پالێوراوان بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی ئه‌دیداس ده‌ست نیشان كران
سكرتێری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی جێڕۆمی ڤالكه وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌دیداسی وه‌رزشی هێربێرت هانیێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی 10 پاڵێوراوی ده‌ست نیشان كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی جامی جیهانی 2010،
خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی كۆمپانیای ئه‌دیداس خه‌ڵاتێكی فه‌رمیه له لایه‌ن فیفا وه ده‌به‌خشرێته باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه.هه‌ر ده یاریزانه‌كه له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌كتیكی فیفا و كۆمه‌ڵێك له شاره‌زایان له بواری تۆپی پێ وه‌ك كالوشا بوالا و كریستیان كاریمبۆ و جۆمۆ سۆنۆ و جێرارد هولیێ ده‌ست نیشان كران.
پاڵێوراوه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ئه‌مانه‌ن :
دیێگۆ فۆڕلان (ئۆڕۆگوای ،درێس #10) ، ، ئاساموا گیان (گانا ،درێس #3) ، ، ئاندریێس ئینیێستا (ئیسپانیا ، درێس #6) ، ، لیۆنێل میسی (ئه‌ڕجه‌نتین ، درێس #10) ، مه‌سعود ئۆزێل (ئه‌ڵمانیا ، درێس #8) ، ئاریێن ڕۆبێن (هۆڵه‌ندا ، درێس #11) ، ، باستیان شڤاینشتایگێر (ئه‌ڵمانیا ، درێس #7) ، ویسلی سنایدێر (هۆڵه‌ندا ، درێس #10) ، دێڤد ڤیا (ئیسپانیا ، درێس #7) ، چاڤی هێرناندێز (ئیسپانیا ، درێس 8#).
خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه له دوای كۆتایی پێهاتنی یاری كۆتایی له 11ـی ئه‌م مانگه ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
براوه‌كانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی ئه‌دیداس له ڕابردوو:
جامی جیهانی 1982 (ئیسپانیا) : پاولۆ ڕۆسی (ئیتاڵیا)
جامی جیهانی 1986 (مه‌كسیك) : دیێگۆ مارادۆنا (ئه‌ڕجه‌نتین)
جامی جیهانی 1990 (ئیتاڵیا) : سیلڤاتۆر سچێلاچی (ئیتاڵیا)
جامی جیهانی 1994 (ئه‌مریكا) : ڕۆماریۆ (به‌ڕازیل)
جامی جیهانی 1998 (فه‌ڕه‌نسا) : ڕۆنالدۆ (به‌ڕازیل)
جامی جیهانی 2002 (كۆریا و یابان) : ئۆلیڤێر كان (ئه‌ڵمانیا)
جامی جیهانی 2006 (ئه‌ڵمانیا) : زێنه‌دین زێدان (فه‌ڕه‌نسا)
یاریگا