ئه‌نفلۆنزا له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای داوه
نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا به توندی هێرشی کردۆته سه‌ر که‌مپی مه‌شق و ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند یاریزانێک تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌بوون پێش ڕۆژێک له یاریه‌که‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای بۆ دهستنیشانکردننی پله‌ی سێهه‌م و چواره‌می جامی جیهانی . هه‌ریه‌که له فیلیپ لام و لۆکاس پۆدۆلسکی له گرنگترین ئه‌و یاریزانانه‌ن که تووشی نه‌خۆشیه‌که هاتوون ئه‌مه جگه له خودی خواکیم لۆفی ڕاهێنه‌ر. میرۆسلاڤ کلۆزهش تووشی ئازار هاتووه له پشتی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نه‌توانێت به‌شداری له‌و یاریه بکات که گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و به تایبه‌ت گه‌ر بتوانێت گۆڵێک تۆماربکات و ڕیکۆردی زۆرترین گۆل له جامی جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌ی به‌ڕازیلی رۆنالدۆ به‌هاوبه‌شی دابه‌ش بکات.
ئۆلیڤه‌ر بێرهۆڤی به‌ڕێووبه‌ری هه‌ڵبژارده‌که له‌و باره‌یه‌وه وتی : ئهنفلۆنزوا به توندی هێرشی کردوینه‌ته سه‌ر ، له‌وانه‌یه هۆکاره‌که‌ی که‌ش و هه‌وابێت یاخود نائومێدی بێت له دۆڕانمان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ، لۆف ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌که‌وه به‌ڵام ده‌سته‌ی پزیشکی یارمه‌تیانداوه و هیوادارین ئاماده‌بێت بۆ یاریه‌که ، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر کلۆزه که ده‌توانێت یاریبکات یاخود نا ، لام یش به‌هه‌مان شێوه چونکه نامانه‌وێت به پێکانه‌وه یاری پێبکه‌ین.
یاریگا