لێدانه‌کانی سزای یه‌کلاکه‌ره‌وه ئۆرۆگوای گه‌یانده قۆناغی پێش کۆتایی
ئه‌مشه‌و له دووه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی کۆتاییدا و له یاریه‌کی شێتانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای به زهحهمتیهکی زۆر و به پاڵه‌وانی گۆڵپارێز مۆسلێرا گهیشطه قۆناغی پێش کۆتایی .. .. نیوه‌ی یه‌که‌می چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداری بۆ هه‌ردوولا به‌خۆیه‌وه بینی به‌ڵام تۆمامرکردنی گۆڵ دواکه‌وت بۆ دواخوله‌کی نیوه‌ی یه‌که‌م کاتێک یاریزانی غانا و یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان مۆنتاری به لێدانێکی به‌هێز له دووری زیاتر له ٣٥ مه‌تر گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و شێوه‌یه کۆتایی هات ، له نیوه‌ی دووه‌مدا و له خوله‌کی ٥٥ دییگۆ فۆرلان له لێدانێکی ڕاسته‌وخۆ به‌شیوه‌یه‌کی جوان گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمارکرد و ژمره‌ی گۆڵه‌کانی له‌م پاڵه‌وانێتیه گه‌یانده سێ گۆڵ . دواتریش یاریه‌که له کاتی یاساییدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه مایه‌وه په‌نا بردرایه به‌ر کاتی زیادکراو که دووه‌م جاربوو غانا بگاته کاتی زیادکراو دوای ئه‌وه‌ی له یاری قۆناغی ١٦ به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا گه‌یشته کاتی زیادکراو ئه‌سه‌موا جیان گۆلی سه‌رکه‌وتنی تۆمارکردبوو به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان کاتی زیادکراو هیچ گۆڵیکی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی و له دواین خوله‌کی نیوه‌ی دووه‌می زیادکراو لویس سوارێز گۆڵیکی ١٠٠%ی به‌ده‌ست گه‌ڕانده‌وه و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ غانا هه‌ژمارکرد که کۆتایی به هه‌مووشتێک ده‌هێنا به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌که ئه‌سه‌موا جیان نه‌یتوانی تۆماریبکات و بۆ یه‌که‌مجار له مێژوویاندا بگه‌نه قۆناغی پێش کۆتایی دواتر په‌نا بردرایه به‌ر لێدانه‌کانی سزای یه‌کلاکه‌ره‌وه و له ئه‌نجامدا ئۆرۆگوای به ٤-٢ یاریه‌که‌ی برده‌وه کاتێک دۆمه‌نیک ئه‌دیا و جۆناثان منسا نه‌یانتوانی لێدانه‌کانی خۆیان تۆمارنه‌کرد.
یاریگا