ده‌سته‌کانت هه‌ر ساخ بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » 30 فه‌رموده‌ی قودسی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌کانت هه‌ر ساخ بێت
يقول الله تعالي: (أُعِدتُ لِعِبادِيَ الصَالِحِين مَالا عَيِنٌ رَأَت وَلا أُذُنٌ سَمِعَت وَلا خَطَرَ عَلى قَلبِ بَشَر) (رواه أحمد و البخاري و مسلم و الدرامي و إبن ماجه و الترمذي), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (پاداشتێكم ئاماده كردوه بۆ به‌نده چاكهخوازهكانم كه چاو نه‌یدیوه‌و گوێ نه‌یبیستووه وه نه‌هاتووه به دڵی هیچ مرۆڤێكدا).
2- قال الله تعالي: (افتَرَضتُ عَلى أُمَتِكَ خَمسَ صَلَوات, وَعَهِدتُ عِندي عَهداً أَنَه ُمَن حافَظَ عَلَيهِن, أَدخَلتُهُ الجَنَة وَ مَن لَم يُحافِظ عَلَيهِنّ فَلا عَهدَ لَه عِندي) (رواه، إبن ماجة, و هو حديث حسن), واته: خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (پێنج نوێژم فه‌رز كردوه له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌ت, وه په‌یمانم داوه له لایه‌ن خۆمه‌وه په‌یمانێك كه هه‌ر كه‌س پارێزگاری بكات لێیان له كاتی خۆیدا نوێژه‌كان ئه‌نجام بدات, ئه‌وا ئه‌یخه‌مه به‌هه‌شته‌وه, وه هه‌ر كه‌س پارێزگاری نه‌كات لێیان, ئه‌وا په‌یامانی نییه لای من), كه خوای گه‌وره بیخاته به‌هه‌شته‌وه گه‌ر ویستی لێ بوو سزای ده‌دات و ئه‌گه‌ر ویستی لێ نه‌بوو لێی خۆش ده‌یێت.
3- يقول الله تعالي: (إنّ عَبدي المؤمِن بِمَنزلَة كُل خَير, يَحمِدُني وَ اَنا أَنزَع نَفسَهُ مِن بَينَ جَنبيه) (رواه أحمد, و من حديث أبي هريرة رضي الله عنه وهو حديث صحيح), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (به دڵنیایی به‌نده‌ی باوه‌ڕدارم شیاوی هه‌موو چاكه‌یه‌كه, سوپاس و ستیایشم ده‌كات كه من ڕوحه‌كه‌ی ده‌گرمه‌وه و ئارام گره و مل كه‌چه به‌وه‌ی خوا سه‌باره‌ت پێی بڕیار داوه) كه هه‌ر ده‌بێت بمرێت.
4- يقول الله تعالي: (إنا أنزلنا المَالَ لِأقامِ الصَلاة, وإتَاء الزَكاة, وَلَو كانَ لِإبن أدَم وَاد لأحَبَ أَن يَكونَ لَهُ اثنان, وَلَو كانَ لَهُ وادِيان لَاَحَبَ أَن يَكونَ لَه ثالِث, وَلا يَملِأ جَوفَ إبن أدم إلا التُراب, ثُمَ يَتوبُ الله على مَن تـَاب) (رواه أحمد و الطبراني, و البيهقي), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (ئێمه سامانمان به‌خشی به به‌نده‌كان تاوه‌كو دروشمی ئاینی پێ جێ به‌جێ بكه‌ن, له‌وانه نوێژ بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه و له‌وانه‌دا سه‌رفی بكه‌ن, وه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئادام یه‌ك شی‌و له زێڕ و زیوی هه‌بێت ئاواته‌خوازه و پێی خۆشه شیوێكی تری هه‌بێت له زێڕ و زیوو, وه ئه‌گه‌ر دوو شیوی هه‌بێت له زێڕ و زیو پێی خۆشه سێ شیوی هه‌بێت, به‌ڵام ته‌نها خۆڵ ده‌می نه‌وه‌ی ئاده‌م پڕ ده‌كات, واته هه‌ر ده‌بێ بمرێ و ئه‌و خاكه‌ش ته‌ماعی پڕ ده‌كاته‌وه, وه خوای گه‌وره له‌وه خۆش ئه‌بێت كه داوای لێ خۆش بوونی كردوه‌و یستی هه‌یه كه لێی خۆش بێت).
5- يقول الله تعالي: (إنِي إذا أَخَذتُ كَريمَتي عَبدِ, فَصَبَرَ, وَاَحتَسَب, لَم أرضَ لَهُ ثَوابا دونَ الجَنة) (رواه أبو يعلي و إبن حبان و الطبراني, و إسناده صحيح), واته: خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت: (من ئه‌گه‌ر شتێكی ڕێزدارم لای به‌نده‌كه‌م برده‌وه یان چاوی, پاشان ئه‌و به‌نده‌یه ئارامی گرت له سه‌ری و سوپاس گوزار بوو پێی ئه‌وا به هیچ پاداشتێك ڕازی نابم بۆی ته‌نها به به‌هه‌شت نه‌بێت).
6- قال الله تعالي: (إني وَالجِنَ و الإنس في نَبأ عَظِيم, اَخلُق وَ يَعبُد َيري و أرزُق وَ يَشكُر غَيري) (رواه البيهقي و الديليمي و من حديث أبوالدرداء رضي الله عنه), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (من له‌گه‌ڵ دروست كراوه‌كانم له جنۆكه و ئاده‌میزاد له هه‌واڵ و ڕووداوی زۆر گه‌وره‌داین, من دروستیان ئه‌كه‌م كه‌چی په‌رستشی غه‌یری من ده‌كه‌ن, وه من ڕۆزیان ده‌ده‌مێ به‌ڵام سوپاسی غه‌یری من ده‌كه‌ن).
7- يقول الله تعالي: (أنا الرحمن خَلَقتُ الرَحم, وَشَقَقتُ لَها إسماً مَن أسمي فَمَن وَصَلَها, وَصَلتُه, وَمَن قَطَعَها, قَطَعتُه, ثَبُته إنَ رَحمَتي سَبَقَت غَظَبي) (رواه أحمد و البخاري و أبوداود و الترمذي و الحاكم و ابن حبان و هو حديث صحيح, ومن حديث ابو هريرة), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (من ڕه‌حمانم وه سۆز و به‌زه‌یم دروست كردوه, وه ناوێكم بۆ داناوه له ناوه‌كانی الرحم, جا هه‌ر كه‌سێ ئه‌و سۆز و به‌زه‌ییه به‌جێ بگه‌یه‌نێت پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه, وه هه‌ر كه‌س بیپچڕێنێت سزای ئه‌ده‌م, وه هه‌ر كه‌س جێگیری بكات منبیش جێگیری ئه‌كه‌م وه به‌دڵنیایی سۆز و به‌زه‌یم پێش تووڕه‌ییم كه‌ووتوه).
8- قال الله تعالي: (أنا الله, خَلَقتُ العباد بِعِلمي, فَمَن أرَدتُ به خَيراً, مَنَحتُه خَلقاً حَسَناً, وَمَن أرَدتُ بِه سوءاً, مَنَحتُه خَلقاً سَيئاً) (ذكره التمتقي الهندي في كنز العمال ج/3 رقم (5234) و قال: رواه أبو الشيخ من حديث ابن عمر رضي الله عنه), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (من په‌روه‌ردگارم – الله-م به تاك و ته‌نهایم و به‌زانست و زانیاریم به‌نده‌كانم دروست كردوه, چاكه‌م به هه‌ر كه‌س بوێ -واته بمه‌وێت چاك بێت - ڕه‌وشتی چاكی پێ ده‌به‌خشم و ئه‌یده‌مێ وه خراپه‌شم به هه‌ر كه‌س بوێت خوڕه‌وشتی خراپی ئه‌ده‌مێ. (ئه‌م فه‌رمووده‌یه مانای ئه‌وه نیه هه‌ر كه‌س خراپ بێت ئه‌و خراپییه‌كه‌ی بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ په‌روه‌ردگار, چونكه كه‌سه‌كه خۆی شایه‌نی ئه‌و خراپییه و خۆشی هه‌ڵی بژاردوه بۆ خۆی و نایگه‌ڕێنێته‌وه بۆ لای خوا و چاكه‌خوازی هه‌ڵنابژێرێت بۆ خۆی بۆیه خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ی تر گومڕای ئه‌كات و خراپی له‌چاره ده‌نوسێت: (انا هديناه السبيل إما شاكرا و إما كفورا).
9- يقول الله تعالي: (أيما عبد من عبادي خرج مجاهدا في سبيلي ابتغاء مرضاتي ضمنت له أن أرجعه بما أصاب من أجر وغنيمة وإن قبضته أن أغفر له وأرحمه أدخله الجنة) مسند احمد, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فهرموویتی: (هه‌ر به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌كانم ده‌ر بچێت بۆ جیهاد كردن له پێناوم دا و مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی ڕهزامهندێ من بێت, جا ئه‌گه‌ر ژیا ئه‌وا زه‌مانه‌تی ئه‌كه‌م بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ناو كه‌س وكاری و ووڵاتی و به پاداشتێكی گه‌وره كه له‌و جیهاده‌دا ده‌ستی كه‌وتووه - یان به غه‌نیمه‌ته‌وه - ده‌ست كه‌وت له جه‌نگ دا, وه ئه‌گه‌ر گێڕامه‌وه بۆ لای خۆم واته شه‌هید بوو ئه‌وا لێی خۆش ده‌بم و ڕه‌حمی پێ ده‌كه‌م و ئه‌یخه‌مه به‌هه‌شته‌وه).
10- يقول الله تعالي: (الحسنة عشر أو أزيد والسيئة واحدة أو أغفرها ومن لقيني لا يشرك بي شيئا بقراب الأرض خطيئة جعلت له مثلها مغفرة). مسند احمد والحاكم في المستدرك واسناده حسن. واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (چاكه به ده ئه‌وه‌نده‌ی خۆیه‌تی, یان له به‌رامبه‌ری دا زیاتری ئه‌كه‌م, وه خراپه‌یه‌كیش ته‌نها به یه‌ك خراپه ئه‌نوسرێت یان لێی خۆش ئه‌بم, وه ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م بمرێت و بگات پێم و ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی تاوانی پێ بێت به‌ڵام هیچ هاوبه‌شی بۆ بڕیار نه‌دابم, به وێنه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه به لێ‌خۆش بووییه‌وه پێی ده‌گه‌م).
11- يقول الله تعالي: (قال الله عز وجل المتحابون لجلالي في ظل عرشي يوم لا ظل الا ظلي). رواه احمد في المسند اسناده جيد, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فهرموویتی: (ئه‌وانه‌ی له پێناوی مندا یه‌كیان خۆش ده‌وێ له ڕۆژی قیامه‌ت دا له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی من دان ڕۆژێك كه هیچ سێبه‌رێك نییه ته‌نها ئه‌و سێبه‌ره‌ی عه‌رشی من نه‌بێت).
12- قال الله تعالي: (الكبرياء ردائي والعظمة أزاري فمن نازعني واحدا منهما قذفته في النار) رواه احمد وابو داود وابن ماجة, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (شكۆمه‌ندی و گه‌وره‌ی به‌رگی منن, هه‌ر كه‌سێك له یه‌كێك له‌و دوو پۆشاكه تایبهتهمدا ململانێم بكات و بیه‌وێت دایانبڕێت بۆ خۆی ئه‌وه ده‌یخه‌مه ناو ئاگره‌وه).
13- قال الله تعالي: (الصيام جُنَّة يستجير بها العبد من النار وهو لي وأنا أجزي به) رواه احمد اسناد حسن, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (ڕۆژوو قه‌ڵغانێكه, به‌نده له په‌نایدا و به هۆی ڕۆژووه‌وه خۆی پێ له ئاگر ده‌پارێزێت, ڕۆژوو تایبه‌ته به خۆمه‌وه و هه‌ر خۆشم ئه‌زانم چۆن پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه).
14- يقول الله تعالي: (ثلاثة أنا خصمهم يوم القيامة رجل أعطى بي ثم غدر ورجل باع حراً فأكل ثمنه ورجل استأجر أجيرا فاستوفى منه ولم يعطه أجره) رواه بخاري, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فه‌رموویه‌تی: (سێ كه‌س هه‌ن له‌ڕۆژی قیامه‌ت دا من ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستمه‌وه -ده‌بمه دوژمنیان- پیاوێك له‌به‌ر من شتی پێ ئه‌درێت و یارمه‌تی ئه‌درێت كه‌چی دوای غه‌در ئه‌كات, وه پیاوێك كه‌سێكی ئازاد به به‌نده له قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ئه‌یفرۆشێت و پاشان نرخه‌كه‌ی ده‌خوات, وه پیاوێك كه‌سێك به كرێ ئه‌گرێت و ئیشه‌كه‌ی خۆی پێ ته‌واو ئه‌كات و به‌ڵام له پاش دا كرێكه‌ی ناداتێ).
15- يقول الله تعالي: ((حقت محبتي للمتحابين فيّ, وحقت محبتي للمتواصين فيّ, وحقت محبتي للمتناصحين في, وحقت محبتي للمتزاورين فيّ, وحقت محبتي للمتباذلين فيَّ, المتحابون على منابر من نور يغبطهم بمكانهم النبيون، والصديقون, والشهداء) رواه احمد باسناد صحيح, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فهرموویتی: (خۆشهویستسم شیاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناوی مندا یه‌كیان خۆش ئه‌وێت, وه خۆشهویستسم شیاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناوی مندا په‌یوه‌ندی و سۆز و به‌زه‌یی ده‌گه‌یه‌نن له نێوان خۆیاندا, وه خۆشهویستسم شیاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناوی مندا ئامۆژگارییه‌ك ده‌كه‌ن, وه خۆشه‌ویستم شیاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناوی مندا سهردانییهكتری ده‌كه‌ن, وه خۆشه‌ویستیم شیاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناوی مندا كۆشش ده‌كه‌ن, وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناوی مندا یه‌كیان خۆش ئه‌وێت له ڕۆژی قیامهتد له‌سه‌ر مینبه‌ری نوورن, پێغه‌مبه‌ران و ڕاست گۆیان و شه‌هیده‌كان حه‌ز به شوێنه‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌كه‌ن).
16- يقول الله تعالي: (أنَا عِندَ ظَن عَبدي, فَليَظُن بي ماشاء) (رواه أحمد و ابن حبان و من حديث واثلة بن الاسق رضي الله عنه و إسنادة صحيح, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (به‌نده‌كه‌م گومانی چۆن بێت پێم من به پێی گومانی خۆیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م, جا ئیتر چۆن گومانی برد با به‌و شێوه‌یه گومانم پێ به‌رێت).
17- يقول الله تعالي: (ابن ا‌دم اكفني اول النهار اربع ركعات اكفك به‌ن اخر يومك) رواه احمد وابو يعلى, حديث صحيح, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی ئاده‌میزاد تۆ له سه‌ره‌تای ڕۆژبوونه‌وه‌دا چوار ڕكعات نوێژم بۆ بكه -سونه‌تی پێش نوێژی به‌یانی و نوێژی به‌یانی - ئه‌وه من به‌و نوێژانه له شه‌ڕی كۆتای ئه‌و ڕۆژه ده‌تپارێزم و دوورت ده‌خه‌مه‌وه له هه‌موو مه‌ترسیه‌ك).
18- يقول الله تعالي: (انا اغنى الشركاء عن الشرك فمن عمل لي عملا اشرك فيه معي فانا منه بريء وهو للذي اشرك) رواه احمد ومسلم وابو داود, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فهرموویتی: (من زۆر له‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ترم كه هاوتاو و هاوكارم بۆ بڕیار بدرێت, به‌ڵكو هاوتا وهاوكار و هاوه‌ڵم نییه, جا هه‌ر كه‌سێك كارێكی بۆ من ئه‌نجام دا له كرده‌وه‌كان و شتێكی تری به‌شدار كرد تیایدا له‌گه‌ڵمدا هاوه‌ڵی بۆ بڕیار دام, ئه‌وا من له‌و كاره بێ به‌ریم و لێی وه‌رناگرم, به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه كردویه‌تی به هاوه‌ڵ بۆم و به‌شداری كردووه له گه‌ڵم دا تیایدا).
19- يقول الله تعالي: (أنا مَعَ عَبدي إذا هُوَ ذَكَرَني, و تَحَرَّكت بي شَفَتاه) رواه الحاكم و أحمد و البخاري و ابن ماجه و الحاكم و ابن حبان و من حديث ابي هريرة رضي الله عنه, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فهرموویتی: (من له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌مدا ئه‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌و زیكری كردم, وه ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵی دا ده‌بم كه لێوه‌كانی بجوڵێت پێمه‌وه.).
20- الله تعالي: (أَنفِق, أَنفَق عَلَيك) (رواه أحمد و البخاري و المسلم و من حديث ابي هريرة رضي الله عنه), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان فهرموویتی: (ئه‌ی به‌نده‌كه‌م! تۆ له‌وه‌ی پێم بهخشویت له جێگای خۆیدا بی به‌خشه و سه‌رفی بكه, ئه‌وه‌نده‌ی ترت پێ ده‌به‌خشم ).
21- قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): ((قال الله للنفس: اخرجي قالت: لا اخرج الا وانا كارهة. قال: اخرجي وان كرهت) رواه البخاري, واته: (پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: خوای گه‌وره به ڕۆحی فه‌رمووه: وه‌ره ده‌ره‌وه له لاشه‌ی به‌نده‌كه‌م - كاتێك كه ژیانی كۆتای دێت - ئه‌ویش ووتی: من له‌و لاشه‌یه نایه‌مه ده‌ره‌وه ئیلا وه پێم ناخۆشه بێمه ده‌ره‌وه له‌و لاشه‌یه, خوای گه‌وره فه‌رمووی: وه‌ره ده‌ره‌وه له‌و لاشه‌یه ئه‌گه‌ر چی پێشت ناخۆش بێت). (خوای گه‌وره بیه‌وێت هه‌ر شتێك چۆن بێت ده‌بێت وه هیچ شتێك له دروست كراوه‌كانی ناتوانن سه‌رپێچی فه‌رمانی بكه‌ن, وه مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده‌یه هه‌رچه‌نده ڕۆح پێی ناخۆشه و حه‌ز ناكات بێته ده‌ره‌وه له‌و لاشه‌یه به‌ڵام هه‌ر دێته دهرههوه و مل كه‌چی فه‌رمانی خوا ده‌بێت)
22- يقول الله تعالي: ((يابن ا‌دم تفرغ لعبادتي املأ صدرك غنى واسد فقرك وإلاّ تفعل ملأتُ يديك شغلا ولم اسد فقرك) رواه احمد والترمذي وابن ماجة وهو حديث صحيح), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ی ئاده‌میزاد خۆت یه‌كلای بكه‌ره‌وه و كاتت ته‌رخان بكه بۆ په‌رستشم, ئه‌گه‌ر وات كرد منیش دڵت پڕ ده‌كه‌م له ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاریت ناهێڵم, به‌ڵام ئه‌گه‌ر وات نه‌كرد ئه‌وه هه‌میشه سهرقـاڵت ئه‌كه‌م و وات لێ ده‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌سته‌كانت ماندوبن و ههژاریهكهشت له كۆڵ ناكه‌مه‌وه ).
23- يقول الله تعالي: (مروا بالمعروف ونهوا عن المنكر مِنْ قَبْلِ انْ تدعوني فلا اجيب لكم وتسألوني فلا اعطيكم وتستنصروني فلا انصركم) رواه احمد وهو حديث حسن, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (فه‌رمان بكه‌ن به چاكه و ڕێگه بگرن له خراپه پێش ئه‌وه‌ی واتان لێ بێت بپاڕێنه‌وه لێم و وه‌ڵامتان نه‌ده‌مه‌وه, وه داوام لێ بكه‌ن پێتان نه‌به‌خشم وه داوای سه‌ركه‌وتنم لێ بكه‌ن سه‌رتان نه‌خه‌م) ئه‌گه‌ر فه‌رمان نه‌كه‌ن به‌چاكه و نه‌هی نه‌كه‌ن له خراپه وای لێ دێت لێم ده‌پاڕێنه‌وه و وه‌ڵامتان ناده‌مه‌وه و داوا ده‌كه‌ن لێم و پێتان نابه‌خشم).
24- قال قال الله تعالي: ((من عادى لي وليا فقد آذنته بالحرب), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌سێك به‌ربه‌ره‌كانی دۆستێكم بكات - پیاو چاكێك- ئه‌وا بڕیاری جه‌نگم داوه له به‌رامبه‌ری دا ).
25- قال الله تعالي: (من تواضع لي هكذا وجعل النبي صلى الله عليه وسلم بطن كفه الى الارض رفعته هكذا وجعل بطن كفه الى السما‌ء) رواه احمد والبزار واسناده صحيح, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌س خۆی به كه‌م بزانێت به‌م شێوه‌یه - له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌ری ده‌ستی دا ئهنهواند بۆ زه‌وی - به‌م شێوه‌یه بڵندی ئه‌كه‌مه‌وه - پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌ری ده‌ستی به‌رز كرده‌وه بۆ ئاسمان).
26- قال الله تعالي: (من ذكرني في نفسه ذكرته في نفسي ومن ذكرني في ملأ ذكرته في ملأ اكثر منه واطيب) رواه احمد واسناده صحيح), واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر كه‌س له ناخی خۆیدا زیكری كردم ئه‌وا منیش له ناخی خۆمدا یادی ده‌كه‌م, وه هه‌ر كه‌س له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا زیكرم بكات, ئه‌وا منیش له‌ناو كۆمه‌ڵێكی زۆر تر و پاكتر له‌وه‌ی ئه‌و یادی ئه‌كه‌م).
27- قال الله تعالي: (اذا احب عبدي لقائي احببت لقاءه واذا كره لقائي كرهت لقاءه) رواه البخاري واجمد ومالك والنسائي, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (كه به‌نده‌یه‌كم حه‌ز بكات پێم بگات منیش حه‌ز به گه‌یشتن به‌و ده‌كه‌م, وه ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌كم حه‌زی به گه‌یشتنه‌وه نه‌بێت, منیش حه‌زم به گه‌یشتنه‌وه‌ی نییه و نامه‌وێت).
28- قال الله تعالي: (لا اتقبل الا ما ابتغي به وجهي) رواه بخاري وهو حديث صحيح, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: (هیچ شتێك وه‌ر ناگرم له به‌نده‌كانم له كرده‌وه و ووته ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه مه‌به‌ست پێی ڕه‌زامه‌ندی منه).
29- يقول الله يوم القيامة: (اخرجوا من النار من ذكرني يوما او خافني في مقام) رواه الترمذي وهو حديث حسن, واته: خوای گه‌وره و میهره‌بان له ڕۆژی دوایدا ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌وه‌ی ڕۆژێك زیكری منی كردوه یان له جێگه‌یه‌كدا لێم ترساوه, بیهێنه ده‌ره‌وه له ئاگر ).
30- قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (من كانت الدنيا همه فرق الله عليه امره وجعل فقره بين عينيه ولم ياته من الدنيا الا ما كتب له ومن كانت الاخرة نيته جمع الله امره وجعل غناه في قلبه واتته الدنيا وهي راغمة) رواه ابو داود واحمد وابن ماجه وهو حديث صحيح, واته: (پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (هه‌ر كه‌س دونیا خه‌م و داخی بێت خوای گه‌وره كاره‌كانی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كات و ده‌یشێوێنێت بۆی, وه هه‌ژاری ده‌خاته نێو چاوانیه‌وه, وه دونیای ده‌ست گیر نابێت ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه بۆی نوسراوه, وه هه‌ر كه‌س قیامه‌ت مه‌به‌ستی بێت و خه‌می ئه‌وه‌ی بێت خوای گه‌وره هه‌موو كاره‌كانی بۆ كۆ ئه‌كاته‌وه و ئاسانی ده‌كات بۆی, وه دهوڵهمهنییهكهی ده‌خاته نێو دڵهكهیهوه, وه دونیا به زه‌لیلی دێته به‌رده‌ستی به‌ڵام ئه‌و پشتی تێ ده‌كات و نایه‌وێت )
ده‌نگی ئسلام
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » 30 فه‌رموده‌ی قودسی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]