دڵ ته‌نیا ماسوولهكهیهكه و 24 سه‌عات تا ئه‌و كاته‌ی كه مرۆڤ دوا هه‌ناسه‌ی
ههڵادهكێشێ و ماڵا ئاوای له ژیان ده‌كا , وه‌ك ترومپایه‌ك له رێگای ده‌ماره‌كانه‌وه خوێن ره‌وانه‌ی ته‌واوی ته‌ن و پۆكانی له‌ش ده‌كا.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كانی دڵا
له نه‌خۆشه‌كانی دڵا به پێی راده‌ی نه‌خۆشی ئه‌و نیشانانه‌ی خواره‌وه ده‌بیندرێت:
- هه‌ناسه بركێ(چیق التنفس–dyspnea):له كاتی وه‌رزش یا پشودان .
- سینگ ئێشه (chest pain )
- دڵه‌كوته (palpitation )
پشوسواری :
ئه‌م حاله‌ته له كاتی وه‌رزش و كاری قورس به هۆی ئه‌وه‌ی كه ماسوولكه‌كانی له‌ش پێویستی زۆرتریان به ئۆكسجین هه‌یه ئاسایه به‌ڵام له كاتی پشوودان و كاری ورزشی سوكدا ره‌نگه نیشانه‌ی دڵا یا سیه‌كان بێ.
سینگ ئێشه (chest pain):
سینگ ئێشه سه‌ره‌كیترین نیشانه نه‌خۆشی دڵه له كاتی وه‌رزش , كاری قورس زۆر خۆری و گوشاری رۆحی له ناو قه‌فه‌سه‌ی سینگدا هه‌ستی پێده‌كری .
سینگ ئێشه به‌هۆی لاسه‌نگی نێوان گه‌یشتنی ئۆكسجین به ماسولكه‌كانی دڵه‌وه پێوستی كاری دڵا به ئۆكسجین .
دڵه كوته (palpitation):
هه‌ستكردنی لێدانی دڵ به‌خێرای له كاتی ئاسای.
جۆره‌كانی نه‌خۆشی دڵا
1- سكته‌ی دڵا (جه‌ڵته)
Myocardial Infraction
به داخرانی ره‌گی خۆێنبهری گشتی (چه‌پ یان راست) وه نه‌گه‌یشتنی خوێن به به‌شێك له ماسولكه‌ی دڵا كه ده‌بێته هۆی مردنی به‌شێك له دیواری دڵا ,ده‌وترێ سه‌كته‌ی دڵا .
نیشانه‌كانی سه‌كته‌ی دڵا :
*له ( %60 - %65 ) ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوای كاری جه‌سته‌یی و له كاتی پشوودا توشی ژانی كتوپر له پشت چه‌ڵه‌مه‌ی سینگ ده‌بن.
ئه‌م ژانه به‌رده‌وام ده‌بی بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات . به دانانی حه‌بێك له ژێر زمانیش كۆتای ناێت .
*-ژانه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نێوان هه‌ر دوو شان و ده‌ست و مل و شه‌ویلگه‌ی خوارێ.
*-دڵا تێكچون .
*-رشانه‌وه .
*-دڵه كوته.
*-سه‌ر گێژ بوون.
*-بێ هۆش بوون .
*- عاره‌قه‌كردن.
2- داماوی دڵا :
Heart Failure
داماوی دڵا نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نه و ئه‌مه به‌و ماناییه كه به‌ره به‌ره كاری دڵا لاوازتر و خراپتر ده‌بێ.
هۆارهكانی داماوی دڵا :
*نه‌خۆشی گیرانی خوێنبه‌ره‌كان.
*سه‌كته‌ی دڵا.
*به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
*نه‌خۆشی ماسولكه‌ی دڵا.
*نه‌خۆشی زگماكی دڵا.
*نه‌خۆشی سه‌ختی سیه‌كان .
*نه‌خۆشی شه‌كره و كه‌م خوینی.
نیشانه‌كانی داماوی دڵا:
*-هه‌ناسه بركێ له كاتی ئیش و پشودان وخه‌وتن .
*-هه‌ڵئاوسانی لاقه‌كانی .
*-ماندوویی به‌رده‌وام به تایبه‌تی له كاتی پیاسه و هه‌ر چه‌شنه كارێكی فیزیكی.
*-بێ ئیشتیای .
*-دڵا تێكچون .
*-ژانی سینگ.
3-نه‌خۆشی زمانه‌كانی دڵ Heart Valve Disorders ))
4- نارێكی لێدانی دڵا (Arrhythmia)
5-نه‌خۆشی ماسولكه‌ی دڵا (Cardiomyopathy)
6-هه‌وی ماسولكه‌ی دڵا (Myocarditis)
7-پریكاردیت (pericarditis)
8-هه‌وی ناوپۆشی دڵا(Endocarditis)
شاڵاو فارس