زۆر سوپاس
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » (فێرناندۆ تۆرێس) بۆ چێڵسی » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس
چێڵسی شتێكی لهبن سهره
دهست خۆش ههربژیت
(فێرناندۆ تۆرێس) بۆ چێڵسی
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی رۆژنامەی ئینگلتەرا ئاماژەیان بەوە دا كە یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەر لیگ رێوشوێنەكانی واژوكردنی بۆندێكی لەگەڵ هێرشبەری ئیسپانیی یانەی لیڤەرپوول فێرناندۆ تۆرێس تەواو كردووە و لە دوای مۆندیالی 2010 بە شێوەیەكی فەرمی بۆندەكەی رادەگەیندرێت.
فێرناندۆ تۆرێس لە مۆندیالی 2010 لەگەڵ ئیسپانیا بەشداریی كردووە و تیپەكەی گەیشتۆتە یاریی كۆتایی، بەڵام ئەو ئاستێكی بڕواپێكەری پێشكەش نەكردووە و تا ئێستا جەماوەری ئیسپانیا لێی رازی نین.
تۆرێس لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ناوی بە چەند یانەكەوە پەیوەست كرا كە گوایە روو دەكاتە یەكێك لەو یانانە، دوای رۆیشتنی راهێنەری ئیسپانی رافائیل بینتیزیش لە یانەی لیڤەرپوول، ئەگەرەكانی رۆیشتنی تۆرێس لە لیڤەرپوول زیاتر بوو.
چوونی تۆرێس بەرەو یانەی لیڤەرپوول، دەبێتە چوونی دووەم یاریزانی یانەی لیڤەرپوول بۆ یانەی چێڵسی، ئەمەش دوای چوونی یاریزانی ئیسرائیلی یانەی لیڤەرپوول یوسی بنیعون بەرەو یانەی چیڵسی بە بەهای 5 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی.
hewlYr
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » (فێرناندۆ تۆرێس) بۆ چێڵسی » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]