ن/ همداد خالد
باوكێك له رۆژگارێكدا بۆ په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتێكی دور هه‌نگاوی هه‌ڵگرت جا خێزان و منداله‌كانی زۆریان خۆش ده‌ویست رۆژێكیان باوكه‌كه نامه‌یه‌كی ئاراسته كردن ئه‌وانیش هه‌نده نامه‌كه‌یان لا خۆشه‌ویست بوو نامه‌كه‌یان ماچ ئه‌كرد و له‌ناو به‌رگێك دایان نابوو له سوچێكی ژوره‌كه‌یان ماوه ماوه ده‌یان هێنایه خواره‌وه پاكیان ده‌كره‌وه له تۆز و دایان ده‌ناوه ته‌نها سه‌یری به‌رگی نامه‌كه‌یان ده‌كرد ناوه‌ۆركی نامه‌كه‌یان نه‌ده‌خوێنده‌وه تا بزانن چ ئامۆژگاریه‌كی له‌ناو‌دا نوسراوه له لایه‌ن باوكیانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ئه‌یانزانی له‌باوكێكی خۆشه‌ویسته‌وه ئه‌م نامه‌یان بۆ هاتووه جا به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ل نامه‌كه‌دا ده‌كرد دوای چه‌ند ساڵێك له دوری خێزانه‌كه‌ی گه‌رایه‌وه ناو خانه‌واده‌كه‌ی بینی ته‌نها كورێكی ماوه پرسی كوا دایكت؟ كوره‌كه وتی: توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌بوو وه له‌به‌رنه‌بوونی نه‌مان توانی چاره‌سه‌ری بكه‌ین له ئه‌نجام دا مرد باوكه‌كه وتی بۆچی؟ ئه‌ی بۆ نامه‌كه‌متان نه‌كرده‌وه نه‌تان بینی كه برێك پاره‌م بۆ ره‌وانه كردبوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر نامه‌كه‌متان بكردابوایه‌وه وه بتان خوێندبوایه‌وه ئه‌و كات به‌و بره پاره‌یه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی دایكاتان پێ ده‌كرد وله‌مردن رزگاری ئه‌بوو! كوره‌كه وتی: نه‌خێر باوكه ته‌نها نامه‌كه‌مان پاك ده‌كرده‌وه‌و له شوێنی خۆیمان دائه‌ناوه باوكه‌كه وتی: ئه‌ی براكه‌ت ؟ وتی: دوای مردنی دایكم كه‌سێك نه‌بوو ئامۆژگاری بكات تا به دوای هاورێێ خراپ‌دا رۆیشت باوكه‌كه پرسی: ئه‌ی بۆ نامه‌كه‌تان نه‌خوێنده‌وه نوسیبوم نزیكی هاورێێ خراپ مه‌كه‌ون؟ دواتر به‌هه‌ناسه‌یه‌كی سارده‌وه باوكه‌كه داخێكی هه‌ڵكێشاو وتی: ئه‌ی كوانی خوشكه‌كه‌تان؟ وتی: شوی كرد به‌و كوره‌ی كه داوای كردبوو ئێستاش له‌وپه‌ری ژیانێكی خراپ دایه له‌گه‌ل مێرده خراپه‌كه‌ی! باوكه‌كه وتی: ئه‌ی بۆ نامه‌كه‌متان نه‌خوێنده‌وه تێیدا نوسیبووم كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت شوو بكات به‌و كوره چو‌نكه كورێكی خراپه ودووره له ره‌وشت و دین.. كوره‌كه‌ی وتی: باوكه پێم وتی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی تۆ نامه‌كه‌مان نه‌كرده‌وه به‌ڵكو ته‌نها ماچمان ئه‌كردوو له‌شوێنێكی به‌رز دامان نابوو ماوه ماوه ئه‌مان هێنا خواره‌وه پاكمان ئه‌كرده‌وه.. باوه‌كه به هه‌ناسه‌یه‌كی سارده‌وه وتی: ئای چۆن شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌مان تێكچوو به هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئامۆژگاریه‌كانی باوكیان پاشان له ژووره‌كه‌دا چاوی كه‌وت به قورئانێك كه له‌ناو په‌رۆكێك پێچرابویه‌وه ئه‌و كاته به هۆش خۆی هاته‌وه له‌دلی خۆیه‌وه وتی: به‌راستی منیش وامامه‌له له‌گه‌ل نامه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م وه‌ك مامه‌له‌كردنی خێزانه‌كه‌م به‌و نامه‌یه‌ی كه بۆم ناردبوون ..به‌لێ ئه‌و كاته به‌ها وگرنگی نامه‌ی په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌ركه‌وت كه ئێمه چه‌نده پێویستیمان به خوێندنه‌وه‌ی قورئان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژیانمانی پێ رازاوه بكه‌ین بۆیه پارامه‌وه له خوا كه لێم خۆش بێت له‌سه‌ر نه‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان و دوور كه‌وتنه‌وه لێێ هه‌ر له‌و كاته‌دا به خێرایی ده‌ست نوێژێكم هه‌لگرت وده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و چاوم كه‌وت به‌م ئایه‌ته كه ده‌فه‌رموێت وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُوراً (الفرقان ئایه‌تی /30) واتا له‌رۆژی دوایی دا پێغه‌مبه‌ر شكایه‌ت ده‌كات له‌لای په‌روه‌ردگار كه كه ئومه‌ته‌كه‌ی قورئانیان جێ هێشتووه و هه‌جریان كردووه، (ئییبنوول قه‌یم) ده‌فه‌رموێت: هه‌جر كردنی قورئان چه‌ند جۆرێكه هه‌جری نه‌خوێندنه‌وه‌و بیر له واتاكانی نه‌كردنه‌وه‌و كارپێ نه‌كردنی .. ئه‌وه‌بوو په‌یمانم داكه له‌مه‌و دوا به هیچ مه‌هانه‌یه‌ك دوورنه‌كه‌ومه‌وه له قورئان.. چو‌نكه خوێندنه‌وه‌و وكارپێكردن به قورئان مانا
ده‌به‌خشێت به ژیانم
ده‌نگی ئیسلام