تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

كه‌یڤین سپێیسی و دێمی مۆر له‌ پرۆژه‌یه‌كدا پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن
Peyamner PNA – "كه‌یڤین سپێیسی" و "دێمی مۆر" ئه‌كته‌رانی ناوداری هۆلیوودی به‌شداری له‌ پرۆژه‌ی سینه‌مایی "په‌یوه‌ندی به‌ كه‌فاله‌ت" له‌ ده‌رهێنانی "جی سی چاندور" ده‌كه‌ن.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز"، ئه‌و فیلمه‌ ئاماژه‌ به‌ قه‌یرانی ئابووری ساڵی (2008) له‌ ناوچه‌ی "وال ستریت" ده‌دات. ئه‌و فیلمه‌ به‌ دووه‌مین به‌رهه‌می "جی سی چاندور" دێته‌ هه‌ژمار.

كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و فیلمه‌ كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای سیناریۆیه‌ك له‌ "چاندور" به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌ ناوچه‌ی وال ستریت ده‌ستی پێكردووه‌. چیرۆكی ئه‌و فیلمه‌ ئاماژه‌ به‌ (24) كاتژمێر له‌ ژیانی چه‌ندین سه‌رمایه‌گوزاری سه‌ره‌كی بانكێك له‌ ناوچه‌ی "وال ستریت" له‌ سه‌رده‌می ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی ئابووری ئه‌و بنكه‌یه‌ ده‌دات.

جگه‌ له‌ "كه‌یڤین سپێیسی" و خاتوو "دێمی مۆر"، ئه‌كته‌ران "زاخاری كوئینتۆ" و "جرێمی ئایرۆنز" به‌شداری له‌و پرۆژه‌ سینه‌ماییه‌ ده‌كه‌ن. كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌و فیلمه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ فیلمی "وال ستریت 2" له‌ د ه‌رهێنانی "ئۆلیڤێر ستۆن" و له‌ رۆڵگێرانی "مایكل دۆگلاس" ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌ نمایش كردووه‌.

قه‌یرانی "وال ستریت" زیانێكی گه‌وره‌ بۆ ئابووری ئه‌مه‌ریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بوو و بووه‌ هۆی له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كۆمپانیاكانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.