تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

15

[size=24]Dastakant Xosh Bet Bzhi Jwana[/size]

14

Dast xosh

13

نە مانگەشەو نە گەرداو، نە ئەستێرە نە باران
هیچیان نییە
شەوێکم تاریکی راستەقینەی خۆم دەژیم
لێرە نارۆم من خۆرم نییە
تۆ ئەی ئەوەی بۆ رۆحی خۆت دەگەڕێی
لە مندا مەگەڕێ
من نە روو و نە ئاوێنەم نییە
ئەی تاریکی رەها شەوێکی لە من شەوتر لە خیاڵی تۆدا نییە
شەوێک کە مرۆڤ بە چرا بۆی نادۆزرێتەوە، لە نوورا پێی ناگات، دەرگای لەسەر رووناکی نییە
شەوێک وەک سەندوقێکی داخراو
نە قفل و نە کلیلی نییە
شەوێک وەک شەوەکانی دی کلاو ڕۆژنەو و پەشکەخان و پەنجەرەی نییە
شەوێک کە لە زیندان ناچێت، وەکو زیندان پاسەوانی نییە
شەوێک تەنیا خۆیەتی، لە تاریکی خۆی زیاتر کەسی نییە
شەوێک کە لەسەر خۆی دەنووسێت، لەناو خۆی دەنووسێت
دژی خۆی و لەگەڵ خۆیدا دەنووسێت
لەگەڵ خۆیدا دەڕوات، تەنیا و تەنیا لەگەڵ خۆیدا دەگەڕێتەوە
شەوێک کە هاورێی نییە، شەوێک تاریکی دەخوێنێتەوە
تاریکی سەفتە دەکات، تاریکی دەخاتە سەر یەک، تاریکی دەخەوێنێت
تاریکی بۆن دەکات، تاریکی لە خەو هەڵدەستێنێت، جگە لە تاریکی نە دەفتەر، نە مەرەکەبی نییە
شەوێک تاریکیمان پێشکەش دەکات، تاریکیمان بە دیاری دەداتێ، تاریکیمان بۆ دەکات بە کتێب
تاریکیمان بۆ دەکات بە باخ، جگە لە تاریکی گوڵی تری نییە
شەوێک تەنیا دەتوانێت خۆی بکوژێت، چونکە لە خۆی زیاتر دوژمنی نییە
تەنها لە دەرگای خۆی دەدات، چونکە جگە لە خۆی میوانی تری نییە
ئەی دۆست، ئەی دۆست ئەو شەوە منم، منم کە لە تاریکی زیاتر هاورێم نییە

12

- Sirwan - نووسی:

[size=16]به‌ڕاستی ئه‌وه‌نه‌ی من به‌رهه‌مه‌كانی "به‌ختیار عه‌لیـ"م بینیبێت، پڕبوون له‌ جوانی و واتا ..
ئه‌مه‌ش یه‌كیكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ جوان و ناوازانه‌ی ناوبراو ..

ده‌سته‌كانت خۆش جولی خان ...[/size]

11

dast xosh

10

[size=16]زۆۆۆر سوپاستان ئەکەم

خۆشحاڵم کە بە دڵتان بووە[/size]

9

[size=16]دةستةكانت خؤش بيت جوليانا خان بؤ ئةو بةباتة جوانة

سةركةوتو بيت بةريز[/size]

8

[size=16]دةستخؤش جوليانا خان به ختيارهه مونوسينه كاني برمانان[/size]

7

[size=16]زۆۆۆر سوپاستان ئەکەم بۆ پەیامەکانتان

خۆشحاڵم کە بابەتەکەتان بە دڵبووە:)[/size]

6

بەرلەوەی شەو دابێت، من تەنهام. بەرلەوەی خۆر هەڵبێت... من تەنهام. بەرلەوەی بەر تەوری زێڕینی هەر بایەک بکەوم کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە، لێرەدا لە چاوەڕوانی هەموو شێوەکانی مردندا دەوەستم و تەنهام.

زۆر زۆر جـــوانــه
ده سته کانت خۆش گوڵی گوڵان .

5

dastt  xosh  be
babatakat jowano srenj rakesha

4

[size=16]به‌ڕاستی ئه‌وه‌نه‌ی من به‌رهه‌مه‌كانی "به‌ختیار عه‌لیـ"م بینیبێت، پڕبوون له‌ جوانی و واتا ..
ئه‌مه‌ش یه‌كیكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ جوان و ناوازانه‌ی ناوبراو ..

ده‌سته‌كانت خۆش جولی خان ...[/size]

3

من تا ئێستا دوو به‌رهه‌می "به‌ختیار عه‌لی"ــم خوێندۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسینی نووسه‌ران كه‌ له‌باره‌ی كه‌سی ناوبراوه‌وه‌ نووسراوه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌و زۆر به‌توانایه‌، جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شتیم به‌دڵ نیه‌ لێ ئه‌و له‌ لوتكه‌دایه‌و به‌جیاوازی ده‌زانم له‌گه‌ڵ هه‌مووان. .

2

تەنهایی...ئەی ئەو ئەستێرەیەی کە باوەڕم پێتە، ئەی دوا مەرهەمی زێڕین کە دەتدەم لە مردنم. تۆ دوا خوێنیت کە من سوێندت پێدەخۆم، ئەی دوا نەتەوەی من... ئەی برای ئەبەدییم.


من پێم وایه‌ هه‌رقه‌ڵه‌مێک که‌ به‌ختیار عه‌لی ده‌یخاته‌ سه‌ر کاغه‌ز ، شاکاره‌ !!
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و شاکارانه‌ی به‌ختیار عه‌لی که‌ من زۆر زۆر حه‌زی پێ ئه‌که‌م ...
ده‌ستت خۆش بێت جولینا خان ... هه‌ربژیت...

1

http://4.bp.blogspot.com/_hKgiDoPI5E8/SIRQUvZ70ZI/AAAAAAAAA5Q/tfT-yOQjez8/s400/lonely-girl.jpg

[size=16]تەنهایی...

تەنهایی...ئەی ئەو ئەستێرەیەی کە باوەڕم پێتە، ئەی دوا مەرهەمی زێڕین کە دەتدەم لە مردنم. تۆ دوا خوێنیت کە من سوێندت پێدەخۆم، ئەی دوا نەتەوەی من... ئەی برای ئەبەدییم.

بەرلەوەی شەو دابێت، من تەنهام. بەرلەوەی خۆر هەڵبێت... من تەنهام. بەرلەوەی بەر تەوری زێڕینی هەر بایەک بکەوم کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە، لێرەدا لە چاوەڕوانی هەموو شێوەکانی مردندا دەوەستم و تەنهام.

تەنهایی... ئەی باغی دوا ئیمان، ئەی دواڕێگا کە دەشێت پێغەمبەرانی لێوەبێت، ئەی دوا شار کە دەشێت خودا ڕووی تێبکات، ئەی دوا زەردەخەنە کە دەشێت لەم ئێوارەیەدا مابێت... ئەی دواهەمین سفرە، ئەی دواهەمین تێشوو، ئەی دواهەمین نان.

تەنهایی...من دوا مرۆڤم کە دەمەوێت وەک دواگوڵ بژیم، پێویستیم بە ئایەتی تۆیە. گەر سورەتێکی نوێ لە ئاسمان بێتەخوارێ، تەنیا تۆ بۆم دەهێنیت. گەر بارانێک مابێت، بتوانێت وجودم تەڕبکات...تەنیا بارانی تۆیە.

تەنیا تۆ ئەبەدیت... مردن دڵۆپێکی تۆ و ئەبەدییەت خۆی سێبەری تۆیە.

ئەی تەنهایی... من دوامرۆڤم، دەمەوێت وەک دوا خۆر بمرم، پێویستیم بە تیشکی تۆیە.

تۆ لە ڕۆحی یەکتردا، لە دەستی یەکتردا، لە چاوی یەکتردا دەبینین...بۆیە دەتوانین لەگەڵ یەکدا بژین

لەسەر ڕۆحی ئەوانە نەبێت کە تۆ دەیانکوژیت، تائێستا لەسەر ڕۆحی کەس ئەستێرەم نەبینیوە

ئەی تەنهایی کلیلەکانیشت ببەخشم، کەس ناتوانێت دەرگاکانت بکاتەوە... تۆ تەنیا نهێنی منیت کە دوژمنەکانم ناتگەنێ... تەنیا بورجی منیت تا ئەبەد سوپایەک ناگاتە بەردەرگات... تەنیا کتێبی منیت کەس ناتوانێت بتکڕێت و کەس ناتوانێت بتخوێنێتەوە. من دەزانم هەموو عەتریشت ببەخشم، کەس ناتوانێت گوڵی تۆ بناسێ و باغی تۆ بدۆزێتەوە.


بەختیار عەلی[/size]