کوڕێک له هه‌نده‌رانه‌وه به سه‌ردان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و سه‌گه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌باته‌وه. ڕؤژێک به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌گه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و ئه‌ویش ناچار به‌جێی ئه‌هێڵێت و نایبا‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆی. هه‌موو ڕۆژێک کوڕه‌که ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ هه‌واڵپرسینی سه‌گه‌که. ڕۆژێک خوشکه‌که‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌داته‌وه و پاش هه‌واڵپرسین لێی ئه‌پرسێ:
"سه‌گه‌که‌م چۆنه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا کاکه ئه‌م به‌یانییه تۆپی."
کوڕه‌که به‌م وه‌ڵامه زۆر تێک ئه‌چێت و ده‌ست ئه‌کات به گریان. پاش که‌مێک ئه‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتکردنی خوشکه‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ:
"تۆ نه ئه‌بوایه به‌و کتو‌پڕییه ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌م پێ بڵێیت. بۆ نموونه ده‌کرا سه‌ره‌تا بڵێیت له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات پاشان بتوتایه که‌مێک ناساغه و ئه‌وجا ورده ورده و له‌سه‌رخۆ هه‌واڵه‌که‌ت پێ بوتمایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمم بۆ ئاماده بکردایه و ئه‌وه‌نده کاری تێ نه‌کردمایه."
چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت و کوڕه‌که ڕۆژێک ته‌له‌فۆن ئه‌کاته‌وه و هه‌مان خوشکی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه. پاش هه‌واڵپرسین کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی توخوا باوکم چۆنه؟" خوشکه‌که‌شی ئه‌ڵێ:
"له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات."