[size=16]سبه‌ی سێشه‌ممه (6/7/2010) یه‌كه‌م یاریی پێش كۆتایی مۆندیالی ئه‌فریقای باشوور‌و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش دووه‌م یاریی ده‌كرێت و به‌ته‌واوبوونی ئه‌م دوو یارییه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یاریی كۆتایی و یاریی دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م دیاریده‌كرێن.
هۆڵه‌ندا×ئۆرۆگوای
یاریی یه‌كه‌م ئه‌مڕۆ سه‌عات (9:30)ده‌قیقه‌ی شه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ئۆرۆگوای ئه‌نجامیده‌ده‌ن، یارییه‌كه له‌یاریگای گرین پۆینت ده‌كرێت و یاریی ژماره (61)ی مۆندیالهو براوه بۆ یاریی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت.
كۆنترۆڵكردنی ئه‌وروپییه‌كان
سه‌ره‌تا به‌رله‌وه‌ی باس له‌ورده‌كاری ئه‌م دوو یارییه بكرێت، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه له‌چوار هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی (4)هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌م مۆندیاله،(3)لهههڵبژاردهكان نوێنه‌رانی ئه‌وروپان.
له‌كۆی ئه‌و سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ش دوانیان تائێستا هیچ جامێكی مۆندیالی نه‌بردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و هۆڵه‌ندایه. هه‌ڵبژارده‌ی چواره‌میش هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای-ه كه‌ئه‌میش دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینه كه‌توانیویه‌تی جامی مۆندیال به‌رزبكاته‌وه.
دیاره ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا به‌هه‌نگاوێكی بێ وێنه داده‌نرێت، چونكه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری خۆیاندا سێ لهههڵبژاردهكانیان بگه‌نه قۆناغی پێش كۆتایی.
هۆڵه‌ندا
یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا ساڵی (1889) دامه‌زراوه، ساڵی (1904) بووه به‌ئه‌ندامی فیفا.
*ئه‌مه نۆیه‌مین جاره هۆڵه‌ندا ده‌گاته دوایارییهكانی مۆندیال، (1934، 1938، 1974، 1978، 1990، 1994، 1998، 2006، 2010).
*یه‌كه‌م یاریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ساڵی (1905) بووه‌و تیایدا (4-1)له‌به‌لجیكا-ی بردووه‌ته‌وه.
*له‌هه‌ردوو مۆندیالی (1974-ئه‌ڵمانیا)، (1978-ئه‌رجه‌نتین) دووه‌می مۆندیال بووه.
*له‌مۆندیالی (1998-فه‌ره‌نسا)شدا چواره‌م بووه.
دیارترین یاریزانه‌كانی هۆڵه‌ندا
*ئارین رۆبن-1984.
-یاریزانی یانه‌ی بایرن مونشن.
-دووه‌م مۆندیاله به‌شداریی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات.
*ویسلی شنایده‌ر-1984.
-یاریزانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان.
-دووه‌م مۆندیاله به‌شداری ده‌كات.
*ڤان پێرسی-1983.
-یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ.
-دووه‌م مۆندیاله به‌شداری ده‌كات.
*دیریك كاوت-.1980
-یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.
-دووه‌م مۆندیاله به‌شداری ده‌كات.
*راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه: :بێرت ڤان مارفیك.
ئۆرۆگوای
ئۆرۆگوای ئه‌و ولاته‌یه كه‌دوو شانازی زۆر گرنگی مێژووی مۆندیالی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و ولاته‌یه كه‌ناوی له‌مێژووی مۆندیالدا له‌لاپه‌ڕه زێڕینهكاندا نووسراوه‌ته‌وه، شانازی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م ولاته شه‌ره‌فی رێكخستنی یه‌كه‌م مۆندیالی به‌ركه‌وتووه، دووه‌میش ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه جامی یه‌كه‌م مۆندیالی بردووه‌ته‌وه.
ئۆرۆگوای (11)جار به‌شداریی دوایارییهكانی مۆندیالی كردووه، سالانی (1930) (1950) جامی مۆندیالی به‌رزكردووه‌ته‌وه، مۆندیالی (1954) چواره‌م بووه.
*یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای ساڵی (1900)دامه‌زراوه.
*ساڵی (1923)بووه‌ته ئه‌ندامی فیفا.
*یه‌كه‌م یاریی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی (1901)به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كردووه‌و (2-3) دۆڕاوه.
دیارترین یاریزانه‌كانی
*دییگۆ فۆرلان-1979.
-یاریزانی یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریده.
-(56)یاریی بۆ ئۆرۆگوای كردووه‌و (21)گۆڵی كردووه.
*دییگۆ لۆگانۆ-1980.
-یاریزانی یانه‌ی فه‌نارباخچه-توركیا.
-كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه.
*مۆسلێرا-1986.
-گۆڵچی یانه‌ی لازیۆ-ئیتاڵیا.
*ئیدیسۆن كاڤانی-1987.
-یانه‌ی پالێرمۆ-ئیتاڵیا.
*راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای
-ئۆسكار تابارێز.
سه‌رجه‌م ئه‌نجامی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له‌م مۆندیاله‌دا
هۆڵه‌ندا-قۆناغی گروپه‌كان
*هۆڵه‌ندا له‌گروپی پێنجه‌مدا هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه له‌هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رامبه‌ری برده‌وه: (2-0) له‌دانیمارك، (1-0) له‌ژاپۆن، (2-1)لهكامیرۆن.
*له‌قۆناغی (16) ههڵبژاردهشدا (2-1)لهسلۆڤاكیا-ی برده‌وه.
*له‌قۆناغی (8)ههڵبژاردهشدا (2-1)له‌به‌رازیل-ی برده‌وه.
ئۆرۆگوای-قۆناغی گروپه‌كان
*هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای له‌گروپی یه‌كه‌مدا بوو، ئه‌نجامی هه‌رسێ یارییه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه بوون: (0-0) له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا یه‌كسانبوو، (3-0) له‌ئه‌فریقای باشووری ولاتی رێكخه‌ری برده‌وه، (1-0)یش له‌مه‌كسیك-ی برده‌وه.
*له‌قۆناغی (16) ههڵبژاردهشدا (2-1) له‌كۆریای باشووری برده‌وه.
*له‌قۆناغی (8)ههڵبژاردهشدا (1-1) له‌گه‌ڵ غانا یه‌كسانبوو، به‌لام به‌په‌نالتی (4-2) لێی برده‌وه.
یه‌ك یارییان
پێكه‌وه كردووه
له‌مێژووی یارییه‌كانی مۆندیالدا، ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه تائێستا یه‌ك یارییان پێكه‌وه كردووه، ئه‌ویش له‌مۆندیالی ساڵی (1974-ئه‌ڵمانیا) كه (2-0) هۆڵه‌ندا براوه بووه، ئه‌ویش له‌قۆناغی گروپه‌كاندا.[/size]