یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی چابی ئه‌لۆنسۆ ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه‌وا لا فۆریا ڕۆخا ته‌نها یه‌ك هه‌نگاویان بۆ ماوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی جامی جیهانی ئه‌مه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی له یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی كاتێك به ئه‌نجامی 1-0 سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا.
له لێدوانێكی ئه‌لۆنسۆ له لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیدا ووتی…”یارییه‌كی زۆر به‌هێزمان ئه‌نجامدا،تایبه‌ت ئێمه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه‌وا ئیسپانیا له‌م قۆناغه یاری ده‌كات،ته‌نها یه‌ك هه‌نگاو له نێوان ئێمه و تام كردنی نازناوی جامی جیهانی ماوه”.
“به درێژایی 10 خووله‌ك توانیمان فشارێكی زۆریان بخه‌ینه سه‌ر به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین له گۆڵ تۆمار كردن به‌ڵام له كۆتاییدا پویۆل توانی پاداشتمان بداته‌وه و گۆڵ تۆمار بكات”.
ئه‌لۆنسۆ دوو جار نزیك بوو له گۆڵ تۆمار كردن به‌ڵام تۆپه‌كانی به نزیك ستونه‌كانی گۆڵ تێپه‌ڕی.
“وایه من نزیك بووم به‌ڵام هیودارم كه‌وا له یاری كۆتایی گۆڵێك تۆمار بكه‌م
یاریگا