تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

--------------------------------------------------------------------------
مرۆڤ دەتوانێت خەمەکانى لەیاد بکات و گوڵێک دواى بۆن کردن فڕێ بدات
بەڵام ناتوانێ خۆشەویستى خۆى لەبیربکات کە لەناوخوێنى هاتوچۆبکات

--------------------------------------------------------------------------
ئەى دڵى بێ دڵ
دڵ مەدە لەدڵ
خۆ دڵ بێ دڵ
دڵ نادە لەدڵ

--------------------------------------------------------------------------
تــۆ گــوڵی لــەنـــاو دڵـــمدا رٍواوی
دڵنیابە وشک نابی چونکە بەخوێنی دڵم ئاودراوی
--------------------------------------------------------------------------

دەمەوێ چاوم بنێرم بۆ بینینت
بەڵام دەترسم لەلات بمێنێتەوە من لەبیربکات

--------------------------------------------------------------------------

گوڵێک کە گوڵدانی نەبوو گوڵ نییە
دڵێکیش کە خۆشەویستی تۆی نەبوو دڵ نییە

--------------------------------------------------------------------------
هەستی ناسکت سۆزی دڵانە
وشەی سڵاوت بۆنی گوڵانە
شارەکەی هەولێر بەتۆوە جوانە

--------------------------------------------------------------------------
دەلێن گەر دڵ نەبێ ژیان نابێ
من دڵنیام گەر تۆم هەبی پێویستم بەدڵ نابێ

--------------------------------------------------------------------------
نامەیەکم بۆبنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە
من روحم بۆتە لاولاو بەچناری باڵاتەوە

--------------------------------------------------------------------------
هەموو رۆژێک خەمێک میوانە
کە شەودادی زیندانی رەش جێی ژوانە
--------------------------------------------------------------------------

خۆزگە دەمردم لەباوەشتا
فرمێسک دەبووم لەچاوی رەشتا
ئەو گوڵە دەبووم وا لەدەستا

--------------------------------------------------------------------------

بارانی بەهار خەیاڵی خاوە
هەرچەند ببارێ هێشتا هەتاوە

--------------------------------------------------------------------------
خەم دەخۆم باس ناکەم
دەگریم ناز ناکەم
کەسێکم خۆش بوێ
خیانەتی لەگەڵ ناکەم
--------------------------------------------------------------------------

ئەم شەو چرای گەشی ژیانم خامۆش دەکری
ئەم شەو بولبولی بەختیاری بەبێ تاوان سەر دەبڕی
--------------------------------------------------------------------------

دەمەوێ لەگەڵ تۆ دابم هەتا ئەو سەری دونیا
خۆشەویستیت لەناو دڵم بۆتە رٍووبار و دەریا

--------------------------------------------------------------------------
لە بچوکیت باڵدارێکی باڵ سووکی
لەجوانیت بولبولێکی ئێٍسک سووکی

--------------------------------------------------------------------------
ئەی ئەوکەسەی پێم خۆش نییە بۆساتێکیش لێت جودابم.
دەپێم بڵێ هەتاکو کەی بۆ ژوانێک بێ هیوابم

--------------------------------------------------------------------------
وانەزانی کە دووری لێم بیرت ناکەم
بڕوابکە لەتاریکیش ونت ناکەم

--------------------------------------------------------------------------
بێ تۆ باغێکی بێ گوڵم
ناوت خوێنە لەناو دڵم
دۆستی نزیکم تۆی گوڵم

--------------------------------------------------------------------------
ئەمەی بگرە
هەڵی بگرە
کارت پێ یە
جوان رای بگرە

--------------------------------------------------------------------------
خۆت دەزانیت بێ تۆ ناژیم ئەی خونچەی دڵ
دەپێم بڵێ هەتاکو کەی نابی بە گوڵ
--------------------------------------------------------------------------

خۆشەویستی بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ
بەڵام بەفرمێٍسک کۆتایی دێ
--------------------------------------------------------------------------

مرۆڤ دەتوانێَََََََت خەمەکانی لەیاد بکات
دەتوانێت گوڵێک دوای بۆن کردنی فڕێ بدات
بەڵام ناتوانێت خۆشەویستی خۆی لەبیر بکات
کە لەناو خوێنی هاتوچۆ بکات
--------------------------------------------------------------------------

هاوڕێی خۆشەویست لەیاد ناچێ
گەر نەشیبینم لەدڵم دەرناچێ

--------------------------------------------------------------------------
تۆ لەشوێنێکی پێی دەڵێن دڵ
بۆیە بیرچوونەوەت مەحاڵە ئەی گوڵ
--------------------------------------------------------------------------

هەردڵێک دڵدارێکی دەوێت
هەر گوڵێک بولبولێکی دەوێت
هەرخەیاڵێک خەمێکی دەوێت
منیش هەر تۆم خۆش دەوێت

--------------------------------------------------------------------------
گوڵی سوور بۆتۆ دەکەمە دیاری
بەڵام ئێٍستاش تۆ لێم بێزاری

--------------------------------------------------------------------------
تۆ گوڵی
گوڵیش سوورە
سووریش خوێنە
خوێنیش دڵە
دڵیش ژیانە
ژیانیش تۆی
--------------------------------------------------------------------------


لە من گوڵ ناردن لە تۆش بۆنکردن
شەرتە بۆ یەک بین تا رۆژی مردن
--------------------------------------------------------------------------

ئەوکاتەی کە زەنگی نامەت دەبیستم
دەڵێی لەناو بەهەشتم خۆشەویستمٍ

--------------------------------------------------------------------------
هەموو خەمێک هیوای خۆی هەیە
هەر بولبولێک گوڵی خۆی هەیە
هەر ئیشقێک خۆشەویستی خۆی هەیە
منیش بەتەنیا تۆم هەیە
--------------------------------------------------------------------------

هەتا جوانی تۆ هەبی سەیری جوانی گوڵ ناکەم
تا شەوقی چاوی تۆ هەبی سەیری تیشکی خۆر ناکەم

--------------------------------------------------------------------------
دۆستێکم هەیە لەشێوەی تۆیە
بولبول دەخوێنی ئاوازی تۆیە
گولێکم بۆنکرد لەباخی تۆیە
روحێکم هەیە ئەویش بۆ تۆیە
--------------------------------------------------------------------------

دڵخۆشم کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم
لەدڵما هەست بەخۆشەویستی دەکەم

--------------------------------------------------------------------------
گیانەکەم تا تەمەنم ماوە هەناسم قوربانی تۆیە
شعر و بەستەم ژینی جەستەم تۆزی خۆڵی بەرپێی تۆیە
ئەوەی ئێستا من پێیدەژیم تەنها عیشقی تۆیە

--------------------------------------------------------------------------

لەیادم مەکە من تۆم لە یادە
ئازیز بەتۆوە من دڵم شادە
ناچی لەبیرم عەشقی پیرۆزت
لێوی پڕ خەندە و وشەی پڕ سۆزت

--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر بڵێم شێتى تۆمە
ئەگەر بڵێم عاشقى تۆمە
ئەگەر بڵێم تۆم خۆشدەوێ
ئەگەر بڵێم هەموو ژیانى منى
جپسێکم  بۆ دەکڕى؟
--------------------------------------------------------------------------

وا مەزانە دڵ لەدوورى تۆ بێ خەمە
لەساتێک دا 100 جار یادت کەم هێشتا هەر کەمە

--------------------------------------------------------------------------
ئەى چراى تەمن گوڵت پێشکەش بێ
گەر لەیادم کەى مردنت جێگەم بێ
--------------------------------------------------------------------------

ئەگر مردم وەرە سەر گۆڕم
جونکە لەناو گۆڕیشم پەیمان ناگۆڕم
--------------------------------------------------------------------------

رۆژان دەڕوا و خۆشەویستیت زیاتر دەبێ
چەند بتبینم سیمات لەلام جوانتر دەبێ

--------------------------------------------------------------------------
هەمیشە دڵم بەئاگاى تۆیە
هه‌میشە چاوم لەرٍێگاى تۆیە
فکرو خەیاڵم هەر لاى تۆیە
ئەگه‌ر مردیشم هەر لەتاوى تۆیە
--------------------------------------------------------------------------

هاورێى بەوەفا وەکو گوڵ وایە
هەر چەند بۆنى کەى کۆتایى نایە
--------------------------------------------------------------------------

نهێنى دڵت لاى چاوت باس مەکە
چونکە فرمێسکى لێ دەبارێ و ئاشکراى دەکا
--------------------------------------------------------------------------

من دەبووایە دواى مردنى تۆ لەدایک بوومایە
نەک هەتا هەتایە بەدەست تۆوە دیل بوومایە

--------------------------------------------------------------------------
بەچکە مه‌یموونێک لەدایکی دەپر سێ و
دەڵێ دەبێ لەمن ناشیرین تر هەبێ ؟
دایکیشى دەڵێ خەم مەخۆ تۆ زۆر لەو کەسە جوانترى
کە ئەو نامە دەخوێنێتەوە

--------------------------------------------------------------------------
هیچ کات هەست ناکەم کە من بێ کەسم
چونکە دام ناوى لە جێى گشت کەسم

--------------------------------------------------------------------------
خۆشەویستەکەم خۆشەویستی عاشق دەکوژێ
بەڵام خۆشەویستى تۆ ژیانم پێ  دەبەخشێ

--------------------------------------------------------------------------
گەر ماسى ئەشقى دەریابێت
گەر کەو ئەشقى چیابێت
گەر بولبول ئەشقى گوڵ بێت
گەر کوڕ ئەشقى کچ بێت
نابێ ئەم کچە بێ وەفابێت
--------------------------------------------------------------------------

دونیا بێ تۆ بێ دەنگە
بەهار بێ تۆ بێ رەنگە
منیش بێ تۆ دڵم زۆر تەنگە
--------------------------------------------------------------------------

تاریکى دڵم بەتیشکى چاوت رووناک دەبێتەوە
گەر دڵم قەڵاى خەم بێ بەنامەیەکت ئەتوێتەوە

--------------------------------------------------------------------------
لەنێودڵم سێ گوڵم بۆچنى
گوڵێک دەتپارێزێ
گوڵێک حەزى لێتە
گوڵێک ئاواتى دیدارتە
--------------------------------------------------------------------------

مەڵێ غەمگینم منیش وەکو تۆم
شەوانى تاریکى بۆت دەبم بەمۆم
هەرچەندە نێوانمان لەدوورى دایە
دوریش هەورێکە لەبارین دایە

--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر تۆ لەیادکەم یادى تۆ مەرگم بێ
دڵى ناسکى تۆ کلیلى قەبرم بێ

--------------------------------------------------------------------------
لەمۆم فێرى توانەوەوە بووم
لەچرا فێرى رووناکى بووم
بەڵام لەتۆ فێرى وەفادارى بووم

--------------------------------------------------------------------------
لەچاوەروانیتا،دەژیم هەزار ساڵ بژمێرە
بەڵام ئازیز جودام مەکەوە بەتەنیایی مەسپێرە

--------------------------------------------------------------------------
هەموو کاتێک لەیادمى
تاقەگوڵى نێو باغمى
بارانى بەهارمى
خەونى هەموو شەوانمى

--------------------------------------------------------------------------
نامە دەنووسم شەویش درەنگە
خەریکە دەگریم دڵشم تەنگە

--------------------------------------------------------------------------
با عوبرى قەڵام خوێنى جەرگم بێ
وەرەقەى نامەش کفنى مەرگم
خەمى دووری تۆ تیرەى جەرگم بێ
گەر بێ وەفا بووم نالەى مەرگم بێ
--------------------------------------------------------------------------

نەخۆشم دەردم گرانە
ماچى لێوت بۆمن دەرمانە

--------------------------------------------------------------------------
گوڵم ئەم شەو دڵى شێتم بێ ئارامە
چاوەڕوانى شەوباشێکە لاى تۆوە بێ بەکورتە نامە

--------------------------------------------------------------------------
دڵم مەشکێنە بۆ ماچێ
لێوم دڕک نیە لەلێوت راچێ

--------------------------------------------------------------------------
لێوت شانەى هەنگوینە
زۆر بەتاموو شیرینە
گیانە بزانە هیواى من بەس لێو مژینە
--------------------------------------------------------------------------
یارێکم هەیە چاوى زۆر مەستە
دەچمە ماڵیان هەردەم لەئاو دەستە

--------------------------------------------------------------------------
بیریت دەکەم 25%
25 دڵم تۆى دەوێ %
25 دەمرم لەپێناوت %
25 حەزدەکەم بتبینم %
100 دەڵێم خۆشم دەوێ %

--------------------------------------------------------------------------
ئەو کاتەنەى کە بەتەنیام دەست لەملى شیعر دەکەم
تا لەناو دێرەکان سەیرێکى روخسارت بکەم
--------------------------------------------------------------------------
تا دڵ دەوەستێ لەترپەى لێدان
تا دلۆپەیەک خوێن مابێ لەگیان
تۆزێک هەناسە بکا هاتووجۆ
دەرناچم لەخۆشەویستى تۆ
--------------------------------------------------------------------------
ویستم ناوت لەسەر دڵم بنووسم
بەڵام ترسام لێدانى دڵ بێزارت بکە گیانەکەم
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر با بمبا و بمهینێ
ئاگر بمسوتێنێ
ئەگەر دەریا بمخنکێنێ
ناوت لەدڵم هەر دەمێنێ
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر هەنگ هاتە لات مەترسە
ئەوە منم ناونیشانى جوانترین گوڵم پێداوە
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر هەنگ بەشیلەى هەنگوین ئاشنابێ
نابێ ئەم گولە بآ وەفابێ
--------------------------------------------------------------------------
ئەرێ تۆ عەیب ناکەى شەرم ناکەى؟
مالت نیە 24سەعات لەناو دڵمى؟
--------------------------------------------------------------------------
گەر ئەتەوەێ نیشتەجێ بیت ئەتخەمە روناکى چاوم
کزەى جەرگم خۆشم دەوێى هەتا ماوم
--------------------------------------------------------------------------
چەندە بەهار گوڵى دەوێ
چەندە زەوى خۆرى ئەوێ
چەندە ماسى ئاوى ئەوێ
هەزاران ئەوەندە تۆم خۆشدەوێ
--------------------------------------------------------------------------
هیچ وشەیەک نیە وەسفى تۆى پێ بکەم
تەنیا دڵ شک دەبم بەقوربانى تۆى بکەم
--------------------------------------------------------------------------
چاوێک وێنەى تۆ نەکێشێت دەریدێنم
گوڵێک لەتۆ جوانتربێ نایدوێنم
--------------------------------------------------------------------------
حەزم دەکرد فرمێسک بوومایە
لەچاوەکانتا لەدایک بوومایە
لەسەر رومەتت بژیامایە
لەسەر لێوەکانتا بمردمایە
--------------------------------------------------------------------------
خۆ دەزانى بێ تۆ ناژیم ئەى خونچەى دڵ
دە پێم بڵێ هەتاکو کەى نابى بەگوڵ
--------------------------------------------------------------------------
ئەى دڵى بێ دڵ دڵ مەدە لەدڵ
خۆ دڵ بێ دڵ دڵ نادا لەدڵ
--------------------------------------------------------------------------
گەر دڵۆپەیەک ئاو بەهێمنى ماچى کردى
بزانە فرمێسکى چاوى منە گیانە
2--------------------------------------------------------------------------
رەنگت لەگوڵى گەشى بەهار دەچێ
لەسەوزاییەکەى کوردستان دەچێ
لەماسیەکانى ناو دەریا دەچێ
--------------------------------------------------------------------------
ئەگەر مانگیش واز لەئاسمان بێنێ
ئەگەر ماسیش واز لەدەریا بێنێ
ئەگەر مەمیش واز لە زین بێنێ
ئەوە دڵى من هەرگیز واز لەدڵى تۆ ناهێنێ
--------------------------------------------------------------------------
هاورێی خۆشەویست لەیاد ناچێ
گەر نەشیبینی لەدڵم دەرناچێ
--------------------------------------------------------------------------
گوڵێک بەفرمێسکى چاوى خۆم ئاوى بدەم
چۆن دڵم دێ گوڵێکى دى بۆ نکەم