فرانس پیكنپاوه‌ری راهێنه‌رو یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ستایشی تواناكانی شڤاینشتایگه‌ری یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و به باشترین یاریزانی مۆندیالی ئه‌فه‌ریقای باشور له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
له میانه‌ی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌ی كه له شاری جۆهانسبێرگی پایته‌ختی ئه‌فه‌ریقای باشور بۆی سازكرابو،فرانس پیكنپاوه‌ری قه‌یسه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی سه‌رسامی خۆی به ئاستی شڤاینشتایگه‌ری یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند،شتایگه‌ر یاریزانێكی به‌هێزه‌و له پێنج یاری رابردوی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا باشترین ئاستی پێشكه‌شی كردوه‌و توانیویه‌تی به‌شداریه‌كی سه‌ركی بكات له بردنه‌وه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا،به بڕوای من باشترینی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه‌و شیاوی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانی مۆندیاله.
(سبه‌ی)