ده‌ستت خۆش بێت شیعرێکی زۆر جوانه. . .
به‌ڵام وا تێده‌گه‌م سه‌ردێر به هه‌ڵه نوسرابێت!
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئازاریان دای له‌سه‌ر ناوم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت شیعرێکی زۆر جوانه. . .
به‌ڵام وا تێده‌گه‌م سه‌ردێر به هه‌ڵه نوسرابێت!
زۆر سوپاس دڵ و گوڵ
ئــهمشـهو چراکه‌ی ماڵم هه‌ڵئه‌که‌م
لـهبــهردهم بـهختا بـه‌دڵ ڕووناکی
گـلـێـنهی چــاوم ئــــهبـڕمه هـیوا
زۆر بــهئارامی و به‌هه‌ستی پاکی
*****
تــهنـیا بــۆ دهسـتێ بگاتــه فـریـام
ڕوناکـی مۆمـم بــۆ داگـیـرسـێـنێ
بــدا لـه شـهقـهی بـــهختی ئومێدی
هـیـوای تـهمــهنـم بـــۆ بـدرکـێـنێ
*****
مـن لــهغـهریـبی ژانـێ خواردومی
سه‌رتاپای له‌شی فرمێسکی گرتووم
دڵـم ئـهجـووڵـێ و هـهراسـانی ژین
کـفـت و نـاشـاد و شـهکهتی کردووم
*****
کـوا بـۆ سـاماڵـێ هـه‌وری ماتـهمی؟
لـه دڵ و لاشـهی غــهریـبـیم ده‌رکا
چـاوم بـۆ هـیوا بـڕوانـێ و هـه‌ستم؟
وه‌ک مه‌لی خۆزگه بۆخۆی سهفهرکا
*****
مـنـیـش هــه‌ر وه‌کــو دڵی غـهریـبان
هــهنـاسـه و چـاو و حـه‌زم مـــردووه
مــۆمـی غـهریـبـی ئـــــازاری داوم
سـهرابـی ژیـنـی بـۆخـۆی بـــردووه
*****
کێ تـوانی ساتـێ لـه‌م غـهریـبـی یه؟
تـهمـی شــــهوانـێـک لـــه دڵم ده‌رکا
بـهشـاخـی سـهخـتـی نـائـومـێـدیـما؟
دهسـتـێـکم بگرێ و لاشـهم گوزهرکا
*****
فـرمـێـسک و ژانـم دڵـۆپـه ، دڵۆپ
لــه‌گـه‌ڵ شـهپـۆلـی پایـیـــزی ژیـنم؟
بــوونـه ئــاوازی ژووره تـــارهکهم
لــه بـۆ هــاوڕازێ لـه ده‌ردی شیـنم
********
ڕێـبـوار ئـالانی
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئازاریان دای له‌سه‌ر ناوم » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]