هیوادارم ئه‌فریقیا بیباته‌وه ، ده‌سته‌کانت خۆش کاک سه‌فین گیان .
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » ئه‌مرۆ یاری (باشووری ئه‌فریقیا × مه‌كسیك) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
هیوادارم ئه‌فریقیا بیباته‌وه ، ده‌سته‌کانت خۆش کاک سه‌فین گیان .
ENSALASARKAWTWDABNEAFREKA
من پێم خۆشه ئه‌فریقا سه‌رکه‌وێت.
ده‌ست خۆش..
زۆرسوپاس بۆبهژداریكردنت
ماندونه‌بیت برام....به‌ڕای من یه‌کسان ده‌بن
[size=16]ئه‌م یارییه گه‌رمتر ده‌بێت له تیشكی خۆر بۆ نا چونكه یاری كرانه‌وه‌ی جامی جیهانی و هه‌موو یاریزانان و هانده‌ران به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه به‌شداری له‌م یارییه‌دا ده‌كه‌ن،هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میواندار بافانا بافانا كه ڕۆژ به ڕۆژ مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌م یارییه،مه‌كسیك له یارییه‌كانی ڕابردوو خۆی سه‌لماندووه و تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقی كه هه‌ڵبژارده‌یه‌كی هیچ گاڵته‌ی پێناكرێت وه له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقی به جۆش و خرۆشێكی زۆر به‌شداری له یارییه‌كه ده‌كات تا وه‌ك تواناییه‌كانی خۆی نیشان بدات تایبه‌ت له‌سه‌ر یاریگای خۆی و نێوان هانده‌رانی یاری ده‌كات.ناسنامه‌ی یاری [/size]
[size=24]
یاری : جامی جیهانی 2010| ئه‌فریقیای باشوور
جه‌وله/گه‌ڕ : كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م | جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
بهروار : هه‌ینی | 11 - یۆنیۆ – 2010
كات : 14:00 گرینێچ | هه‌ولێر 5:00
شوێن : سۆكێر سیتی | جۆهانسبێرگ
باری كه‌ش : - |-°C | -
كه‌ناڵه‌كان : جه‌زیره سپۆرت WC
جه‌زیره سپۆرت +9
جه‌زیره سپۆرت +10
بێژه‌ر : عه‌لی سه‌عید كه‌عبی | حه‌فیز ده‌راجی [/size]
[size=24]نـاو
ئێرماتۆف ڕهفشان
به‌رواری له دایك بوون
1977-09-08 ( 33 ساڵ )
شوێنی له دایك بوون
ئۆزباكستان
نێوده‌وڵه‌تی
ساڵی 2003
ژماره‌ی یارییه‌كان له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه
0 یاری
ژماره‌ی كارته‌كان
زه‌رد
00 سوور
00
یاریده‌ده‌ران : ڕافائێل ئیلیاسۆف (ئۆزباكستان) – بخادیر كۆشكارۆف (گیرگیستان)
ناوبژیوانی چواره‌م : سبح ا‌لدین محمد سالح (مالیزیا)[/size]
[size=24]به‌یانی ده‌ست به یارییه‌كانی جامی جیهانی له باشووری ئه‌فریقیا ده‌كرێت و یاری كرانه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سۆكێر سیتی ده‌بێت له شاری جۆهانسبۆرگ و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور و مه‌كسیك به‌رامبه‌ر یه‌ك یاری ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی یارییه‌كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م،هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی كه له پله‌ی 17ـدێت له ڕیزبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی فیفا وه پێشتر 13 جار به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانیدا كردووه وه به‌رده‌وام قۆناغی یه‌كه‌می بڕیوه جگه له پاڵه‌وانیه‌تی 1978 نه‌بێت له ئه‌ڕجه‌نتین كاتێك له قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه كرد،هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی له ساڵی 2010 تواتی 12 یاری دۆستانه ئه‌نجام بدات و سه‌ركه‌وتنی وه ته‌نها له دوو یاری شكستی هێنا به‌رامبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی ئه‌مانه هه‌موو هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك ده‌بن بۆ یاری داهاتوو،به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌لبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوورـیش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه،هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور له پله‌ی 83 دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڵام هۆكاری هانده‌ران و یاری كردن له‌سه‌ر یاریگای خۆیان ئه‌وا پاڵپشتیه‌كی زۆر ده‌بێت بۆ بافانا بافانا وه پێشبینی ده‌كرێت له یاری به‌یانی نزیكه‌ی 90 هه‌زار هانده‌ری ئه‌فریقی ئاماده بێت بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی خۆیان له یاریگای سۆكێر سیتی،هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقی له 12 یاری دۆستانه‌ی ڕابردوو هیچ تووشی دۆڕان نه‌هاتووه هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی له به‌رامبه‌ری یاری كردووه هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێز نه‌بووینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڵام دوای به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دانیمارك و كۆلۆمبیا ئه‌وا متمانه‌یان زیاتر بوو به تواناییه‌كانی خۆیان،ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور كاڕلۆس ئالبێرتۆ پارێیرا كه له ساڵی 1994 جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا بۆ ماوه‌ی سێ مانگه ئاماده كارییه‌كان ده‌كات بۆ جامی جیهانی.
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور
ناو : ستیڤن پینار
به‌رواری له دایك بوون : 17-3-1981
شوێنی یاری كردن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه : ئێڤێرتۆن – ئینگلته‌را
ناو : ئارۆنا مۆكوینا
به‌رواری له دایك بوون : 25-11-1980
شوێنی یاری كردن : هێڵی به‌رگری
یانه : پۆڕتسمۆس – ئینگلته‌را
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك
ناو : جێراردۆ تۆرادۆ
به‌رواری له دایك بوون : 30-4-1979
شوێنی یاری كردن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه : كروز ئازول – مه‌كسیك
ناو : ڕافائێل ماركێز
به‌رواری له دایك بوون : 21-1-1979
شوێنی یاری كردن : ھێڵی به‌رگری
یانه : به‌رشلۆنه – ئیسپانیا
ئایا به ڕای تۆ كێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌م یارییه؟
سه‌رچاوه :سه‌فین:یاریگا[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » ئه‌مرۆ یاری (باشووری ئه‌فریقیا × مه‌كسیك) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]