو یاری ئه‌گه‌ر توشی پێكان هاتبوو پێش چاك بوونه‌وه‌ی.

پله‌كانی پچرِانی ماسولكه‌.

یه‌كه‌م/ پله‌یه‌كی ساده‌یه‌. ئه‌مه‌ش به‌شێكی كه‌م له‌به‌شه‌ ماسولكه‌ ده‌پچرِێنێ.

دووه‌م/ پله‌ی دووی مام ناوه‌ندی. ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆر له‌ماسولكه‌كان ده‌پچرِێ به‌لاَم جوڵه‌شی هه‌ر ده‌مێنێ.

سێیه‌م/ پله‌ی سێی به‌هێز. ئه‌مه‌ش ئه‌م به‌شه‌ی ماسولكه‌ به‌ته‌واوی ده‌پچرِێ زۆر جار له‌ ئێسك جیاده‌بێته‌وه‌.

نیشانه‌كانی پچرِانی ماسولكه‌.

یه‌كه‌م/ ئازارێكی زۆر.

دووه‌م/ هه‌ڵئاوسانی شوێنی پێكان ئه‌ویش به‌هۆی خوێن به‌ربونی ژوره‌وه‌.

سێیه‌م/ تێكچونس شێوه‌ی رِواڵه‌تی ماسولكه‌.

چواره‌م/ بێ هێزی له‌به‌كار هێنانی ماسولكه‌كان.

پێنجه‌م/ گرژی له‌ماسولكه‌ی پێكاو.

شه‌شه‌م/ ئازارێكی زۆر له‌كاتی ده‌ست لێدانی.

چاره‌سه‌ر كردن.

a/ فریاگوزاری یه‌كه‌م.

یه‌كه‌م/ حه‌سانه‌وه‌.           دووه‌م/ ساردی.        سێیه‌م/ به‌ستان.     چواره‌م/ به‌رزكردنه‌وه‌ی شوێنی پێكاو.

b/ چاره‌سه‌ركردنی له‌ناو جێگا له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌ت.[/size]

یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » فه‌ســله‌جــه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌