زۆر سوپاس انشالله
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » مێژووی یانه‌ی به‌رشلۆنه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس انشالله
دةستت خوشبيت زانياريةكان زوووووووووور بةسوود بوون
هيوادارين بةردةوام بيت بةري خان .
مێژووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی
له 28 نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1899 هانز جامبر هه‌ستا
بهدرووست کردنی یانه‌ی به‌رشلۆنه به یارمه‌تی
هه‌شت که‌سی تر که ئاشقی تۆپی پێ بوون که
ئه‌و کاته ئه‌و یاریه یاریه‌کی ناسراونهبوو به‌و
شێوه گه‌وره‌ی که وه‌ک ئێستا ناسراوه ...
جامبار نه‌ی ده‌زانی که ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دایوه
له داهاتوو یاری تۆپی پێ به‌شێوه‌یه‌کی وا
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و گرینگیه‌کی
وای ده‌بێت له داهاتوودا..............
پاش رۆیشینی چه‌ندێن سه‌ده یانه‌ی به‌رشلۆنه
نرخه‌که‌ی زۆرتر بوو له گشت به‌شه‌کان
و پێشکه‌وتنێکی ئاوای به‌ده‌ست هێنا بووه
دورترین یانه‌ی وه‌رزشی تا درووشمی
یانه‌که بوو به(زیاتره له یانه‌یه‌ک)
یانه‌ی به‌رشلۆنه بوو به نمونه‌یه‌کی جوان
بۆ ملیۆنه‌ها که‌س له‌جیهان و له که‌سایه‌تیان
نه‌ک ته‌نها به‌س له وه‌رزش به‌ڵکو له بواره‌کانی
تری وه‌ک له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری
و ه هه‌روه‌ها رۆشینبیری..
له‌زۆربه‌ی کاته‌کان به‌رشلۆنه بوو به
ئاڵایه‌ک نوێنه‌ری هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیای
ده‌کرد و که دانیشتوانی کهتۆلۆنیهکان
هه‌رده‌م سه‌ربه‌خۆییان ویستیه وه
تا ئێستا به‌رشلۆنه ئه‌و پێشه‌نگه‌ی
به‌رنه‌داوه........
له وڵاتی ئیسپانیا به یانه‌یه‌کی کراوه‌و دیموکراتی
دادهنتێت به لام له جیهان دا به یانه‌یه‌ک داده‌نرێت
که گرینگی زۆر به چاودێری کردن ده‌دات به
تایبه‌تی منداڵ ئه‌مه‌ش به‌هۆی مۆرکردنی بۆند
له گه‌ڵ رێکخراوی وینیسێف.
له سه‌ده‌یه‌کی ته‌واو دا یانه‌ی به‌رشلۆنه
به‌چه‌ند کاتێکی خۆش و ناخۆش دا
تێپه‌ربوو ماوه‌یه‌ک له سه‌رکه‌وتن و
ماوه‌یه‌کیش له بێ ئومێدی .
ماوه‌یه‌ک له به‌ده‌ست هێنانی نازناو
و ماوه‌یه‌کیش دۆراندنی نازناو به‌ڵام
هه‌موو ئه‌م کاتانه وای کرد که یانه‌ی
به‌رشلۆنه که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌ت په‌یدا
بکات و ناوێکی تایبه‌ت و گرینگ
ده‌ربکات.
له ماوه‌ی چه‌ندێن سه‌ده‌دا له و کات و رۆژگاره دا
چه‌ند کاتێکی جیاواز له سه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه دا
به‌سه‌رچوو له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی
دا ...
وه له سه‌ره‌تاکانی ساڵانی 1988 و1922
ئه‌وکاته یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌ستا به درووست‌کردنی
یاریگای (كورتس،) له‌سه‌ر به‌رشلۆنه پێویست بوو
که خۆی ده‌ربخا و خۆی بسه‌لمێنێ له گشت
یانه‌کانی تۆپی پێی ئیسپانیا و به خاڵێکی زۆر
گرینگ داده‌نرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی شاری
به‌رشلۆنه به‌گشتی.
کاتێکی زۆری نه‌ویست یانه‌ی به‌رشلۆنه بوو
به باشترین یانه‌ی تۆپی پێ له هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا و
وه‌هه‌روه‌ها توانی هه‌ستی کهتهلۆنایهتی گه‌شه‌پێبدات
له‌نێو که‌سایه‌تی خۆیدا..
وه‌هه‌روه‌ها له ماوه‌ی نێوان درووست کردنی یاریگای
کورتسفی له ساڵی 1922 و تا درووست کردنی یاریگای کامپنو له ساڵی 1957یانه‌که به‌چه‌ند کاتێکی
جیاواز تێپه‌ربوو وه له یانه‌یه‌کی تۆپی پێ بوو به
یانه‌یه‌کی پیشه‌گه‌ری
وه له‌نێوان وئه‌و ساڵانه‌دا یانه‌که چه‌ند یاریزانێکی
به‌ناوبانگی وه‌ک (كانتارا) وه (ساميتير) به دیارکه‌وتن
وه له‌به‌ر چه‌ند باروودۆخێکی سیاسی ناوئیسپانیا
و شه‌ری ناوخۆیی له ئیسپانیا باروودۆخێکی
تایبه‌ت روویدا بووه هۆی کوشتنی سه‌رۆکی
یانه‌ی به‌رشلۆنه جۆسێپ صنیۆڵ له ساڵی
1936وه له کۆتاییدا بووه هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی
هه‌ستی نیشتیمانی وه‌رزشی
له دوای هه‌موو ئه‌مانه دا یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی
به‌رده‌وام بێت به‌هۆی چاک بوونی باری کۆمه‌ڵایه‌تی
و وه‌رزشی و بوو به‌به‌رده‌وام بوون له درووست
کردنی یاریگای کامپنو وه به‌گه‌یشتنی یاریزان
لادیسلۆکوبالا که رۆلێکی گرینگی هه‌بوو له
مێژووی یانه‌ی به‌رشلۆنه.
وه له‌کاته‌کانی نێوان دروست کردنی یاریگای
کامپنو له ساڵی 1957 تا ئاهه‌نگی 75 حه‌فتاوپێنج
ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یانه‌ی به‌رشلۆنه له ساڵی
1974 به‌رشلۆنه ده‌رده‌سه‌ریه‌کی زۆری به‌خۆوه
بینی نه‌یده‌توانی ئه‌نجامی گونجاو به‌ده‌ست بێنێت
به‌ڵام توانیان به‌رگه بگرن و له‌سه‌ر ناخۆشیه‌کان
زاڵ‌بن.
له‌وکاتانه‌دا ئه‌ندامانی یانه‌ی به‌رشلۆنه له زۆر
بووندا به‌رده‌وام بوون و به‌ڵام یانه‌که کاتێکی
زۆری خایاند تا ئارام بووه و گیشتهوه ئاستی
جارانی خۆی.
وه بۆیه‌که‌م جار له مێژووی یانه که‌دا یاریزانی
هۆله‌ندی یۆهان کرۆیف له‌ژێر درووشمی یانه
(زیاتر له یانه‌یه‌ک) که سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه
که ناوی (نارسیس دی کاریراس) بوو
ئاماژه‌ی به ئاست به‌رزی یۆهان کرۆیف کرد
ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه به
سه‌رۆکایه‌تی (اجوستی مونتال) له به‌ده‌ست
هێنانی هێز و تواناکانی ئه‌م یاریزانه که توانی
به‌شێوه‌یه‌ک مێژووی یانه‌ی به‌رشلۆنه بگۆرێت
ئه‌ویش( یۆهان کرۆیف )ه
له‌دوای 75ساڵ له دامه‌زراندنی یانه‌ی به‌رشلۆنه
تا ساڵی 1992کاتی به‌ده‌ست هێنانی خولی یانه
پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌ورووپا
له‌و ساڵانه‌دا بینرا یانه‌ی به‌رشلۆنه له یانه‌یه‌کی
وه‌رزشی بوو به‌یانه‌یه‌کی دیموکراتی و سه‌ره‌تاکانی
سهرۆکایهتهکی درێژی له‌لایان (جۆسێپ لویس نونیز)
بوو. هه‌روه‌ها فراوانکردنی یاریگای کامپنو لمناسپتی
جامی جیهانی ساڵی 1982 و هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشلۆنه
توانی نازناوی ئه‌ورووپی له پازل ساڵی 1979
به‌ده‌ست بێنێت . سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بوو بۆ
یانه‌ی به‌رشلۆنه نه‌ک ته‌نها له رووی وه‌رزشی
یه‌وه به‌ڵکو له‌لایانی کۆمهڵایهتیهوهش . وه به‌هۆی
په‌نجه‌وانه و چه‌ندێن شتی‌تر هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه
هانده‌ریان ده‌کرد و له ئیسپانیا و ئه‌وروپا بۆ رێکلام
کردن بۆ که‌ته‌لۆنیا
وه هه‌روه‌ها کرۆیف جارێکی تر هاته‌وه نا وه‌ک
یاریزان ئه‌م جاره‌یان وه‌ک راهێنه‌ر هاته‌وه و
توانی پێکهاته‌یه‌کی وا ده‌بنێت که ئاستێکی نمونه‌یی
پێشکه‌ش بکات که به‌یانه‌ی به‌رشلۆنه دهوتارا
(تیپی خه‌ونه‌کان) له ماوه‌ی نێوان ساڵی 1990و1994
وه له‌ساڵی 1992 یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی جامی ئه‌وروپا
به‌ده‌ست بێنێت له یاریگای (ویمبلی) به گۆڵێکی یاریزانی به‌ناوبانگ (کویمان)
له‌نێوان ساڵی 1992 و ساڵی 2006
له‌و ماوه‌یه‌دا یانه‌ی به‌رشلۆنه پێشکه‌وتنێکی وای بهخۆهبینی که توانی گه‌وره‌ترین نازناو له مێژووی
خۆیدا به‌ده‌ست بێنێت که ئه‌ویش جامی خولی یانه
پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا یه
ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی درێژی یانه‌ی به‌رشلۆنه
کۆتایی پێ هات و یانه‌ی به‌رشلۆنه توانایه‌کی
زۆری نیشان دا بۆی و ئاهه‌نگی سه‌د ساڵ
دامه‌زراندنی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یان گێرا.
پاش کۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
(خوان جاسبرت) که بۆندهکی سێ سال بوو
له‌ساڵی 2000تا 2003 که ئه‌م جاره سه‌رۆکێکی
نوێ هاته سه‌رته‌خت ئه‌ویش (خوان لاپۆرتا) بوو
که له‌ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و یانه‌ی به‌رشلۆنه
فراوانبوونێکی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینی و ژماره‌ی
ئه‌ندامانی یانه‌ی به‌رشلۆنه گه‌یشت به 150 هه‌زار
ئه‌ندام وه هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر یاریگاکان و
توانیان چوار نازناوی ناوخۆ و خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی
ئه‌وروپا له‌پاریس و له رۆماش.
یانه‌ی به‌رشلۆنه تاکه یانه‌یه که توانیه‌تی 6 نازناو
له ساڵێک دا به‌ده‌ست بێنێت و هه‌روه‌ها ئێستا
باشترین یانه‌ی جیهانه و نزیکه‌ی دووساڵه به‌رشلۆنه
پێشه‌نگی باشترین یانه له جیهان بهرنداوه .راهێنه‌ری
ئێستای یانه‌ی به‌رشلۆنه( چۆسێپ گواردیۆلا) یه
یاریگای کامپنو
ساڵی دامه‌زراندن:1957
شوێنی هانده‌ران: 98,600که‌س
نازناوه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه
جامی جیهانی یانه‌کان(1)
2009/2010
خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا(3)
1991/1992، 2005/2006، 2008/2009
جامی ئه‌وروپی(4)
1978/1979، 1981/1982، 1988/1989، 1996/1997
جامی فه‌یری ئه‌وروپی(3)
1957/1958، 1959/1960، 1965/1966
جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی(3)
1992/1993، 1997/1998، 2009/2010
خولی ئیسپانی (20)
1928/1929، 1944/1945، 1947/1948، 1948/1949، 1951/1952، 1952/1953، 1958/1959، 1959/1960، 1973/1974، 1984/1985، 1990/1991، 1991/1992، 1992/1993، 1993/1994 -1997/1998، 1998/1999، 2004/2005، 2005/2006، 2008/2009، 2009/2010
جامی ئیسپانیا(25)
1909/1910، 1911/1912، 1912/1913، 1919/1920، 1921/1922، 1924/1925، 1925/1926، 1927/1928، 1941/1942، 1950/1951، 1951/1952، 1952/1953، 1956/1957، 1958/1959، 1962/1963، 1967/1968، 1970/1971، 1977/1978، 1980/1981، 1982/1983، 1987/1988، 1989/1990، 1996/1997، 1997/1998، 2008/2009
جامی سوپه‌ری ئیسپانی(8)
1983/1984، 1991/1992، 1992/1993، 1994/1995، 1996/1997، 2005/2006، 2006/2007، 2009/2010
جامی خولی ئیسپانی (2)
1982/1983، 1985/1986
جامی لاتینی(2)
1948/1949، 1951/1952
نازناوی که‌ته‌لۆنیا(22)
1901/191902، 1904/1905، 1908/1909، 1909/1910، 1910/1911، 1912/1913، 1915/1916، 1918/1919، 1919/1920، 1920/1921، 1921/1922، 1923/1924، 1924/1925، 1925/1926، 1926/1927، 1927/1928، 1929/1930، 1930/1931، 1931/1932، 1934/1935، 1935/1936، 1937/1938
جامی که‌ته‌لۆنیا(6)
1990/1991، 1992/1993، 1999/2000، 2003/2004، 2004/2005، 2006/2007
ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌ک له یاریزانانی به‌رشلۆنه
************************
وه‌رگێران:په‌ری بهرشلۆنهیی
نوسینی: په‌ری بهرشلۆنهیی
یانەی سەرهەنگ موحسین » وه‌رزش » مێژووی یانه‌ی به‌رشلۆنه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]