[size=24]قه‌ڵه‌وی كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ده‌بێته‌وه، چونكه بێجگه له‌ناشرینكردنی ڕووخساری مرۆڤ، چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و ئاشكرایانكردووه، خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاوی پیاز كێشی له‌ش به‌ته‌واوی داده‌به‌زێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ڕووبدات.
ئه‌و توێژه‌رانه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند خانمێكی كێش قورس ئه‌نجامداوه‌و له‌كۆتاییدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئاوی پیاز به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت.
لێكۆڵه‌ڕه‌وان ڕێنمایی ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشی له‌شیان زۆره‌و ڕوونیده‌كه‌نه‌وه، ڕۆژنه یه‌ك پیاز بكوڵێنن‌و پاشان بیپاڵێون، دواتر ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بیكه‌نه قاپێكه‌وه‌و كه‌مێك ئاوی لێمۆی به‌سه‌ردا بكه‌ن‌و بیخۆن، ئه‌و كاره هه‌موو ڕۆژێك دووباره بكه‌نه‌وه‌و ده‌بینن له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، كێشی له‌شیان به‌شێوه‌یه‌ك داده‌به‌زێت، كه ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیان.
چه‌ند شاره‌زایه‌كیش سه‌باره‌ت به‌ئاوی پیاز ئاشكرایانكردووه، بۆئه‌وه‌ی پێستێكی جوان‌و پاك‌و ناسكتان هه‌بێت، ئاوی پیاز به‌كاربهێنن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- ئاوی پیازێك ده‌ربهێنن‌و له‌گه‌ڵ نیو كه‌وچك سركه‌ی سێودا تێكه‌ڵی بكه‌ن‌و پاشان بیده‌ن له‌ده‌موچاوتان‌و پاش (30) سی خوله‌ك بیشۆن، ئه‌و كاره ده‌توانن له‌هه‌فته‌یه‌كدا (3 بۆ 4) جار دووباره بكه‌نه‌وه، كه له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست‌و زیپكه‌و چه‌وری‌و لۆچی ده‌موچاو.[/size]
[size=24]داوا كاری دوعام ده ره چه یه كی باش بێنم..[/size]
[center][size=24]rebwar_9[/size][/center]